لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ “سه‌ری خۆم بۆ ستەم دانانه‌وێنم، هه‌ر كاتێك ئێوه‌ ئازاد بون، منیش ئازاد ده‌بم”

“سه‌ری خۆم بۆ ستەم دانانه‌وێنم، هه‌ر كاتێك ئێوه‌ ئازاد بون، منیش ئازاد ده‌بم”

0 تێبینییەکان 17 بینینەکان

دەمیرتاش: توركیا لەڕوی دیموكراسییەوە لەپاشەكشەدایەو تەنیا لەلایەن تاكەكەسێكەوە بەڕێوەدەبرێت

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، كاندیدی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌پەیامێكی تەلەفزیۆنیدا لەزیندانەوە رایگەیاند توركیا لەڕوی دیموكراسییەوە بەرەو دوادەگەڕێتەوەو تەنیا لەلایەن تاكەكەسێكەوە بەڕێوەدەبرێت. هەڵبژاردنەكانیشی بە دەرفەتێكی گەورە لەبەردەم خەڵكی توركیادا بۆ ئایندەیەكی گەش لەقەڵەمدا.

 سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئەمشەو(یەكشەممە) لەڕێگەی پەیامێكی تەلەفزیۆنەوە كە كەناڵی “تی ئاڕ تی” رەسمی توركیا گواستییەوە وتارێكی بانگەشەی هەلبژاردنی لەزیندانەوە پێشكەشكرد.

دەمیرتاش رایگەیاند بێكاری و  دابه‌زینی دراو كێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌ توركیا دروست كردوه‌و وتیشی “توركیا له‌ڕوی دیموكراسییه‌وه‌ به‌ره‌و دواوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.”

ئەوەشی خستەڕو كە توركیا لەلایەن تاكەكەسێكەوە بەڕێوەدەبرێت ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان كە تۆمەتباردەكرێت بە قۆرخكردنی دەسەڵات لەتوركیا.

دەمیرتاش هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمانی توركیای بە دەرفەتێكی گەورە لە بەردەم خەڵكی توركیادا ناوبرد كە بڕیاری 24ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت و داواشی لە خەڵك كرد بێئومێد نەبن و نەترسن و بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن بە هەدەپەو دەمیرتاش لەپێناو ئایندەیەكی گەش بۆ وڵاتەكەیان.

وتیشی”ئاكه‌په‌ له‌ڕێی هه‌ڕه‌شه‌وه‌ ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی بترسێنێت”.

ئەوەشی خستەڕو”هۆكاری بونی من لێره‌، ترسی ئاكه‌په‌یه‌ له‌ من. بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، درۆ ده‌كه‌ن. هیچ گومانێكم نییه‌ كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا لەبه‌رده‌م دادوه‌ر ئازاد دەكرێم. ئه‌گه‌ر ئه‌م بێ مافییە‌ ته‌نیا بۆ من بوایە‌، نه‌مده‌كرد به‌ باس. حكومه‌تی ئاكه‌په‌ به‌ خۆشگوزه‌رانی له‌ كۆشكدا ڕۆژه‌كانی به‌سه‌ر ده‌بات. من نه‌ك ته‌نیا 20 مانگ، ئه‌گه‌ر 20 ساڵیش له‌ زیندان بمێنمه‌وه‌، سه‌ری خۆم بۆ ستەم دانانه‌وێنم. هه‌ر كاتێك ئێوه‌ ئازاد بون، منیش ئازاد ده‌بم.”

https://www.youtube.com/watch?v=8vC6hnrK0-o

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە