لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ زانیاری نوێ‌ لەبارەی ئەو خۆكوژانەی هێرشەكانی پاریسیان جێبەجێكرد

زانیاری نوێ‌ لەبارەی ئەو خۆكوژانەی هێرشەكانی پاریسیان جێبەجێكرد

0 تێبینییەکان 37 بینینەکان
paris-taqenawaxokijakany pariceناسنامەی پێنج خۆكوژی هێرشە تیرۆریستیەكانی هەینی رابردوی چەند شوێنێكی جیای شاری پاریس راگەیەندرا.
 
ناسنامەی پێنج لەو حەوت خۆكوژانە ئاشكراكرا كە ئێوارەی رۆژی هەینی رابردو لەچەند شوێنێكی شاری پاریس خۆیان تەقاندەوە‌و ترس‌و مەرگیان لەشەقامەكانی شاری پاریس بڵاوكردەوە، كە چواریان هاوڵاتی فەڕەنسی‌و سێكەی تریان لەو كەسانە بون كە لەسوریا نیشتەجێ‌ ببون. 
-باتاكلان- 
نزیكەی 9كەس بەفیشەكی سێ‌ چەكدار گیانیان لەدەستدا لەو كاتەی كە چونە نێو هۆڵێكی ئاهەنگەكانی شانۆی باتاكلان لەوكاتەی كە گروپێكی موزیكی رۆكی ئەمریكی بەناوی (ئیغلز ئۆف میتال) خەریكی ئاهەنگگێڕان بون. خۆكوژەكانیش لەكاتی گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی روداوەكە خۆیان تەقاندەوە. 
ناسنامەی خۆكوژەكان: 
-مستەفاوی: عمر ئیسماعیل مستەفاوی (29 ساڵ) یەكێكە لەو خۆكوژانەی كە ناسراوەتەوە‌و فەڕەنسیە‌و پێشینەی تاوانی هەیە‌و لە 21ی تشرینی دووەمی 1985 لەكۆركۆرن لەشاری پاریس‌و لەنێوان ساڵانی 2004‌و 2010دا هەشت جار لەلای پۆلیس دۆسیەی بۆكراوەتەوە بەڵام زیندانی نەكراوە. 
 لەساڵی 2010ەوە دۆسیەی تێوەگلانی لەتوندڕەوی ئیسلامیەوە هەبوە بەڵام لەهیچ دۆسیەیەكی قەزایی‌و تیرۆریستیدا تێوەگلانی پشتڕاست نەكراوەتەوە. 
بەڵام بەرپرسانی توركیا دەڵێن دوجار لە كانونی یەكەمی 2014‌و حوزەیرانی 2015دا ئاگاییان داوەتە پاریس سەبارەت بەمەترسی ئەو كەسە بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەدراوەتەوە. 
مستەفاوی شەش برای هەیە‌و باوكی منداڵێكیشە بەڵام پەیوەندی بەخانەوادە‌و كەسوكارەكەیەوە بچڕابو. 
پۆلیس لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەوە دەكەن كە ئەوەیان بۆ بسەلمێنرێت كە لەساڵی 2014دا لەسوریا بوە. 
 
-عمیمور: خۆكوژێكی دیكەیە‌و ناوی تەواوی سامی عمیور (28ساڵ)ە، لەدایكبوی شاری پاریسە‌و بەپێی دۆسیەكانی پۆلیسی فەڕەنسا لەتشرینی یەكەمی 2012دا تۆمەتباركراوە بەوەی پەیوەندی هەبوە بە گروپێكی توندڕەوەوە كە پلانی كارێكی تیرۆریستیان دانابو (ئەمەش دوای پڕۆژەی گەشتێكی فاشیل بۆ یەمەن). 
لەپایزی 2013دا فەرمانێكی نێونەتەوەیی بۆ گرتنی دەركرا. لەو ساڵەشەوە عمیمور رویكردە سوریا‌و هەتا هاوینی 2014 لەوێ‌ مایەوە.
-لەشەقامەكانی پاریسدا-
نزیكەی 39 هاوڵاتی بەهۆی سێ‌ هێرشی چەكداری كە كرایە سەر قاوەخانە‌و چێشتخانە قەرەباڵغەكانی رۆژهەڵاتی پاریس، كوژران. 
-عەبدولسەلام: ئیبراهیم عەبدولسەلام (31ساڵ) فەڕەنسیە‌و لەبەلژیكا نیشتەجێ‌ بوە، لەنێو گروپی ئەو هێرشبەرانەدا بوە كە دەستڕێژیان كردۆتە سەر ئەو كەسانەی لەسەر شۆستەی قاوەخانەكان دانیشبون، دواتر لەبەردەم قاوەخانەیەكی شەقامی ڤۆڵتێر لەرۆژهەڵاتی پاریس خۆی تەقاندەوە‌و بوە هۆی ئەوەی كەسێك بەسەختی برینداربكات. 
ئۆتۆمبێلێكی جۆری سیاتی ڕەشی تۆماركراو لەبەلژیكای بەكرێ‌ گرتبو كە پاش روداوەكان لەمونترۆی نزیك شاری پاریس دۆزرایەوە كە سێ‌ كلاشینكۆف‌و شانزدە مەخزەنی فیشەكی تێدابو كە یانزدە مەخزەنیان بەتاڵ بو. 
ئیبراهیم عەبدولسەلام لەخانەوادەیەكە كە پۆلیس خستونیەتە ژێر چاودێرییەوە چونكە محەمەدی برای‌و سەڵاحی برای پێشتر لەبەلژیكا دۆسیەیان بۆ كرابۆوە‌و فەرمانی دەستبەسەركردنی نێودەوڵەتیانەیان لەسەر بوە. 
سەڵاحی براشی ئۆتۆمبێلێكی بولۆی رەشی تۆماركراوی بەلژیكای بەكرێ‌ گرتبو كە دواتر لەبەردەم شانۆی باتاكلان دۆزرایەوە كە زۆرترین كەس لەو شوێنە كوژران. 
-ئستاد دی فرانس- 
لەئێوارەی هەینیدا‌و لەماوەی نیوكاتژمێردا سێ‌ كەس لە ئستاد دی فرانس خۆیان تەقاندەوە‌و بەهۆی تەقینەوەكانەوە دەستبەجێ‌ هاوڵاتیەك لەوێ‌ گیانی لەدەستدا. 
-حدفی: لەنێو ئەو سێ‌ خۆكوژەدا ناسنامەی بیلال حدفی (20ساڵ) ئاشكراكرا كە فەڕەنسیە‌و لەبەلژیكا نیشتەجێ‌ بوە‌و بەپێی لێكۆڵینەوەكانیش لەسوریا بوە. 
-محەمەد- لەنزیك تەرمی خۆكوژێكەوە پاسپۆرتێك بەناوی ئەحمەد محەمەد (25ساڵ) دۆزرایەوە كە لەدایكبوی شاری ئەدلبی سوریایە. 
ئەم خۆكوژە لەمانگی تشرینی یەكەمدا لەیۆنان وەك كۆچبەرێك ناوی تۆماركرابو‌و لەلای دەزگاكانی قەڵاچۆكردنی تیرۆر لەفەڕەنسا ئەم ناوە كەسێكی ناسراو نییە‌و پۆلیس رایگەیاندوە كە دەبێت لێكۆڵینەوەی زیاتری لەبارەوە بكرێت.
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە