“گرێبه‌سته‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌تانكه‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه قۆرخكراون‌و به‌بێ راگه‌یاندنی ته‌نده‌ر پێیان دراوه”.
گرێبه‌سته‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌تانكه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئێران، به‌بێ راگه‌یاندنی ته‌نده‌ر دراون به‌چه‌ند كۆمپانیایه‌كی “حزبی‌و قۆرخكراون”، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی‌و وزه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
ساڵانێكی زۆره له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه رۆژانه به‌تانكه‌ر نه‌وت ده‌برێته ده‌ره‌وه، ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام جێگه‌ی مشت‌ومڕ بووه له‌نێوان په‌رله‌مان‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ناڕونی داهاته‌كه‌ی.
ئه‌و پڕۆسه‌یه پێش ته‌واوبونی بۆری نه‌وتی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێم – توركیا له‌لوتكه‌دا بوو، به‌وپێیه‌ی تاكه رێگه‌ی هه‌رێم بوو بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی، له‌ئێستاشدا هه‌رچه‌نده هه‌رێم به‌بۆری نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، به‌ڵام گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌تانكه‌ریش به‌رده‌وامه.
به‌ڵام ئه‌و پڕۆسه‌یه هێشتا به‌ناڕونی ماوه‌ته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش تائێستا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به‌ئاشكرا ته‌نده‌ری رانه‌گه‌یاندووه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌تانكه‌ر، ئه‌وه‌ش ناڕونییه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی زیاتر كردووه.
زۆربه‌ی تانكه‌ره نه‌وتییه‌كان رۆژانه روو له‌ئێران ده‌كه‌ن‌و به‌رده‌وام چه‌ند جۆرێكی نه‌وت بۆ ئێران ده‌گوازنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا نازانرێت داهاته‌كه‌ی ده‌چێته خه‌زێنه‌ی حكومه‌ته‌وه یان نا.
غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی‌و وزه‌و سامانه سروشتیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، وتی “گرێبه‌سته‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌تانكه‌ر به‌بێ ڕاگه‌یاندنی ته‌نده‌رو به‌شاراوه‌یی كراون له‌پارێزگای سلێمانیدا له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی حزبیدا كه به‌نرخێكی گران ئه‌و كاره ده‌كه‌ن”.
وتیشی “لیژنه‌كه‌مان ئاگاداری گرێبه‌سته‌كان‌و كرێی گواستنه‌وه نیه، وه‌زاره‌تیش هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌و گرێبه‌ستانه نه‌داوه”.
گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌تانكه‌ر كه رۆژانه خۆی له‌هه‌زاران ته‌نكه‌ر ده‌دات‌و زۆربه‌یان 36 هه‌زار لیتر ده‌گرن، پڕۆسه‌یه‌كی زه‌به‌لاحه كه چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له‌رێگه‌یه‌وه داهاتێكی زۆریان كۆكردوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی غالب محه‌مه‌د، ئه‌و تانكه‌رانه، ته‌نكه‌ری كۆمپانیای “حزبین”و ساڵانه له‌هه‌ردوو مه‌رزی باشماخ‌و په‌روێزخانه‌وه زیاتر له 200 هه‌زار ته‌نكه‌ر ده‌چێته ئێران‌و داهاتی ساڵانه‌ی فرۆشتنی زیاتر له‌سێ ملیار دۆلاره، “پاره‌كه‌ی ته‌نیا بۆ به‌رپرسه‌كانه‌و له‌یه‌ك ڕاپۆرتی سامانه سروشتیه‌كان دا ئاماژه به‌داهاته‌كه‌ی نه‌كراوه”، بۆیه داوایكرد حكومه‌ت رونكردنه‌وه بدات ئایا ئه‌و داهاته چیلێدێت یان كێ ده‌یبات.
به‌پێی ئاماری هه‌ردوو خاڵی سنوری په‌روێزخان‌و باشماخ، رۆژانه له‌و دوو سنوره‌وه زیاتر له 550 تانكه‌ر نه‌وت رێگه‌ی تێپه‌ڕبونیان پێده‌درێت به‌ره‌و ئێران.
غالب محه‌مه‌د باسی له‌وه‌كرد، به‌هۆی وه‌رگرتنی بیمه‌ی پاراستنه‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌شۆفێره كورده‌كان كه بڕی 500 دۆلاره بۆ هه‌ر شۆفێرێك، ئه‌و شۆفێرانه‌ی دانیشتوی هه‌رێم‌و عێراقن ژماره‌یان كه‌مبونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه زۆره‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌جی ڕێگه‌كه‌یان ده‌كات، به‌ڵام له‌شۆفێره ئێرانیه‌كان ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رناگیرێت، ئه‌وه‌ش وایكردوه شۆفێره ئێرانیه‌كان ڕوو له‌گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بكه‌ن له‌هه‌رێمه‌وه به‌ره‌و ئێران.
ئه‌و نه‌وته‌ی تانكه‌ره‌كان ده‌یبه‌نه ئێران پێكهاتووه له‌نه‌وتی ره‌ش‌و نه‌فتا، كه پێشتر به‌رپرسانی هه‌رێم هۆكاری هه‌نارده‌كردنیان به‌ته‌نكه‌ر بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندبویه‌وه كه ئه‌و دوو پێكهاته‌یه چڕن‌و به‌بۆری ناتوانرێت هه‌نارده بكرێت، هه‌روه‌ها له‌ئێران پاڵاوگه‌ی به‌توانا هه‌یه كه توانای گوشینی ئه‌و نه‌وته ڕه‌شه‌ی زیاتر له‌پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ هه‌یه‌و ماده‌ی زیاتری لێده‌رده‌هێنرێت كه زیاتر له 20 مادده‌یه.
تانكه‌ره نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پاش بڕینی رێگه‌یه‌كی درێژ له‌به‌نده‌ر عه‌باس له‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی كه ده‌كه‌وێته باشوری ئێران، باره نه‌وته‌كانیان به‌تاڵ ده‌كه‌ن‌و ده‌یخه‌نه ناو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری گه‌وره‌وه، دواتر له‌پڕۆسه‌یه‌كی ته‌واو نهێنیدا ده‌فرۆشرێن.
تانكه‌ره‌كان وێڕای گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه بۆ ئێران، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیاندا پێكهاته‌كانی تری نه‌وت ده‌هێننه‌وه بۆ هه‌رێم به‌تایبه‌تی به‌نزین، ئه‌وه‌ش قازانجی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی دوو هێنده كردوه.
پێشتر شۆفێری یه‌كێك له‌و ته‌نكه‌رانه كه نه‌وتی له‌فه‌ره‌ج ئاوای رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی گواستبویه‌وه بۆ ئێران، به‌هاوڵاتی وتبوو “نه‌وتی خاو‌و نه‌وتی ره‌ش‌و نه‌فتامان ده‌برده ئێران‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه پێمانده‌وترا، ئه‌گه‌ر له‌و سه‌ره‌وه به‌نزین نه‌هێننه‌وه بۆ عێراق گرێبه‌ستی شۆفێریه‌كه‌تان هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، له‌به‌نده‌ر عه‌باس له‌لایه‌ن دو كه‌شتیه‌وه نه‌وته‌كه‌یان لێوه‌رده‌گیرا كه ده‌وترا كه‌شتی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانن.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری په‌رله‌مانی كوردستان، بێ ئاگایی خۆیان له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌تانكه‌رو گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌یان نیشانده‌ده‌ن.
دڵشاد شه‌عبان، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی‌و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌هاوڵاتی وت “ئاگاداری هیچ گرێبه‌ستێك یان داهاتی ئه‌و ته‌نكه‌رانه نیم‌و زانیاریم له‌سه‌ریان نیه بۆیه ناتوانم قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م”.
هاوكات، عزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری په‌رله‌مان، بۆ هاوڵاتی جه‌ختیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان هیچ زانیاریه‌كیان پێنادات له‌سه‌ر چۆنێتی هه‌نارده‌كردن‌و ئاگاداری داهاتی ئه‌و ته‌نكه‌رانه نیه.
هه‌روه‌ها فایه‌ق مسته‌فا ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دۆسیه‌ی نه‌وت ئاڵۆز كراوه‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان هاوكاریان نیه، بۆیه په‌رله‌مان ئاگاداری داهاتی نه‌وت نیه‌و تائێستاش چاودێری دۆسیه‌ی نه‌وت كۆنتڕۆڵنه‌كراوه.
سەرچاوە : هاوڵاتی