رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌منیستی رایگه‌یاند، چه‌كدارانی هۆزه سوننه‌كان له گونده‌كانی نزیك موسڵ ئازاری هاوڵاتیان ده‌ده‌ن وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش.
رێكخراوه‌كه رۆژی 2ی تشرینی دووه‌می 2016 له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌ستدایه كه هۆزی سه‌بعاوی كه هۆزێكی سوننه‌یه، له گونده‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ ئازاری هاوڵاتیانی داوه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه، وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش.
رێكخراوه‌كه له زاری دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه وتی: “چه‌كدارانی هۆزه‌كه ئه‌و هاوڵاتیانه‌یان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه ئازار داوه، له ئازاردانه‌كه‌شدا شۆكی كاره‌بایی و توڵی كانزاییان به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له هاوڵاتیانیان به‌ستووه‌ته‌وه به ئۆتۆمبێله‌وه رایانكێشاون”.
ئه‌منیستی راشیگه‌یاند: “گومانی تێدایه كه چه‌كدارانی داعش به‌هۆی تاوانه‌كایانه‌وه ده‌بێت دادگایی بكرێن، به‌ڵام ئازاردان و ترساندنی هاوڵاتیانی گونده‌كانی نزیك موسڵیش رێگه‌یه‌ك نین بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و دادپه‌روه‌ری، یان لانی كه‌م قه‌ره‌بوونكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتووان به‌هۆی تاوانه‌كانی داعشه‌وه”.
راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی ئه‌منیستی دوای ئه‌وه هات، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سوپای عیراق له نزیك موسڵ پێشڕه‌وی كردووه و له‌به‌ری رۆژهه‌ڵاته‌وه چووه‌ته گه‌ڕه‌كی كه‌رامه‌وه كه ده‌كه‌وێته ناو موسڵه‌وه و له به‌ری باشوریشییه‌وه چووه‌ته ناو ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل.
ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 ده‌ستیپێكرد، تا ئێستا هێزه عیراقییه‌كان زیاتر له 90 گوندیان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه و پێشمه‌رگه‌ش 26 گوند و 500 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.