قه‌یرانی دارایی ده‌یان ئۆتێل‌و میوانخانه روبه‌ڕوی داخستن ده‌كاته‌وه، به‌رپرسی رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌میوانخانه‌و چێشتخانه‌كانیش ده‌ڵێت، حكومه‌ت پلانی بۆ كه‌رتی گه‌شتوگوزار نیه‌و پشتگوێخستنیشی كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر حكومه‌ت‌و كه‌رتی تایبه‌ت دروستده‌كات.
وه‌رزی گه‌شتوگوزار ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و هه‌رێمی كوردستانیش خراپتر له‌ساڵانی رابردو هیچ پلانێكی بۆ سود وه‌رگرتن له‌و كه‌رته وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی داهات له‌به‌رده‌ستدا نیه، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه‌و چێشتخانه‌كانی كوردستانیش ئه‌و راستیه دوپاتده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ هه‌نگاوێك به‌دیناكرێت بۆ هاندانی هاتنی گه‌شتیاران.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه‌و چێشتخانه‌كانی كوردستان، هێرش ئه‌حمه‌د، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، له‌ساڵانی رابردودا هه‌مو پلانه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌بو كه‌رتی گه‌شتیاری بكه‌ینه سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهات بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌هیچ جۆرێك هیچ پلانێك نیه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كان داخراون، ته‌نها ده‌روازه فڕۆكه‌خانه‌كانن كه ئه‌میان كه‌متر له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن.
به‌پێی ئاماره‌كان ساڵی رابردو له‌رۆژانی نه‌ورۆزدا به‌ته‌نها له‌سنوری حاجی ئۆمه‌ران 32 هه‌زار‌و 872 هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، له‌سنوری سلێمانیش ته‌نها ئه‌و رۆژانه ژماره‌ی گه‌شتیارانی خوار‌و ناوه‌ڕاستی عێراق‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س بوه، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ تائێستا هیچ ئومێدێك به‌دیناكرێت، له‌و باریه‌وه هێرش ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، “ئوتێله‌كان چۆڵن‌و هیچ شوێنیكیشمان حیجز نه‌كراوه بۆ نه‌ورۆز، ئه‌گه‌ر میوانیش روی تێكردین هه‌مو ئوتێله‌كان كراوه‌ن به‌رویاندا”.
ئه‌گه‌ر له‌ساڵانی رابردودا گه‌شه‌كردن‌و زیادبونی ژماره‌ی ئوتێل‌و میوانخانه‌كان یه‌كێك له‌دیارده به‌رچاوه‌كان بوبێت، ئه‌وا ئێستا هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بوه‌ته‌وه، به‌وته‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه‌و چێشتخانه‌كان “ژماره‌یه‌كی زۆری ئوتێل‌و موتێل‌و گونده گه‌شتیارییه‌كان كه ژماره‌یان له‌سه‌رو 100 دانه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم به‌هۆی بێكارییه‌وه داخراون، جگه له‌وه‌ی ئه‌و ئوتێل‌و مۆتێلانه‌ش كه دانه‌خراوه‌ن 50% بۆ 60%ی كارمه‌نده‌كانیان ناردوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانیان پێدابین ناكرێت”.
ژماره‌ی گه‌شتیاران‌و پێشكه‌وتنی كه‌رتی گه‌شتیاری له‌روی جۆرایه‌تی‌و چه‌ندایه‌تی واده‌كات داهاتی تاكه‌كه‌س به‌رزبێته‌وه، به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌و داهاته‌ش رێگا خۆشده‌كات بۆ ده‌ركه‌وتن‌و دروستبونی چینی ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌ر داهاتی نه‌وت‌و بازرگانیكردن پێوه‌ی راسته‌وخۆ بچێته خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، ئه‌وا داهاتی گه‌شتوگوزار هۆكاره بۆ پێشكه‌وتنی كه‌رتی تایبه‌ت‌و پاشانیش حكومه‌ت، پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر راسته، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه‌و چێشتخانه‌كانیش ده‌ڵێت، نه‌مانی گه‌شتیار به‌هۆی داخستنی رێگاوبانه‌كان‌و شه‌ڕی داعش‌و قه‌یرانی دارایی كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر سلبی ده‌بێت له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم‌و بۆسه‌ر كه‌رتی تایبه‌تیش.
به‌وته‌ی ئه‌و پێشبینی ناكرێت ئه‌مساڵ 15%ی گه‌شتیاران به‌به‌راورد به‌ژماره‌یان له‌ساڵانی رابردو روبكه‌نه هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ش چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌كرێت كه له‌سنوره‌كانی ئێرانه‌وه رو له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ژماره‌ی ئۆتێل‌و مۆتێل‌و گوندی گه‌شتیاری‌و رێستۆرانته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 2 هه‌زاره وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه‌و چێشتخانه‌كان باسی ده‌كات كه به‌شێكی زۆری داهاتیان له‌گه‌شتیارانه‌وه‌یه.
هه‌وڵێك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم له‌ئارادایه بۆ هاندان‌و كارئاسانیكردن بۆ كۆمپانیای ئێرانی‌و توركی‌و عێراقی به‌مه‌به‌ستی هێنانی گروپی گه‌شتیاری، به‌ڵام بێ هیوایی خۆی له‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵه ده‌ربڕی‌و وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت، “له‌ساڵانی رابردو هیچ هه‌وڵێكی له‌و جۆره نه‌گیرایه به‌ر‌و كوردستانیش پڕبو له‌گه‌شتیار”.
هێرش ئه‌حمه‌د وتیشی، له‌هه‌مو وڵاتێك كه جه‌نگ دروستده‌بێت، حكومه‌ت ده‌بێت پلانێك دابنێت بۆ ماوه‌ی جه‌نگ، كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌توه‌و هه‌ستانه‌وه‌شی زۆری ده‌وێت، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانی داراییه‌دا گرنگی زیاتر به‌كه‌رتی گه‌شتوگوزار بدات بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به‌داهاتێكی تر بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و وتیشی، “پێویست بو له‌كاتێكی وادا حكومه‌ت ئه‌و داواكارییانه‌ی چه‌ند ساڵه هه‌مان بوه جێبه‌جێی بكات نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م قه‌یرانه‌دا كه تیایدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م كه‌رتی گه‌شتوگوزار‌و ئوتێله‌كان، نرخی گازوایل له 415 دیناره‌وه بۆ 750 دینار له‌سه‌رمان گران بكه‌ن‌و له‌هه‌مو لیترێكدا 335 دینار ئه‌ركی زیاتر بخرێته‌سه‌ر خاوه‌ن میوانخانه‌و ئۆتێله‌كان”.
سەرچاوە : ئاوێنە