رۆژی چوارشەممە ریکەوتی (٢٨\١٠\٢٠١٥)شاندێكی هاوبەشی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و حزبی ڕزگاری كوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاورێ رێکار ئەحمەد سکرتێری حزبی رزگاری کوردستان و هاوڕێ خلیل محمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ،سەردانی نوێنەرایەتی هەولێری (پارتی دیموكراتی گەلان ) یان كرد لەشاری هەولێر ، لە دیدارەكەدا پشتیوانی و پاڵپشتی هەردوو حزبیان بۆ سەرکەوتنی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا دووپات کردەوە ، شیاوی باسە هەڵویستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی بزووتنەوەکەمان لە کات و ساتە هەستیارەکان بۆ سەرجەم پارتە کوردییەکان لەهەرچوار پارچەی کوردستان جێگای رێز و پێزانینی پارتی دیموکراتی گەلان بوو ، لەکۆتاییدا وەفدەکە بەگەرمی بەڕێکران .