گرفتی بەشێكی زۆر لە خەڵك ئەوەیە كە بڕیكی زیاتر لەو پارەیە خەرج دەكەن كە بەدەستی دەهێنن، پارەیەكی زۆر زیاتر لە پێویستییەكان خەرج دەكەن ئەمەش روبەڕوی گرفتی ئابورییان دەكاتەوە، كە دەتوانن بە چەند هەنگاوێك چارەسەری بكەن.
1. بزانە كە پارەكانت بۆ كوێ دەچن، پارەیەكی زۆر هەڵمەگرە كە نەزانیت لە چی و چیدا خەرجی دەكەین، بەڵكو پارەیەكی كەم لەگەڵ خۆت هەڵگرە كە بزانیت لە چیدا خەرجی دەكەیت.
2. كۆنترۆڵی حەزەكانت بكە و دوای حەزەكانت مەكەوە، چونكە بەردەوام حەزی زیاترت بۆ خەرجكردنی پارە دەبێت، هەربۆیە جگە لە پێداویستی، كەلوپەلی دیكە مەكڕە تەنها بۆ حەزی خۆت.
3. هەوڵمەدە كەسانی دیكە لە خۆت رازی بكەیت، هەوڵمەدە ئۆتۆمبێلەكەت بگۆڕیت تەنها بۆئەوەی سەرنجی كەسانی دیكە رابكێشیت، یان ماڵەكەت نوێ بكەیتەوە بۆ كەسانی دیكە، چونكە هیچ كەسێكی بۆی گرنگ نییە.
4. هەمیشە لە كاتی بازاڕیكردن لیستێك بكە بۆ ئەو كەلوپەلانەی پێویستتە، لە كاتی رۆیشتنت جگە لەو كەلوپەلانە، هیچ كەلوپەلێكی دیكەی زیادە مەكڕە.
5. دوربكەوەرەوە لە كڕینی كەلوپەل بە شێوەی ئۆنلاین، چونكە زۆركات ئەو كاڵایە نییە كە خۆت دەتەوێت و ئەمەش زیانی داراییت پێدەگەیەنێت.