هه‌ستیار قادر
له‌پشتی كۆمپیوته‌ره‌وه كارێكی مافیا ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌واڵی ساخته بووه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌كی گرنگ بۆ راكێشانی سۆزی خه‌ڵك‌و ململانێی سیاسی‌و په‌یداكردنی ناوبانگ.
رۆژانه به‌ده‌یان هه‌واڵی ساخته له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌بنه‌وه، “نیقاش” ئه‌مجاره له‌بری ساخكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان، شوێن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره كه‌وت، هۆكاری بهرههمهێنانو بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و وێنه‌و ڤیدیۆ ساخته‌كان چین؟وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكی له‌م جۆره ئاسان نییه، به‌تایبه‌تی كه له‌پشت هه‌موو په‌یجه “ساختهچییهكانهوه” كه‌سانێكی دامامكدار هه‌ن ناو‌و ناسنامه‌و شوێنیان دیار نییه.هه‌موو رۆژێك هه‌واڵ‌و وێنه‌و ڤیدیۆی ساخته هه‌ن، به‌ڵام له‌بۆنه تایبه‌ته‌كاندا ژماره‌یان زۆر زیاد ده‌كات، ئێستاش كه وه‌رزی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه، له‌گه‌ڵیدا وه‌رزی هه‌واڵی درۆینه‌و ساخته ده‌ستی پێكردووه.
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له‌رێی نامه‌ی فهیسبووكهوه تیمی “نیقاش” نامه‌یان بۆ زیاتر له 50 په‌یج نارد له‌وانه‌ی هه‌واڵی ساخته بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و نامانه له‌لایه‌ن ئه‌دمینی زۆربه‌ی ده‌بینران بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامبدرێنه‌وه، هه‌ندێكیشیان له‌پاش ئاماده‌یی ده‌ربڕین وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان نه‌دایه‌وه، ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌كیان رازی بوون به‌گفتوگۆكردن به‌و مه‌رجه‌ی ناویان ئاشكرا نه‌كرێت.چه‌ند مانگی رابردوو تیمی “نیقاش” به‌ده‌یان هه‌واڵ‌و وێنه‌و ڤیدیۆی ساخته‌ی ساخكرده‌وه، زۆربه‌ی جۆری ساخته‌كارییه‌كانیش له‌یه‌ك ده‌چن له‌رووی به‌كارهێنانی وێنه‌و زانیاری كۆن، یاخود زانیاری هه‌ڵه‌و چه‌واشه‌كاریی بۆ شوێنی هه‌ڵه.
ئه‌دمینی یه‌كێك له په‌یجه كوردییه‌كان كه ئاماده‌نه‌بوو ناوی بڵاوبكرێته‌وه له‌رێگه‌ی نامه‌ی فه‌یسبوكه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ “نیقاش” باسكرد كه هه‌ندێكجار به‌هه‌ڵه‌دا چوون له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و بابه‌ته‌كاندا به‌مه‌به‌ست نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه هه‌ندێجاری دیكه به‌مه‌به‌ست ئه‌و كاره‌یان كردووه “بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك كارلێكی زیاتر له‌گه‌ڵ په‌یجه‌كه بكات”.ئه‌وه‌ی ته‌نیا بهتهماشاكردن هه‌ستی پێده‌كرێت ئه‌وه‌یه، هه‌ندێجار كاری په‌یجه “ساخته‌چییه‌كان” له‌كاری باندو مافیا ده‌چێت، چه‌ند په‌یجێكی به‌ناوبانگ له‌یه‌ك كاتدا هه‌ڵمه‌ت بۆ بابه‌تێك یان بۆ كه‌سێك دهكهنو ده‌یان وێنه‌ی ڤیدیۆ‌و ساخته به‌كاردێنن.كه‌سێك له‌وانه‌ی سه‌رده‌مێك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و په‌یجانه‌دا كاری كردووه به”نیقاش”ی وت “ئێمه 12 په‌یج بووین پێكه‌وه كارمان ده‌كرد، هه‌موو په‌یجه‌كان له‌لایه‌ن بزنسمانێكهوه كڕدرابوونهوهو هه‌ر ئه‌وانیش رێنماییان ده‌داینێ كه پێكه‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ست پێبكه‌ین”.سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه له‌كوردستان ته‌نیا كڕینی په‌یج نا، به‌ڵكو به‌كرێ گرتنیشی هه‌یه، ئه‌مه‌ش زۆربه‌یجار ده‌زگا میدیاییه‌كان په‌نای بۆ ده‌به‌ن، ده‌زگایه‌كی میدیایی له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌یجێكی به‌ناوبانگ رێكدهكهوێتو مانگانه كرێیه‌ك كه له‌سه‌روو (1000) دۆلاره‌وه‌یه ده‌یدات به‌هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌یجانه، به‌و مه‌رجه‌ی له‌مانگێكدا چه‌ند پۆستێكی بۆ بڵاوبكه‌نه‌وه، هه‌ندێجار پۆسته‌كان به‌رهه‌می ده‌زگاكه‌یه، هه‌ندێجاری تریش بۆ لێدانه له‌نه‌یاره‌كانیان.
ئه‌مه هێزه سیاسییه‌كانیش له‌ولاوه بوه‌ستێت كه هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند په‌یجێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌و له‌كاتی دیاریكراودا هه‌مان كار ده‌كه‌ن.به‌پێی به‌دواداچونی “نیقاش” له 15ی نیساندا دوو په‌یجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یه‌ك پۆستیان له‌سه‌ر كاندیدانی لایه‌نێكی سیاسی بڵاوكرده‌وه كه ته‌نیا یه‌ك كاتژمێر جیاوازیان هه‌بوو، هه‌ردوو پهیجهكهش به‌پێی پۆسته‌كانی پێشوویان كاركردنیان زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكه‌و یه‌ك باكگراوندیان هه‌یه.
خاوه‌نی په‌یجی (ئاوێنه 24) له‌فه‌یسبوك كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌ك هه‌واڵی ساخته له‌چه‌ند په‌یجێك پێكه‌وه هه‌ندێجار هه‌ڵمه‌ت نییه به‌ڵكو “دزینه” بۆ به‌هێزكردنی ئه‌كتیڤیتی په‌یجه‌كه.
ئه‌و به”نیقاش”ی وت “هه‌واڵه ساخته‌كان له‌هه‌واڵه‌كانی تر زیاتر خوێنه‌ریان هه‌یه‌و لایكو كۆمێنتی زۆریان بۆ ده‌چێت، ململانێی حزبه سیاسیه‌كانیش ئه‌وجۆره هه‌واڵه ساختانه‌یان زیاتر كردووه”.
ئه‌دمینی یه‌كێكی دیكه لهپهیجهكان دانی به‌وه‌دا نا كه زۆربه‌ی زۆری ئادمینی په‌یجه ساخته‌كان ژماره‌یه‌ك گه‌نجی بێكارن كه بژێویان بووه به‌و كاره‌و له‌سه‌ری ده‌ژین.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 15ی نیساندا شه‌ڕی نێو پهیجهكانیش گه‌رمتر بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆست له‌سه‌ر ئه‌و بۆنه‌یه كه به‌شێكیان یان ساخته بوون یان كۆنن.
به‌شێك لهپهیجهكان پێشتر لایه‌نداری خۆیان یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه بۆ لایه‌نێكی سیاسی كه له‌رێگه‌ی شێوازی بابه‌ته‌كانیان یان ناوی په‌یجه‌كه ئاڕاسته سیاسیه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه، به‌شێكی تریشیان له‌كاتی بانگه‌شه‌دا لایهنداریهكهیان ده‌رده‌كه‌وێت.
“لایه‌نگرانی پارتی له‌هه‌ولێر، كچه نه‌وشیروانی، كوڕانی گه‌ل ئاسایش‌و دژه تیرۆر” ئه‌و په‌یجانه‌ن كه بهناوهكانیاندا لایهندارییهكهیان راگه‌یاندراوه، به‌ڵام به‌شێكی تریان بهپۆستهكانیاندا ده‌ناسرێنه‌وه كه به‌چی ئاڕاسته‌یه‌كدا ده‌ڕۆن.
شه‌ڕی میدیایی نێوان لیسته ركابه‌ره‌كان له‌رێگه‌ی په‌یجه‌كانه‌وه دووجۆرن، به‌شێكیان ریكلامی راسته‌وخۆیه بۆ لیست‌و پاڵیوراوه‌كان و به‌شێكی تریشیان لێدانی ناڕاسته‌وخۆیه له‌حزبێك یان زیان گه‌یانده به‌و حزبه‌و پاڵێوراوه‌كانی له له‌رێگه‌ی هه‌واڵی ساخته‌وه یان بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی ده‌ستكاری كراوه‌وه.
ئه‌دمینی یه‌كێك له په‌یجه كوردییه‌كان كه نه‌ویست ناوی خۆی‌و په‌یجه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه به”نیقاش”ی وت “له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێژه‌ی پۆسته‌كانمان زیاد ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س بینه‌ری پۆسته‌كانمان بن‌و سپۆنسه‌ر بۆ پۆستهكانمانو پهیجهكهمان ده‌كه‌ین، زۆربه‌ی په‌یجه‌كان له‌شه‌ڕێكی میدیاییدان، هه‌موویان سه‌ر بهحزبێكنو ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن”.
نادیاری خاوه‌ندارێتی په‌یجه‌كان ئه‌ركی ئه‌و لایه‌نانه‌شی قورس كردووه لهچاودێریكردنیان كه په‌یوه‌ندیدارن به‌و پرسه‌وه، سه‌رده‌مێك وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌هه‌رێمی كوردستان هانی پهیجهكانیدا بۆ خۆ تۆماركردن تا رێ لهساختهكاریو ناوزڕاندن بگرێت، به‌ڵام پرۆسه‌كه ئامانجی خۆی نه‌پێكا.
فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به”نیقاش”ی وت “به‌پێی رێنماییه‌كی وهزارتهكهمان له‌ساڵی 2014ه‌وه به‌شێك لهپهیجهكان ناوی خۆیان له‌لای ئێمه تۆمار كردووه بۆ ناسینیان، به‌ڵام په‌یجه‌كانی تر نه‌هاتونه‌ته لای ئێمه‌و زیاتر ئه‌وانه‌ش كار له‌سه‌ر هه‌واڵی درۆ ده‌كه‌ن”.
گۆمه‌شینی وتیشی ” تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئێستا بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ‌و زۆر جاریش خه‌ڵك توشی شۆك دهكهنو سه‌رچاوه‌ی نادروستی هه‌واڵن، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان قسه‌مان كردووه تا بڕیارێكی نوێ بۆ په‌یجه‌كان ده‌ربكرێت”.
بێده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌سه‌ر پهیجهكاندا له‌كاتێكدایه كه له‌ساڵی (2008)ه‌وه یاسای قه‌ده‌غه‌كردن‌و خراپ به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ركراوه.
هه‌رچه‌نده به‌شێك له‌و ناوزڕاندنانهی له‌رێگه‌ی په‌یجه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌وه به‌ڵام ئومێد ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به”نیقاش”ی وت “كۆنتڕۆڵی ئه‌و پهیجانهمان پێناكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی نێودهوڵهتینو ته‌نیا كار بهرمهرجی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌ن كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی تێدا كراوه‌ته‌وه”.
هه‌واڵی ساخته‌و پۆستی لێده‌ر له‌نێوان ركابه‌ره‌كاندا باردۆخی ململانێكه‌ی گه‌یاندووه‌ته ئاستێك كه خاوهنو ئه‌دمینی په‌یجه‌كان سپۆنسه‌ری پۆسته‌كان بكه‌ن تا بگاته زۆرترین كه‌س.
زیادبوونی هه‌واڵی سپۆنسه‌ركراو ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاماژه‌كانی گه‌رمبونی شه‌ڕی میدیایی له‌رێگه‌ی په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه سه‌لماندووه، ئه‌وه جگله‌وه‌ی په‌یجه‌كان له‌هه‌مانكاتیشدا بوونه‌ته بازاڕێكی گه‌رم بۆ ریكلامی پاڵیوراوه‌كان .
ئاراس حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یجی ساباتی خۆشه‌ویستی له‌نێو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به”نیقاش”ی وت “سپۆنسه‌ری بابهتو پهیجهكهمان ده‌كه‌م، هه‌ندێك مانگ هه‌بووه بایی 50 دۆلارمان كردووه هه‌ندێك جاریش به‌چه‌ند مانگێك نه‌مان كردووه”.
ئاراس كه په‌یجه‌كه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ریكلام بۆ پاڵێوراوه‌كان بكات دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه زۆرێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌هێزه ئیسلامیهكانیشهوه داوایان لێكردووه كه له‌رێگه‌ی پهیجهكهیانهوه كاریان بۆ بكه‌ن.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م راپۆرته‌دا قسه‌یان بۆ “نیقاش” كرد ئه‌وه‌یان پشت راستكرده‌وه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جاره‌كان به‌ئاگاییه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، چونكه یان پێشوه‌خته پاره‌كه‌یان وه‌رگرتووه، یا بۆ زیادكردنی چالاكی په‌یجه‌كانیان ده‌یكه‌ن، وه‌ك یه‌كێك له‌خاوه‌ن په‌یجه‌كان وتی “خه‌ڵكی خۆیان ئه‌و جۆره هه‌واڵانه‌یان پێخۆشه‌و ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كه‌ن، ئێمه‌ش خزمه‌تی ئه‌و حه‌زه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌ین”.
ره‌وه‌ند جه‌مال به‌رێوه‌به‌ری ئه‌ندازیاری له‌كۆمپانیای تێرا تارگێت كه كۆمپانیایه‌كه له‌كوردستان بۆ خزمه‌تگوزاری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پێی وایه هۆكاری زوو بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته له‌فه‌یسبوكدا په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه په‌یجه‌كان زیاتر ئه‌و بابه‌تانه هه‌ڵده‌بژێرن كه ورژێنهرنو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش نییه له‌نێو فه‌یسبوكدا لێكۆڵینه‌و لهراستیهكهی بكرێت .
ره‌وه‌ند جه‌مال به”نیقاش”ی وت “كێشه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته له‌هه‌موو جیهاندا هه‌یه‌و له‌ساڵی 2013 ه‌وه كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌هه‌وڵدایه بۆ بنه‌بڕكردنی، ئامانج له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵه به‌هێزكردنی پهیجهكانه و یان ئاڕاسته‌كردنی په‌یامێكه یان هه‌ردووكیانه پێكه‌وه”.
ئه‌وانه‌ی هه‌واڵ‌و وێنه‌ی ساخته بڵاوده‌كه‌نه‌وه پێناچێت هیچ هۆكارێك رایان بگرێت، ته‌نانه‌ت له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته‌دا هه‌ندێ له‌و په‌یجانه‌ی قسه‌یان بۆ “نیقاش” كردبوو، تا نوسینی راپۆرته‌كه كۆتایی هات چه‌ند هه‌واڵ‌و وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی ساخته‌یان بڵاوكرده‌وه.