لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پیرۆزبای لە سەرکەوتنەکانی HDP دەکا

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پیرۆزبای لە سەرکەوتنەکانی HDP دەکا

0 تێبینییەکان 34 بینینەکان

 Logohdpراگه‌یاندراوێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان .جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان (HDP  ) و ته‌واوی گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت باكووری كوردستان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی تێپه‌راندنی به‌ربه‌ستی 10% و به‌ ده‌ستهێنانی ریِژه‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ران و رۆژی 7 ی حوزه‌یران بووه‌ رۆژێكی دیرۆكی له‌ خه‌باتی نه‌پساوه‌و ئاشتیخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان ، دیاره‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ گه‌وره‌یه‌ وه‌رچه‌رخانێكی تره‌ بۆ میژووی گه‌لی كورد و سه‌ركه‌وتنی (HDP  ) به‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌موو كورد ده‌زانین و ده‌خوازین خه‌باتی داهاتووی (HDP  ) له‌ نێو په‌رله‌مانی توركیا به‌ هه‌مان گوڕو تینی پێشووتر درێژه‌ی هه‌بێت له‌ پێناو به‌ ده‌ستهێنانی ته‌واوی ماف و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان به‌ تایبه‌ت خه‌بات له‌پێناو ئازادكردنی (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ) رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان .
جارێكی دیكه‌ پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ هه‌موو كوردان پیرۆز ده‌كه‌ین .

 بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
     هه‌ولێر  8/6/2015

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە