ئا: عه‌لی عومه‌ر
رێکاره یاساییه‌كان چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟
رێكاره یاساییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه داواكارییه‌كان بۆ وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رى بۆ هاوڵاتى عیراقى و سوورى جیاوازتره له هاوڵاتیانى دیكه و ئه‌وان زووتر وه‌ڵامده‌درێنه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆى ره‌وشى ناوچه‌كانیانه‌وه.
بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و دوو وڵاته ماوه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه داواكارییه‌كانیان له دوومانگ بۆ هه‌شت مانگ ده‌بێت، به‌ڵام هاوڵاتیانى ناوچه‌كانى تر به ساڵێك بۆ دوو ساڵ وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه. هه‌موو داواكارییه‌كان فه‌رمانبه‌رێكى تایبه‌تمه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌ت تایبه‌ت بوو ده‌توانیت له‌گه‌ل پارێزه‌رێك قسه‌بكه‌یت بۆ ئه‌وه له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌ت بده‌نه‌وه یان ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌ت دوا كه‌وت ده‌توانیت سكاڵا بکه‌یت‌و پارێزه‌ر دابین بکه‌یت، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه پاره‌ى تێ ده‌چێت.
بارودۆخى تۆ چۆنه؟
كێ ده‌توانێت پشتراستى ئه‌وه بكات كه تۆ به‌هۆى كێشه‌ى سیاسى یان دینى یان به‌هۆى جه‌نگه‌وه هاتوویت‌و داواى مانه‌وه له ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌یت؟ په‌نابه‌ر كاتێك ده‌گاته ئه‌ڵمانیا ئه‌گه‌ر هاتوو له وڵاته‌كه‌ى خۆیه‌وه راسته‌وخۆ سه‌ردانى ئه‌ڵمانیا بكات بێ ئه‌وه‌ى بچێته هیچ وڵاتێكى تر‌ى ئه‌وروپى سیفه‌تى په‌نابه‌رى سیاسى وه‌رده‌گرێت, به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشتر سه‌ردانى وڵاتێكى تر‌ى ئه‌وروپى بكات ئه‌وا سیفه‌تى په‌نابه‌ر به‌هۆكارى ئینسانى وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام له زۆربه‌ى كاته‌كاندا ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌ر ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆئه‌و وڵاته ئه‌وروپیه‌ى كه یه‌كه‌م جار رۆشتوه بۆی، له كاتێكدا په‌نابه‌ر ناگه‌ڕێنریته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ نموونه هاوڵاتى نه‌خۆشى شه‌كره‌ى هه‌بوو له‌وڵاته‌ش ئه‌و چاره‌سه‌ره نه‌بێت و بێته هۆكارى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى ئه‌گه‌ر بگه‌رێته‌وه، به‌و شێوه‌یه رێگه‌ى پێده‌درێت تاچاره‌سه‌رى ئه‌بێت له‌و نه‌خۆشیه له‌وئه‌ڵمانیا بمێنێته‌وه .
مافه‌كانم چین؟
ئه‌و كه‌سه‌ى كه مافى په‌نابه‌رى وه‌رده‌گرێت بۆهه‌یه بۆ ماوه‌ى سئ ساڵ له ئه‌ڵمانیا بمێنێته‌وه, دواى ئه‌و سئ ساڵه ده‌بێته‌وه خاوه‌نى مافى په‌نابه‌رى هه‌میشه‌یی ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك مافى په‌نابه‌رى بۆ نه‌هاته‌وه ده‌توانێت بمێنیته‌وه‌و بۆ ماوه‌ى ساڵیكى تر .
كێ نابێته‌وه خاوه‌نى مافى په‌نابه‌رى؟
ئه‌گه‌ر هاتو هاوڵاتى له‌ناوچه‌یه‌كى ئارامه‌وه كۆچى كردبێت بۆ ئه‌ڵمانیا، ئه‌گه‌رى وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رى زۆر لاوازه, ئه‌گه‌ر هاتوو هاوڵاتیه داواى مافى په‌نابه‌رى بكات به هۆى كێشه‌ى ئابوورى له‌ناوچه كه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌رى وه‌رگرتنى لاواز ده‌بێت‌و وه‌ڵامى داواكارییه‌كان به‌زمانى ئه‌ڵمانی له‌رێگه‌ى نامه‌یه‌كه ئاراسته‌ى هاوڵاتیه‌كه ده‌كرێت كه داواى مافى په‌نابه‌رى كردووه .
چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر داواكه‌م ره‌تبكرێته‌وه؟
دوو رێكار هه‌یه: یان ده‌بێت به‌بریاره‌كه رازى بیت و له‌وماوه‌ییه‌ى بۆت دیارى كراوه ئه‌ڵمانیا به‌جێبهێڵیت, یاخود ده‌توانیت تانه له بریاره‌كه بده‌یت له دادگا، پێویسته داواكه‌ر هۆكارى داواكردنی مانه‌وه له ئه‌ڵمانیا له تانه‌كه ئاماژه‌ى پێبكات .
چیت پئ ده‌درێت؟
ئه‌وانه‌ى داواى مافى په‌نابه‌رى ده‌كه‌ن له سئ مانگى یه‌كه‌مدا له كه‌مپێكى گه‌وره ده‌مێننه‌وه, له كه‌مپه‌كه نه‌خۆشخانه‌ى تێدایه، هه‌روه‌ها چێشتخانه‌یه‌كى گه‌وره كه سئ ژه‌مه ده‌توانیت ژه‌مه خواردن وه‌ربگریت, جگه له‌وانیه‌ش كۆمه‌ڵێک خزمه‌تگوزارى تر‌ى تێدایه. دواى ته‌واو كردنى سئ مانگ له‌و كه‌مپه په‌نابه‌ران دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر شاروشارۆچكه‌كانى تر و نێردرایی بۆ هه‌ر شارێك پێوویسته شوقه به كرێ بگرىت, هه‌روه‌ها مانگانه برى 143یورو وه‌رده‌گریت بۆ كه‌سێك بو سه‌ڵت بێت و هه‌روه‌ها ژن و منداڵ به‌پئی ته‌منیان موچه كه‌یان زیاتر ده‌بێت.
سه‌رچاوه: DW