ماوەی سێ مانگه چاره‌نوسی ئه‌و كچه ئێزیدییه هه‌رزه‌كاره تاقانه‌یه به‌ناوی (نه‌جلا) به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه كه له دره‌نگانێكی شه‌ودا و له خێوه‌ته‌كه‌ی باوكی له‌كه‌مپی ئاواره‌كان له قه‌زای شێخان دیارنه‌ما، ئه‌وه‌ش له‌وكاته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له شیرینی خه‌ودا بون. هێزه ئه‌منییه‌كانی چوار پارێزگاش به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن و كه‌سوكاره‌كه‌شی له سوریا و قه‌ندیل سۆراغی ده‌كه‌ن.
نه‌جلا ده‌خیل-ی ته‌مه‌ن 16ساڵ، بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی 10ی بنه‌ڕه‌تی له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 له‌گه‌ڵ باوكی له قه‌زای شنگاله‌وه هاته كه‌مپی ئاواره‌كانی ئیسیان له شێخان، دوای دوو رۆژ و له 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2018ه‌وه بێسه‌روشوێنه، ئه‌وه‌ش كه‌سوكاری نیگه‌ران كردووه و به‌رده‌وام به‌دوای چاره‌نوسیدا ده‌گه‌ڕێن.
نه‌جلا تاقانه‌ی چوار برایه، ماڵیان له شنگال باكوری خۆرئاوای موسڵه، به‌ڵام هێشتا خێوه‌ته‌كه‌یان له كه‌مپی ئاواره‌كان له شێخان هه‌ڵنه‌گرتبوو و له‌كاتی پێویستدا ده‌هاتنه‌وه و تیای ده‌ژیان، به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شنگال زێدی مێژویی ئێزیدییهكانه له باكوری خۆرئاوای موسڵ، بڕیاربوو خوێندن به زمانی كوردی هه‌ڵبگیرێت، بۆیه نه‌جلا بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مپ و له شێخان درێژه به‌خوێندن بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ باوكی گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌مپه‌كه.
باوكی نه‌جلا پێشمه‌رگه‌یه و پێنج كوڕ و ته‌نیا ئه‌و كچه‌ی هه‌یه كه له‌هه‌موو منداڵه‌كانی گه‌وره‌تره، دوای ونبونیشی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی قه‌زای شێخان و هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانیان له‌و روداوه ئاگاداركردوه‌ته‌وه.
نه‌جلا چۆن ونبوو؟
فه‌یسه‌ڵ قاسم مامی نه‌جلا به كه‌ركوك ناو-ی راگه‌یاندووه: “نه‌جلا له‌گه‌ڵ باوكی هاته شێخان بۆ خوێندن، تا دره‌نگانێكی شه‌وی 9ی مانگ هه‌مومان پێكه‌وه له كه‌مپ دانیشتبوین و دواتر خه‌وتین، به‌یانی هه‌ستاین نه‌جلا نه‌مابوو”، وتیشی:
“نه‌جلا هیچ نه‌خوشییه‌كی نه‌بوو، ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كه‌مپ نییه، بۆیه ئه‌و روداوه ئێمه‌ی شۆككردوه”،
راشیگه‌یاند: ئه‌و شه‌وه‌ی پێكه‌وه‌بون، “هه‌ندێك ته‌له‌فون بۆ نه‌جلا هاتوه و قسه‌ی كردوه، بۆیه گومان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سێك رۆیشتبێت”، به‌ڵام فه‌یسه‌ڵ هیچ زانیاریی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان لا نییه.
“كچێك خۆی ده‌كات به نه‌جلا و ته‌له‌فون ده‌كات”
له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌می 2018، زه‌نگێك بۆ مۆبایله‌كه‌ی ده‌خیل قاسم (باوكی نه‌جلا) هات و كچێك خۆی به وه‌ك نه‌جلا ناساند، ده‌خیل وتی “كچێك قسه‌ی كرد، وتی: من كچی تۆم، زۆرباشم و ئێستا له کوردستانی رۆژئاوا (باكوری سوریا)م له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که”.
“پرسیم به ئاره‌زوی خۆت رۆیشتویت، وتی “به‌ڵێ”، ده‌خیل وتی “پێموت حه‌زه‌كه‌ی بگه‌ڕێیته‌وه، وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه و مۆبایله‌كه‌ی داخرا”، باوكی نه‌جلا ده‌ڵێت: گومانی له‌و په‌یوه‌ندییه هه‌بووه و جارێكی تریش په‌یوه‌ندی نه‌كردوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی باوكی نه‌جلا، ئه‌و شه‌وه‌ی نهجلای كچی ونبوه، به هێڵی ته‌له‌فۆنی زه‌ین قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێك كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌خیل سه‌ردانی كۆمپانیای ناوبراوی كردووه تا ده‌قی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی ئه‌و شه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی پێبده‌ن، به‌ڵام وتویانه ئه‌وان ته‌نیا راده‌ستی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ده‌که‌ن.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شێخان و دهۆك ئاماده‌نین هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نوسی ئه‌و كچه ئێزیدییه، فه‌یسه‌ڵ قاسم مامی نه‌جلا، ده‌ڵێت “ئێمه گومانمان هه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه راست نه‌بێت كه بۆ براكه‌م كرا”.
نه‌جلا منداڵی گه‌وره‌ی خێزانه‌كه‌ی بووه و وه‌ك باوكی ده‌ڵێت ئاماده‌بووه هه‌موو شتێكی بۆ بكات، تا خوێندنه‌كه‌ی ته‌واوبكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له شنگاله‌وه بۆ شێخان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له‌ڕێی هێزی پاراستنی ئێزدیخانهوه كه به نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) داده‌نرێت، ده‌خیل هه‌واڵی كچه‌كه‌ی پرسیوه‌و له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی “ئه‌وان وتیان ئێمه هیچ زانیارییه‌كمان نییه… خۆشم له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه‌كه‌م (پێشمه‌رگه) مۆڵه‌تم پێناده‌ن، ناتوانم بچمه سوریا تا به‌دوایدا بگه‌ڕێم”.
هه‌ڤاڵ چیا، لێپرسراوی هێزه‌کانی پاراستنی ئێزیدخان له شنگال به كه‌ركوك ناوی وتوه: “باوکی نه‌جلا سه‌ردانی كردوین و شێوازی ونبوونی کچه‌که‌ی پێوتوین، ئێمه‌ش پرسیارمان له هێزه‌کانی خۆمان کردووه له رۆژئاوا و قه‌ندیل، به‌ڵام وتیان له قه‌ندیل و رۆژئاوا (باكوری سوریا) نییه”.
وتیشی: “ئه‌گه‌ر نه‌جلا لای هێزه‌کانی ئێمه بێت نایشارینه‌وه، هه‌موو لایه‌ک دڵنیاده‌که‌ینه‌وه نه‌جلا لای ئێمه نییه… زۆر خه‌مبارین به ونبونی ئه‌و کچه و ئاماده‌ین به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکاری خێزانه‌که‌ی بکه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌جلا”.
هه‌وڵه‌كان بێسوودبون بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌جلا
سالم سه‌عید، لێپرسراوی بۆردی کاروباری مرۆیی سه‌ربه پارێزگای دهۆک كه ئیداره‌ی كه‌مپی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن، به (رایگه‌یاندوه كه دیارنه‌مانی نه‌جلا توشی شۆكی كردون و وتی:”په‌یوه‌ندیمان به ده‌زگا ئه‌منیه‌کانه‌وه كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان نییه، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی هه‌وڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین”.
نه‌جلا له خه‌ونی ئالانی برایدا
ئالان ده‌خیل برا گه‌وره‌ی نهجلایه و 14 ساڵه، ده‌ڵێت له‌و سێ مانگه‌دا زیاتر له شه‌ش جار خوشكه‌كه‌ی له خه‌وندا بینیوو وتی:”پێشئه‌وه‌ی خۆشکهكهم ونبێت به رۆژێک باسی ساڵی نوێی خوێندنمان کرد، ده‌یوت ده‌مه‌وێت ئه‌مساڵ نمره‌یه‌كی باش بهێنم و له شێخان بمێنمه‌وه، چونكه به‌زمانی كوردی ده‌خوێنین”.
هه‌رچه‌نده په‌روه‌رده‌ی شنگال دواتر بڕیاریدا خوێندن به‌زمانی كوردی بكاته‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ی ئالان، نه‌جلا وتویه‌تی “تازه با ئه‌مساڵ هه‌ر له شێخان بخوێنین”.
براكه‌ی نهجلای تاقانه ده‌ڵێت: “زۆر بیری خوشكه‌كه‌م ده‌كه‌م، ته‌نیا ئه‌و خوشکه‌م هه‌بوو، كاتێك خه‌وی پێوه‌ده‌بینم و به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم له‌گه‌ڵمان نییه زۆر بێتاقه‌ت ده‌بم”.