لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هەست دەكەیت تێگەیشتن لە خانمان قورسە؟ لەبەر ئەوەیە لەم زمانە نازانیت

هەست دەكەیت تێگەیشتن لە خانمان قورسە؟ لەبەر ئەوەیە لەم زمانە نازانیت

0 تێبینییەکان 89 بینینەکان

پیاوان هەمیشە گلەیی ئەوە دەكەن كە لە خانمەكەیان تێناگەن، چونكە پیاوان رون و راستەوخۆن لە قسەكردن، بەڵام خانمان بە پێچەوانەوە. ئەو قسەیەی دەیڵێن، مەبەستێكی دیكەی لە پشتەوەیە، ئەمەش هۆكارە بۆئەوەی پیاوان وا هەست بكەن لە خانمەكان تێناگەن، نازانن كە خانمان زمانی قسەكردنی خۆیان هەیە و دەبێت پیاوان لێی شارەزابن.

كاتێك دەڵێت، “باشم” یان “هیچ نییە”
كاتێك لە خانمەكەت دەپرسیت “چیتە یان چۆنیت؟”، ئەویش پێتدەڵێت “هیچ نییە” یان “باشم”، رێك لەوێدا بزانە كە ئەو دەیەوێت جارێكی دیكە پرسیارەكەت دوبارە بكەیتەوە و نیشانی بدەیت كە ئامادەی گوێگرتنت هەیە لێی، پاشان بۆت باسدەكات.

بێدەنگییەكەی
كاتێك خانمێك بێدەنگیی هەڵدەبژێرێت، واتای ئەوەیە زۆر بیر لەو بابەتانە دەكاتەوە كە بێزاری دەكەن، هەربۆیە بێدەنگییەكەی ئەو واتای ئەوەیە لە شتێك بێزارە یان توڕەیە.

كاتێك تەماشات ناكات
هەستەكانی دەشارێتەوە، لەناو ناخیدا كۆمەڵێك هەست و سۆزی هەیە، بڕیاری دەربڕینی نەداوە.

كاتێك زۆر پرسیار دەكات
دەیەوێت ئەو هەستەی پێبدەیت كە هێشتا لای تۆ گرنگە و بایەخی هەیە، نەك بیەوێت كۆنترۆڵت بكات.

كاتێك دەمەقاڵێت لەگەڵ دەكات
زۆر بایەخت پێدەدات و بەهیچ شێوەیەك نایەوێت لەدەستت بدات.

كاتێك داوای بایەخپێدانت لێدەكات
دەیەوێت هەستی خۆشەویستی بۆ دەربڕیت.

كاتێك لەبەردەمت دەگری
ئەوەت پێنیشان دەدات كە متمانەی پێتە و جێی بایەخی لەلای.

كاتێك دەستت دەگرێت بە توندی
بە بێدەنگی داوات لێدەكات هەرگیز جێی نەهێڵیت.

سەرچاوە:خەندان لایف

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە