خەو پێویستییەكی هەرە گرنگی جەستەی مرۆڤە، تا لە رێگەیەوە سەرجەم ئەندامەكانی جەستە پشوو بدەن و بحەسێنەوە، بۆ ئەوەی خەوێكی ئارام و دوور لە خەونی ناخۆشت هەبێ، ئەم ئامۆژگارییانە پەیڕەو بكە.
یەكەم: دیاریكردنی كاتی خەو، جەستەی مرۆڤ پێویستی بە 7-9 سەعات خەو هەیە لە 24 سەعاتدا، شارەزایان رێنماییمان دەكەن، چەند سەعاتێك بەر لەوەی بمانەوێ بخەوین، پێویستە بچینە نێو جێگە بۆ ئارامبوونەوەی جەستە و نەمانی ئاڵۆزی و فشارە زۆرەكان لەسەر جەستەت.
دووەم:واز لە خواردن بێنن پێش خەوتن، ئەگەر پێش خەوتن ژەمێكی خێرای خواردن بخۆن، ئەوا بێگومان خەوێكی ئارام و قوڵتان نابێت، چونكە ئەم خۆراكەی خواردووتە دەبێتە هۆی بەردەوامی كاركردنی كۆئەندامی هەرس و بەمەش كۆی جەستەتان پشوو نادات و بەشێكی بەردەوام دەبێ لە كار ئەمەش رێگری دەكات لە پشوودانێكی تەواوەتی جەستە و ئارامبوونەوەی سەرجەم بەشەكان، بۆیە ناتوانن بە ئارامی بخەون.
سێیەم: دوور كەونەوە لە مۆبایل و كۆمپیوتەر 30 خولەك پێش خەوتن، سەیركردنی مۆبایل و كۆمپیوتەر پێش خەوتن، تیشكەكانی مۆبایل و كۆمپیوتەر وەك تیشكی خۆر دەبێتە هۆی دەردانی رژێنی میلاتۆنین، كە ئەمەش مێشكت چالاك دەكات و دوای ئەوە هەرچەند حەز بكەیت بخەویت، تا ماوەیەكی زیاتر خەوت لێ ناكەوێت و دەكەویتە نێو دنیای بیركردنەوە.
چوارەم: هۆكارەكانی حەسانەوە ئەنجام بدەن پێش خەوتن، 30 دەقە پێش خەوتن ددان و رووخسار و پێیەكانتان بشۆن، ئەمە دەبێتە هۆی حەسانەوەی ئەم بەشانەی جەستەتان، یان 30 دەقە پێش خەوتن كتێب بخوێننەوە، كتێب كە بەلاتانەوە چێژدار و ئارامكەرەوە بێت، یان وەرزش بكەن، ئەمانە هەمووی هۆكارن بۆ حەسانەوە و خەوێكی ئارام و تەندروست.
پێنجەم:زۆر لە خۆتان مەكەن بۆ خەوتن، ئەگەر خەوتان نەهات هەوڵمەدەن بەزۆر خەو لە خۆتان بخەن، بەڵكو لە جێگە وەرنەدەرەوە و كوپێك چای سوودبەخش بخۆنەوە لەگەڵ خوێندنەوەی كتێب، تا خەوتان دێت، ئنجا برۆنەوە ناو جێگە و بخەون.