ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، داوای له كۆمپانیای (بی پی) به‌ریتانی كرد كۆتایی به كاركردن بۆ گه‌شه‌پێدانی گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتی پارێزگاكه بهێنێت.
به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و هه‌ڵكه‌ندنی بیری نوێ له‌كێڵگه‌ی نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوكدا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆتایی 2013 له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (BP-بی پی) به‌ریتانی گرێبه‌ستێكی واژۆ كرد، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی گرێبه‌سته‌كه، كۆمپانیای (بی پی) به‌ریتانی بۆ ماوه‌ی 18 مانگ كار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و هه‌ڵكه‌ندنی بیری نوێ له‌كێڵگه‌ی نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوكدا ده‌كات.
دوای ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راوێژی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێنه‌كراوه‌و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه كۆمپانیای بی پی گوایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ئیمزای كردوه، به‌ناده‌ستوری ده‌زانن، به‌ڵام به‌غدا گوێی به ناڕه‌زاییه‌كانی هه‌رێم نه‌داو رێككه‌وتنه‌كه خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
نه‌جات حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به ماڵپه‌ڕی (سۆمه‌رییه نیوز)ی راگه‌یاند، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه كۆمپانیاكه كاره‌كانی راگرتووه‌و له ئێستاشدا ئه‌وان داواده‌كه‌ن كۆمپانیاكه كۆتایی به‌كاره‌كانی بهێنێت.
وتیشی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كه‌ركوك هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نییه بۆ نه‌وت و غاز و گه‌شه‌پێدانی كێڵگه‌كان، كه داهاتێكی زۆر بۆ پارێزگاكه دابین ده‌كه‌ن.
به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان كۆمپانیاكه‌و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، بڕیاربوو ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌ركوك رۆژانه له 280 هه‌زار به‌رمیله‌وه بۆ 500 هه‌زار به‌رمیل به‌رزبكرێته‌وه، هاوكات كۆمپانیای (بی پی) به‌ریتانی له‌بودجه‌ی خۆی بڕی 100 ملیۆن دۆلار خه‌رجبكات‌و به‌دوری 60 كیلۆمه‌تر له‌كه‌ركوك تا دیبه‌گه له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك كاربكات.
پێشتر فواد حسێن، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت‌و گاز له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر كاره‌كانی كۆمپانیای بی پی به‌ریتانی سه‌ركه‌وتوو بێت، گرێبه‌سته‌كه بۆ كۆمپانیاكه نوێده‌كرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كۆمپانیاكه 110 ملیۆن دۆلار له‌وه‌زاره‌تی نه‌وت وه‌رده‌گرێت له‌بری ئه‌و كارانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یانكات.
سەرچاوە :هاوڵاتی