لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ وەفدێکی(KNK)سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیکرد

وەفدێکی(KNK)سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیکرد

0 تێبینییەکان 11 بینینەکان
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (2023/3/9) ،شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(KNK) کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان :
– ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکی کەنەکە
– خاتوو زەینەب ئەندامی کەنەکە
– فواد زیندانی ئەندامی کەنەکە
– هەڤاڵ دەنیز ئەندامی کەنەکە
سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لەشاری هەولێر کرد و لە لایەن هاوڕێ
– مام خدر سکرتێری گشتی و دەستەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامانی پەیوەندیەکان و ناوەندی هەولێر بەگەرمی پێشوازی کران .
لە دیدارەکەدا بارودۆخی جیهان و ناوچەکە و کوردستان و دواڕۆژی کوردان و کێشە و ئاریشەکانیان لەهەرچوار پارچەی کوردستان خرانە بەرباس و گفتۆگۆکردن، تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە کاری هاوبەشی کوردستانی و پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا باسیان لێوەکرا .
لەکۆتاییدا وەفدی کۆنگرەی نەتەوەیی بەگەرمی بەڕێکران .
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە