
ئەو ڕوداوەی ڕۆژی 24 یتشرینی دووەم، لەوانەیە ببێتەهۆی لاوازکردن و بێنرخکردنی ئەو هەوڵانەی بۆ کۆتاییهێنان و چارەسەکردنی بارودۆخی سوریا و ناوچەکە بە گشتی درابوون.
لەوکاتەوەی کە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی سوریا ڕێگریان لە فڕۆکەیەکی تورکی کرد لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2012دا و دەرئەنجام فرۆکەکەیان تێکشکان و دوو فڕۆکەوانەکەشیان کوشت ، حکومەتی تورکیا هەڵوێستێکی نەگۆڕو توندی بەرامبەر بە هەر فرۆکەیەک کە سنورەکانی وڵاتەکەی ببەزێنێت لە سوریاوە هەبووە.
لەمانگی ئەیلولی ساڵی 2013دا ،فڕۆکە سەربازیەکانی تورکیا هێلیکۆپتەرێکی سوریا جۆری (Mi-17) یان خستە خوارەوە کە هاتبووە نێو ئاسمانی تورکیاوە، وە نزیکەی شەش مانگ لە دوای ئەو ڕووداوەش، هێلیکۆپتەرێکی دیکەی سوریا بەهەمان چارەنوس برا بەهۆی ئەوەی کە گوایە ڕێگەی هەڵەکردووە و هاتۆتە ئاسمانی تورکیا وە.
ڕوداوی سەرەکی : فرۆکەیەکی سەربازی ڕوسی لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە خراوەتە خوارەوە لە 24 ی تشرینی دووەمی 2015 دا :
دوابەدوای دەستێوەردانەکانی ڕوسیا لە جەنگی سوریادا لەبەرواری 30 ئەیلولەوە، ڕوداوەکانی ئاسمانی نێوانی سوریا و تورکیا ڕووی لە زیادبوون کردووە. حکومەتی تورکیا تائێستا چەندینجار ناڕەزایی دەربڕیوە دژی ڕوسیا و سوریا بەوەی کە ئەو وڵاتانە سنوری ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندووە.
لە هەفتەی ڕابردووەوە، هێزەکانی ڕوسیا هێرشی بەزەبریان ئاڕاستەی هێزە شۆڕشگێڕەکانی سوریا کردوە، چالاکییە ئاسمانیەکانی ڕوسیا بە زۆری و بەتایبەتی تر لە نێوان سنوری سوریا و تورکیادا سەختتر بوون. لە نێو هێزەکانی شۆڕشگێڕانی سوریادا ژمارەیەکی زۆر چەکدار و پلەداری تورکی دەبینرێن، ئەم ڕاستیەش هێندەی تر مۆسکۆی بەرامبەر بە ئەنقەرە نیگەران و توڕەکردوە.
ئەوەی کە تائیستا ڕوون نیە چارەنوسی فڕۆکەوانە ڕووسیەکان چی لێهاتووە ؟ ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە کە گیراون لە شوێنی ڕواوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکدارانی شۆڕشگیڕان تەقەیان لە فڕۆکەوانەکان کردووە لەو کاتەی کە بە پەرەشوت خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە ، وە دەرئەنجامیش کوژراون. سەرەڕای ئەوەش ، ژمارەیەک لە دەسەڵاتدارانی تورکیا ئاماژەیان بەوەداوە کە فڕۆکەوانەکەن هێشتا ماون.
ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، ئەوا دەبێت ئەنقەرە ئەو پەیوەندیەی کە هەیەتی لەگەڵ شۆڕشگێڕاندا بەکاریبهێنێت بۆ گواستنەوەی فڕۆکەوانەکان بۆ ووڵاتی ڕوسیا کە ئەمە تاڕادەیەک دۆخەکە هێمنتر دەکاتەوە.
بەڵام ئەگەر فڕۆکەوانەکان کوژرابن، ئەوا حکومەتی ڕوسیا ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکانی دژی شۆڕشگێرانی سوریا چڕتر دەکاتەوە و دەبێتە هۆی دروستبونی گرژی زیاتر لەنێوان ڕوسیا و تورکیادا.
لەلایەکی دیکەوە خستنە خوارەوەی ئەو هێلیکۆپتەرەی بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردنی فڕۆکەوانەکان ڕۆیشتبوون، دۆخەکەی هێندەی تر ئاڵۆزتر کردوە.
چەکدارانی شۆڕشگێرانی سوریا بە چەکی دەستی، هێلیکۆپتەرە ڕوسیەکەیان خستە خوارەوە، دەرئەنجام سەربازێکی ئاسمانی ڕوسیا گیانی لەدەستدا.
دواتریش هێلیکۆپتەرەکەیان بە موشەکی جۆری “تاوی دژە تانک” تەقاندەوە، ئەم مووشەکە لەلایەن ئەمریکاوە دروستکراوە و دراوە بە شۆڕشگێران.
پرۆسەی ئاشتی زیاتر لە کۆنتڕۆل دەرچوو :
ئەم ڕوداوانەی دوایی کە ڕویاندا بە دڵنیاییەوە مەترسی پێکدادانی زیاتر لە ئاسمانی سوریادا زیاتر دەکەن.
نەتەوە یەکگرتوەکان هەنگاوێکی باشی نابوو لە کەمکردنەوەی کێشەکانی ئاسمانی سوریا بەوەی کە یاداشتنامەیەکی تێگەیشتنی لەگەڵ ڕوسیادا واژۆ کردبوو بۆ ڕێگری کردن لە هەر کێشەیەک کە بەهۆی هێرشە ئاسمانیەکانی هەرلایەکیانەوە دروست ببێت.
تورکیا پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکادا هەیە لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا بەتایبەتی تر لە پلانی دژی داعش لە ناوچەکانی ئالێپۆ، نەتەوە یەکگرتوەکان و هاوپەیمانەکانی لەم دۆخەدا دەکەونە نێو دوو بەرداشەوە لە نێوان ئەنقەرە و ڕوسیادا. سەرەڕای ئەو ڕێککەوتنە پێشوەختانەی کە بەدەست گەیشتوون لەپێشتردا، کەچی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر دڵنیا نین لە هەر هێرشێکی روسیا کە لەوانەیە ڕوبەڕوی ببنەوە.
هەرچەندە ئەم ڕووداوە نابێتەهۆی وەستانی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر داعش لە سوریا، بەڵام هێزە هاوپەیمانەکان لەوانەیە شێوازی هێرشەکانیان بگۆڕن بۆ ئەوەی پارێزگاری زیاتری پێشوەختە ببێت لەدژی هەر هێرشێکی ئاسمانی ڕوسیا یاخود حکومەتی سورریا.
ناکۆکیەکان بە دڵنیاییەوە دەبنەهۆی پشتگوێخستنی هەوڵەبەردەوامەکانی ئەم دواییانە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی شەری ناوخۆی سوریا، بەتایبەتی تر بەهۆی ئەوەی کە تورکیا پەیوەندی بە زۆرێک لە گروپە شۆڕشگێرەکانی سوریاوە هەیە کە پێشبینی دەکران لە سەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان. لەگەڵ بوونی ئەو ڤیدیۆیەی کە تێیدا چەکدارانی تورکمان لەو خاڵانەوە تەقە لە فڕۆکەوانە ڕووسیەکە دەکەن، مۆسکۆ چیدی بەشداریکردنی ئەو گروپانە لە گفتوگۆی ئاشتیدا قبوڵ ناکات. لەبەرئەوەی کە هەندێک لەو گروپانەش سەر بە سوپای سوریای ئازادن و بەشێکن لە ئۆپۆزیسیۆنی میانڕەوی سوریا، ئەمە باردودۆخەکە ئاڵوزتر و قورستر دەکات بۆ ئەوەی کە بگەن بە ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکان پێش ئەوەی گفتوگۆکان دەست پێبکەن.
بەهۆی ئەوەی کە گفتوگۆکانی سوریا سەبارەت بە دابەشکردنی دەسەڵات بە ئاڵۆزی و ئەستەم ماونەتەوە، ئەوا سپۆنسەرە بیانییەکانی جەنگی ناوخۆی سوریا مامەڵە لەگەڵ مەیدانێکی جەنگی گەلێک ئاڵۆزدا دەکەن.