
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان نیگه‌رانی خۆی نیشان ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردن و داخستنی ئۆفیسه‌كانی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن و ئێن ئاڕتی له زۆنی زه‌رد و ئاماژه به‌وه ده‌كات: “ئێمه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانمان له‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی راگه‌یاندن ئاگاداركردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارمان بن له راستكردنه‌وه و چاككردنی، ئه‌م دۆخه پێویستی به هاوكاری ئه‌وانه چونكه له‌ناوخۆ دۆخه‌كه زۆر زۆر خراپه”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، كه “ده‌بێت هه‌ر لێره‌وه داوا له حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ین به هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیدا بچێته‌وه، چونكه ماوه‌ی 60 رۆژه “محه‌مه‌د ئیسماعیل”، كه هاوكاری رۆژنامه‌نووسێكی به‌ریتانی كردووه، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم زۆر بێده‌نگی كردووه به‌رامبه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان، ئه‌م بێده‌نگیه‌ش جێگای ئه‌وپه‌ڕی شه‌رمه‌زارییه، ته‌نیا هۆكاریش بۆ بێده‌نگیان مامه‌ڵه‌ی بارزگانی نه‌وته و هیچی تر نا”.
ئه‌و گروپه داواش له راگه‌یاندنكاره ناوخۆیی و بیانیه‌كان ده‌كه‌ن، كه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن به‌رامبه‌ر بێ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم و خراپی دۆخی راگه‌یاندن، ده‌شڵێن: “ئێمه‌ش هاوكارتانین”.