
ساڵی 2015 هات و بەپێی رێككه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌رێم، ده‌بێت قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ببێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له كاتی خۆیدا بدرێت، ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت كه به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و چاو به نرخی به‌نزیندا بخشێنێته‌وه، كه ئێستا یه‌ك لیتری به 900 دیناره، به‌و پێیه‌ی پێشتر به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو كه ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی هه‌رێم چاره‌سه‌ربوو، چاو به نرخی به‌نزیندا ده‌خشێننه‌وه.
دیراسه‌ی نرخ
دڵشاد شه‌عبان، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: له ئێستادا لیژنه‌كه‌یان له دیراسه‌ی ئه‌وه‌دایه تا بزانێت تێچووی یه‌ك لیتر به‌نزین له هه‌رێم چه‌نده له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌وێت، دوای ته‌واوبوونی قه‌یرانی دارایی و چوونه بواری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌ولێر و هاتنی مووچه له كاتی خۆیدا، هه‌روه‌ها گه‌ر بۆیان ده‌ركه‌وت ئیدی پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران دواناكه‌وێت و پڕۆژه‌كان له كاتی خۆیاندا جێبه‌جێ ده‌بن و پاره‌یان بۆ دابین ده‌كرێت و جوڵه‌ی بازاڕ درووست بویه‌وه، ئه‌وكات لیژنه‌كه‌یان به‌پێی پلان و به‌رنامه‌ی خۆیان داوا له حكومه‌ت ده‌كات جارێكی دیكه پێداچوونه‌وه به نرخی به‌نزیندا بكات.
وتیشی: “حكومه‌ت كاتی خۆی كه به‌نزینی گرانكرد ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به لیژنه‌كه‌مان دابوو كه قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ربوو جارێكی دیكه پێداچوونه‌وه به نرخی به‌نزیندا ده‌كه‌ن”.
سێ پاڵاوگه
له‌ماوه‌ی رابردوودا فشارێكی زۆر خرایه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم كه بۆچی ژماره‌ی پاڵاوگه ره‌سمیه‌كان زیاد ناكات بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه به‌نزین هاورده نه‌كه‌ین و ته‌نها به پاڵاوگه ناوخۆییه‌كان بتوانین پێداویستی خۆمان له سوته‌مه‌نی و به‌نزین پڕ بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت وه‌ك پێویست هه‌نگاوی له‌و رووه‌وه نه‌ناوه.
دڵشاد شه‌عبان وتی: “ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه به‌دواداچوونمان كردبێت ته‌نها دوو سێ پاڵاوگه هه‌ن، ئه‌وانیش ئاستی به‌رهه‌میان دیاریكراوه‌و پێداویستی هه‌رێم پڕ ناكه‌نه‌وه، بۆیه پێویستمان به هێنانی به‌نزین ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه”.
راشیگه‌یاند: له‌ناوخۆی هه‌رێمدا سێ ملیۆن و 500 هه‌زار لیتر به‌نزین به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام پێداویستی خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌نزین پێنج ملیۆن لیتره، بۆیه یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار لیتری له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت.
نرخ ده‌بێته چه‌ند
له به‌غداو پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق لیترێك به‌نزینی حكومی به 450 دیناره، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان دوو هێنده‌یه، تا ئێستاش هاوڵاتیان له‌و نهێنیه تێناگه‌ن بۆ له عیراقێكی 18 پارێزگایی، ته‌نها سێپارێزگا به‌نزین گران بفرۆشن.
دڵشاد شه‌عبان وتی: “ئێمه نازانین نرخی به‌نزین له هه‌رێم بۆ چه‌نده داده‌به‌زێت، به‌ڵام به‌بۆچوونی من له‌نێوان 700 بۆ 750 دیناردا ده‌بێت”.
راشیگه‌یاند: پێشتر حكومه‌ت ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 100 دۆلار له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌ژمار بكات، ئه‌وكات نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین هه‌زار دینار له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌پێی هه‌ندێك ژماره‌ی سه‌ره‌تایی كه ده‌ستی كه‌وتووه، بڕواناكرێت تێچووی لیترێك له 700 دینار تێپه‌ڕ بكات.
وتیشی: “هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌كار نرخی لیترێك به‌نزین له نێوان 700 بۆ 750 دیناردا بێت، ره‌نگه هه‌ندێك هاوكارانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بن نرخه‌كه زیاتر دابه‌زێت، بۆیه به قه‌ناعه‌تی ئێمه 900 دینار بۆ لیترێك زۆره، 500 دیناریش به وته‌ی حكومه‌ت ناتوانن بیكه‌نه‌وه به‌و نرخه، به‌وپێیه‌ی وتوویانه تێچووی لیترێك له‌و نرخی زیاتره، بۆیه له‌و نرخه‌دا ره‌نگه جێگیر بكرێت”.