پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری زیندانیكراوی پارته‌كه‌ی جێبه‌جێكرد و رۆژانی 5-7ی ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی ئه‌نجامدا و به‌پێی زانیاریه‌كانیش، بڕیاره كۆتایی به‌نیو سه‌ده له خه‌باتی چه‌كداری بهێنێت و به‌ناوێكی نوێوه چالاكی ئه‌نجامبدات.
په‌كه‌كه ئه‌مڕۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی 12ه‌مینی له ڕۆژانی 5 -7ی ئه‌م مانگه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه كۆنگره‌كه‌یان ئه‌نجامه‌كان و بڕیاره‌كان و به‌ڵگه و زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆنگره‌كه‌ش له كاتێكی نزیكدا بۆ ڕایگشتیی بڵاوده‌كرێنه‌وه.
په‌كه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “كۆنگره‌ی 12مینی په‌كه‌كه له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بوه، سه‌ره‌تا به‌جۆش و خرۆش و ڕێزه‌وه پێشوازیی له ئۆجه‌لان كرد و تێڕوانین و پێشنیازه‌كانی ئۆجه‌لان بۆ كۆنگره‌كه خوێندرایه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆكرا، پاشانیش ڕاپۆرتی كورتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه‌له كۆنگره‌كه‌دا خوێندرایه‌وه و گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا”.
هەنگاوێکی دیکە لە ئاشتی نزیکبوینەوە
هاوكات، ده‌م پارتی راگەیەندراوێکی لەبارەی 12یەمین کۆنگرەی پەکەکە بڵاوکردەوە و جه‌ختیكرده‌وه، دوای به‌ستنی کۆنگرە هەنگاوێکی دیکە لە ئاشتی نزیکبوینەوە و پێویستە پەرلەمان و لایەنەکانی دیکەی تورکیا بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن.
ده‌م پارتی باسی له‌وه‌شكرد، عەبدوڵا ئۆجەلان بەرپرسیارێتییەکی مێژویی لە پەرەپێدانی ئەم پرۆسەیەدا لە ئەستۆ گرت، ئێمە دەمانەوێت ئاشتی لە تورکیا ببێتە هیوایەک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیلهامبەخش بێت بۆ جیهان”.
خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه به‌ئاماده‌بونی ئۆجه‌لان
هاوكات، رۆژنامه‌نوس دڵشاد ئه‌نوه‌ر كه پێشتر له ده‌نگی ئه‌مریكا كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كرد ده‌ڵێت، “كۆنگره‌ی خۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له رۆژی 5 بۆ 7ی مانگ له قه‌ندیل ئه‌نجامدراوه، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیش به‌ته‌له‌فۆن به‌شداریكردوه”.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ده‌وترێت یه‌كێك له‌و سێ زیندانیكراوه‌ی كه چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان له ئیمڕاڵین، به كاتی ئازاد كراوه و ڕه‌وانه‌ی قه‌ندیل كراوه تا راپۆرتی ئۆجه‌لان بخوێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ڕویدابێت، جۆرێكه له زه‌مانه‌تی توركیا.
ئۆجه‌لان ناڕازیه‌كانی قایل كرد
دڵشاد ئه‌نوه‌ر ده‌شڵێت، “زانیاری هه‌یه، چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی دژی بابه‌تی خۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه بون، به‌ڵام عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا رازیكردون به‌و بڕیاره و هۆكاری ئه‌وه‌شی بۆئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه ئێستا جیهان گۆڕاوه”.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه جه‌ختیشیكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه هه‌روا ئاسان نییه، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی دور و درێژه، دۆخه‌كه پێویستی به لێبوردنی گشتییه، پێویستی به گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك بۆ وڵاتان هه‌یه، بۆیه پرۆسه‌كه هێشتا ئاسان نییه‌و كۆسپی گه‌وره‌ی له پێشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ریشنه‌گرێت، هه‌نگاوێكی گه‌وره چوه‌ته پێشه‌وه، تا جارێكی تر درێژه‌ی پێبدرێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی چالاكی له‌ژێر ناوێكی دیكه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای په‌كه‌كه‌وه، ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئاشكرایكردوه، “ئایا په‌كه‌كه به فیعلی خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه یاخود ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و ئاراسته‌كه‌یان وه‌رده‌چه‌رخێت، ئه‌م ورده‌كارییانه هێشتا ڕون نین”.
قۆناغێكی نوێ له توركیا ده‌ستپێده‌كات
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و په‌رله‌مانتارانی ئاكپارتی باسی پرۆسه‌ی ئاشتی كردوه كه ده‌وڵه‌ت به “توركیای بێ تیرۆر” ده‌یناسێنێت و رایگه‌یاندوه، “ته‌واوی ئاسته‌نگه‌كانمان تێپه‌ڕاند، په‌كه‌كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چه‌كه‌كانی داده‌نێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، دواتریش بۆ هه‌مومان سه‌رده‌مێك و قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات”.
ئه‌ردۆگان هۆشداری له به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی ئاشتی و به به‌رپرسانی ئاكپارتی راگه‌یاندوه، “كارێكی گه‌وره‌تان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، ده‌كرێت كه‌سانێك بیانه‌وێت له‌ڕوی سیاسییه‌وه ئه‌م بابه‌ته بقۆزنه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت ئاماده بین، پرۆسه‌یه‌كی ئاسان چاوه‌ڕێی ئێمه ناكات، له‌م بابه‌ته‌دا متمانه‌م به ئێوه هه‌یه”.
بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی
رۆژی 27ی (شوبات/2)ی 2025 عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌په‌یامێكدا به ناونیشانی “بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی” رایگه‌یاند، ئه‌و بانگه‌وازییه‌ی كه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كردی و ئه‌و ئیراده‌یه‌ی كه سه‌رۆك كۆمار (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) نیشانی‌دا، نزیكبونه‌وه و په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی پارته‌كانی دیكه، ئه‌م قۆناغه‌ی هێنایه به‌رهه‌م.
باسی له‌وه‌شكرد، “منیش له‌م قۆناغه‌دا داوای دانانی چه‌ك ده‌كه‌م و به‌رپرسیارێتیی مێژویی ئه‌م بانگه‌وازییه‌ش ده‌گرمه ئه‌ستۆ، ده‌بێت هه‌مو گروپه‌كان چه‌ك دابنێن، په‌كه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، لێره‌وه سڵاو بۆ هه‌موتان ده‌نێرم”.
په‌كه‌كه ئاگربه‌ستی راگه‌یاند
دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی ئۆجه‌لان، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) رۆژی 1ی (ئازار/3) 2025 ئاگربه‌ستی راگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه، “هه‌تا ئه‌و كاته‌ی هێرش نه‌كرێته سه‌رمان، هیچ هێزێكی ئێمه كرده‌ی چه‌كداری ئه‌نجام ناده‌ین”.
په‌كه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، “جێبه‌جێكردنی بابه‌ته‌كانی وه‌ك چه‌ك دانان ته‌نیا به پێشه‌نگایه‌تی پراكتیكیی ئۆجه‌لان ده‌كرێت”، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا توركیا به‌رده‌وام بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ی كرد له‌سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له 27ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 1978 به نهێنی له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خوێندكاره‌وه دامه‌زرا كه له گۆڕه‌پانی سیاسی كورددا كاریگه‌ر نه‌بون، له نێویاندا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هه‌بو كه وه‌ك سه‌رۆكی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا گه‌یشته لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزب له 10 هه‌زار چه‌كداری تێپه‌ڕاند.
په‌كه‌كه له ساڵی 1984ه‌وه ده‌ستی به چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی كردوه و ناوچه سنوریه‌كانی نێوان كوردستان و توركیایان وه‌ك هه‌رێمێك به‌كارهێناوه بۆ پاراستنی بنكه‌كانیان.
سەرچاوە:خەندان