لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پرسەنامەیەک لە هاوڕێ مام خدرەوە

پرسەنامەیەک لە هاوڕێ مام خدرەوە

0 تێبینییەکان 12 بینینەکان

بۆ بەرێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 

خانەوادەی سەربەرزی بەکر ئەحمەد یەعقوب(بەکرە سۆر)

هاوڕێ و هاوسەنگەرانی هەڤاڵی کۆچکردوو 
لەدڵەوە نیگەران بووین بە کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی ناسراوی شاری هەولێر بەکر ئەحمەد یەعقوب ناسراو بە (بەکرە سۆر) .
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، بەهیواین ئەوە دواکۆستی هەموو لایەک بێت .
کاک بەکر مێژوویەکی پرشنگداری بۆ خۆی و خانەوادە و هاوسەنگەران و حزبەکەی تۆمارکرد لە خەبات دژی ستەم و سەربەخۆیی .

رۆحی شاد و سەربەرزی بۆ ئێوە

مام خدر

سکرتێری گشتی 

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

١١\٩\٢٠٢١

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە