لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم: خۆپیشاندەران‌و لایەنە سیاسییەكان بە شێوازێكی ئارام مامەڵە لەگەڵ روداوەكاندا بكەن

حكومه‌تی‌ هه‌رێم: خۆپیشاندەران‌و لایەنە سیاسییەكان بە شێوازێكی ئارام مامەڵە لەگەڵ روداوەكاندا بكەن

0 تێبینییەکان 33 بینینەکان

xospishandany qaladzeئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، له‌باره‌ی‌ روداوه‌كه‌ی‌ شاری‌ قه‌ڵادزێوه‌ پەیامێكی بڵاوكردەوەو تیایدا داوا له‌ داوا لە هەمو هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و لایەنە پەیوەندارەكانیش دەكات هەمو هەوڵێكیان بخەنەگەڕ بۆ پاراستنی ئارامی و سەر و ماڵی هاوڵاتیان و دامودەزگا حكومی و حزبییەكان.

ده‌قی‌ رونكردنه‌وه‌كه‌:

رونكردنەوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە

لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی دژواردا تێدەپەڕێت و لەگەڵ یەكێك لە مەترسیدارترین دوژمنانی مرۆڤایەتی لە شەڕێكی قورسدایە و كۆمەڵێك كێشە و قەیرانی سەخت بەرۆكی خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستانی گرتوە، بەداخەوە خەریكە لە هەندێ شوێنی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكان، توندوتیژییان لێ دەكەوێتەوە و هاوڵاتیان و كارمەندانی حكومی تیادا دەبنە قوربانی.

دڵگرانی و ناڕەحەتیی خۆمان بەرامبەر بە دروستبونی پشێوی و كەوتنەوەی قوربانیان دەردەبڕین، داواش لە هەمو خۆپیشاندەران و خەڵك و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەین كە بە شێوازێكی ئارام و شارستانیانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە و روداوەكاندا بكەن و هیچ لایەكیان نەبنە هۆی ئاڵۆزبونی زیاتر و بە هەمو لایەك هەوڵی ئارامكردنەوە و كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە بدەن.

داوا لە هەمو هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و لایەنە پەیوەندارەكانیش دەكەین كە هەمو هەوڵێكیان بخەنەگەڕ بۆ پاراستنی ئارامی و سەر و ماڵی هاوڵاتیان و دامودەزگا حكومی و حزبییەكان، هەروەك داوا لە تەواوی دەزگاكانی راگەیاندن دەكەین كە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن و فاكتەری ئارامكردنەوە بن.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
9-10-2015

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە