
_ بۆ کوردستانیەتی شارەکەیان، کوردی دانیشتوی کەرکوک، بەپەرۆشتر و وشیارتر بوون لەسەرکردایەتی حزبە کوردستانییەکان، هەستیان بەلێپرسراوەتی زیاترکرد بەرامبەر بەستراتیژیەتی نیشتیمانی کوردستانیدا. لەکاتێکدا ئەوان دەبوایە پێشەنگی یەکڕێزی بن وئامرازی یەکخستنیان بوونایە، کەچی بەسەر چەند لێستێکی حزبی وپێک ناکۆک ولەگەڵ یەک دوژمندار،دابەش بوون، لە پێناوی حزبسالاری نەک کارکردن بۆ کوردستانیەتی ئەو شارەو باشتر خزمەتکردنی خەڵکەکەی. ئەو پەرتەوازییە وفرە لیستییە، بووە هۆی لەدەستدانی ٥٣هەزار دەنگی کورد لەوشارە (لیستی ئیسلامییەکان٦،٦٥٥ هەزارونەوەی نوێ (٢٤،٦٢٠ هەزار دەنگ، سۆشالیست و لیستەکانی دیکە). بەو شێوەیە، کورد نەیتوانی نە لەژمارەی کورسییەکانی کەشازدەیەو نە لەژمارەی دەنگدەرانی( ٢١٦هەزار) لە (٥٦٦ هەزار) دەنگ، بەلانی کەم دەبوایە، نیوە بهێنێن، چونکە رێژەی ئێستای کورد لەپارێزگای کەرکوک ٦٤٪ بەلانی کەمە .
_ عارەبی سونە لەنێو چەقی شارەکە نەیانتوانی ئەو رێژەیە بهێنن، ئەگەر هاتوو بەشداری زۆری خەڵکی حەویجە نەبوایە کە توانیان پێنج کورسی وەدەست بهێنن. تورکمانەکانیش، هەرچەندە لەعارەبەکانی ئەو شارە، رەسەنترن، بەڵام بەهۆی دابەشیان ورکابەری شەخسی نێوانیان ودەستوەردانی دەستی دەرەوکی، نەیان توانی لەسێ کورسی زیاتر وەدەست بهێنن ( دوو سونەو یەک شیعەی تورکمان ).
هەرچەندە ئەوە راگەیاندنی بەراییەکانە، وەک کۆمسیونی دەنگەکانی راگەیاندووەو ئەگەر چی راکان جبووری لەناو عارەبەکاندا زۆرینەی دەنگی هێنا (٩٨،١٧٤هەزار) کە سێ کورسی بردوە، دووەم دەنگە لەدوای لیستی “کەرکوک هێزو ویستمان” کە ١٣٩،٣٧٣ هەزار دەنگی هێناوە کە دەکاتە پێنج کورسی ، وەک براوەی یەکەم . هێشتا دوو ئەگەریش ماوە کە ژمارەیان زیاتر بێ:
_ کۆمسیونی هەڵبژاردن، ئاماری ٤، ٩٤٪ هەژمار کردووەو ٥،٦٪ هێشتا رانەگەنراوە ، ئەگەری هەیە ، گۆڕانکاری لەدەنگەکان ئەوجا کورسییەکان بکات.
_ لیستی کەرکوک هێزو ویستمانە، ئەگەری کۆتای ژندا کورسییەکی بەرکەوێ، کە رێژەی دەنگدانی لەناو ژنانی کەرکوک لەپێشە. هەروەها لەکۆتاکان، لیستی کلدانییەکان(رەیان کلدانی) ١٤٩٣ دەنگی هێناوە، کەسێکە ئەندامی یەکێتی نیشتیمانییە زۆرینەی دەنگی هێناوە کلدانیەکانە، ئەگەری زۆری هەیە ئەویش دەربچێ ورێژەی کورسیەکانی یەکێتی زیاد بکات.
لە راستیدا لەو ناوچە دابڕاوەکانی کوردستانی ( کەرکوک و نەینەواو دیالە )، کورد تیادا چاڵاک و رێژەی بەژدارکردنیان زیاتر بووە لە پێکهاتەکانی دیکە ، بەڵام ئەوە ناگەیەنێ کە خەڵک لە دەسەڵات خۆش دەبێ ، ئەگەر هاتوو باش مامەڵەی لەگەڵ ئەو سەرکەوتنە نەکاو بۆ گۆڕانکاری وگێڕانەوەی کوردستنایەتی ، کەرکوک بەکاری نەهێنا.
کاوە نادرقادر
٢٠ی کانونی یەکەم ٢٠٢٣