رۆكستان ته‌مه‌نی 18 ساڵ بو كه له‌لایه‌ن سێ پیاوی شه‌ڕه‌نگێزه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه‌سه‌رو لاقه كرا، له‌بری ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌ئێش‌و ئازاری كه‌مكه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه پێیانوابو پاكیزه‌یی له‌ده‌ست داوەو حه‌یای تكا. خێزانه‌كه‌ی ته‌گبیری ئه‌وه‌یان كرد ته‌نها شتێك “شه‌ره‌ف”ی ئه‌وان پاك بكاته‌وه، خوێنی كچه‌كه‌یانه، له‌و وڵاته‌ی كه له‌تاو شه‌ڕ‌و كوشتار په‌نایان بۆ بردبو، رۆكستان به‌چه‌قۆی باوك‌و براكانی كوژراو له‌باخچه بچوكه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌یاندا ته‌رمه‌كه‌یان شارده‌وه، به‌لام شه‌وی هه‌یینی رابردو، پۆلیس تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد‌و ته‌رمی ئەم کچە کوردەی دۆزییه‌وه.
چیرۆكی رۆكستان، چیرۆكی سه‌ره‌كی ئه‌م ڕۆژانه‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیایه، كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وتوه “بكوژی سه‌ره‌كی” باوك یان دو براكەی، یان هه‌مویانن پێكه‌وه‌ن، كه دوای كوشتنی له‌چاڵێكدا شاردویانه‌ته‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان له‌شاری دیساو.
به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی پۆلیس “باوك‌و براكانی دیار نه‌ماون‌و پێده‌چێت گه‌ڕابێتنه‌وه بۆ توركیا‌و سوریا، ئێستا دایكی به‌ته‌نها خۆی له‌ماڵه‌وه ماوه”.
دایكی رۆكستان نكوڵی له‌وه ده‌كات كه هیچ رۆڵێكی له‌كوشتنی كچه‌كه‌یاندا هه‌بێت‌و ناشزانێت حه‌سۆی هاوژین‌و كوڕه‌كانی بۆ كوی رۆشتون.
رۆژنامه‌ی بیلدی ئه‌ڵمانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رۆكستانی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه له‌رۆژئاوای کوردستان لاقه كرابو، خێزانه‌كه‌ی به”ناپاك” ناویانبردبو، له‌تاوا به‌ته‌نها رویكردبوه ئه‌ڵمانیاو دو ساڵ بو له‌و وڵاته ده‌ژیا. به‌مدواییه له‌بیته‌رفیلد كاری وه‌رگێڕانی ده‌كرد بۆ په‌نابه‌ران‌و ئیش‌و كاری قوتابخانه‌و بنكه‌كانی ته‌ندروستی بۆ رایی ده‌كردن، له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و ئه‌ڵمانی ده‌زانی.
رۆكستان به‌نیاز بو له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌رۆژنامه‌نوسه ناوداره‌كانی ئه‌ڵمانیاش چیرۆكی ژیانی خۆی وه‌ك په‌نابه‌رێك بگێڕێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند چیرۆكی دیكه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌تاو مه‌ترسی هه‌ڵهاتون بیكات به‌كتێبێك.
ئه‌و به‌رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی راگه‌یاند بو كه خێزانه‌كه‌ی به”ناپاك‌و شایه‌نی كوشتنی ده‌زانن” له‌و كاته‌وه‌ی كه لاقه كراوه، له‌به‌رئه‌وه به‌ته‌نها رێی چاره‌نوسێكی نادیاری گرتوه‌ته‌به‌رو هاتوه‌ته ئه‌ڵمانیا.
به‌ڵام دواتر خێزانه‌كه‌شی له‌تاو شه‌ڕ‌و كوشتار له‌سوریاوه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا هه‌ڵدێن، ئه‌وانیش دیسان له‌شاری‌دیساو نیشته‌جێ ده‌بن، كه شارێكی بچوكه‌و دوای ئه‌وه‌ی باوك‌و براكانی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن ده‌یدۆزنه‌وه‌و دڵنیایی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه “ئەوەی رۆی رۆی”، رۆكستان متمانه‌یان پێده‌كاو ده‌چێته‌وه لایان. به‌ڵام شه‌وی هه‌ینی رابردو ده‌یده‌نه به‌ر چه‌قۆو ده‌یكوژن.
پۆلیس نوسراوێكی رۆكستانی ده‌ستكه‌وتوه كه باس له‌وه ده‌كات خێزانه‌كه‌ی چه‌وساندویانه‌ته‌وه‌و به‌ر له‌وه‌ی بشكوژرێت ته‌له‌فونی بۆ كچێكی هاوڕێی كردوه‌و پێیوتوه كه “گوێی لێبوه باوكی به‌ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كردوه‌و داوای لێكردوه یارمه‌تی بدات مرۆڤكوژێكی به‌پاره بۆ بدۆزێته‌وه”.