چوار ساڵ له‌مه‌وپێش له‌شاری سلێمانی خۆپیشاندانێك رێكخرا بۆ پشتگیریكردنی خۆپیشاندانه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به نادادپه‌روه‌رو گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كه به‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی له‌لایه‌ن (تۆڕی به‌رگریی له‌ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك) رێكخرابوو، له‌به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌ڕۆی (17/2/2011) ده‌ستیپێكردو مایكی ئازادی خه‌ڵك دانراو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چالاكوانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و هاوڵاتیان‌و روناكبیرانه‌وه وتار‌و بۆچوون پێشكه‌شكران‌و كاتژمێر (5)ی ئێواره به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی به‌خۆپیشاندانه‌كه هێنرا.
دواتر به‌شێك له‌خۆپیشانده‌ره‌كان به‌ئاڕاسته‌ی باخی گشتیی رۆشتن‌و پێكهه‌ڵپژان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران‌و پاسه‌وانه‌كانی لقی (4)ی پارتی دیموكراتی كوردستان دروستبوو، له‌ئه‌نجامدا به‌هۆی ته‌قه‌ی پاسه‌وانه‌كانی
ئه‌و لقه‌ی پارتی (1) كه‌س كوژراو (57) كه‌سیش برینداربوون، كه سه‌رجه‌م برینداره‌كان به‌فیشه‌ك لێیاندرا.
له‌ڕۆژانی دوای 17ی شوباتیش خۆپیشاندانه‌كان په‌ره‌یانسه‌ندو چه‌ندین شار‌و شارۆچه‌ی هه‌رێمی كوردستان گرته‌وه‌و له‌و خۆپیشاندانانه‌شدا چه‌ندین پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منییه‌كاندا روویاندا، كه بووه‌ی هۆی كوژرانی 10 كه‌س‌و برینداربوونی زیاتر له200 كه‌س له‌سه‌رجه‌م خۆپیشاندانه‌كاندا.
له‌ڕۆژانی خۆپیشاندانه‌كاندا رۆژنامه‌نوستانیش بێبه‌ش نه‌بوون له‌ئازاردان‌و یه‌كێك له‌ڕووداوه‌كانی 17ی شوبات‌و رۆژانی دوایی سوتاندنی باره‌گای كه‌ناڵی NRT بوو له20/2/2015دا له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه كه ته‌نها 3 رۆژ بوو ده‌ستی كردبوو به‌په‌خشی ئه‌زمونی خۆی، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ده‌یان رۆژنامه‌نووس ئامێره‌كانی كاری رۆژنامه‌وانیان لێسه‌ندراو ئازاری جه‌سته‌یی دران‌و ده‌ستگیركران.
رۆژی 17/4/2011 هێزێكی زۆر چووه سه‌رای ئازادی كه ناوه‌ندی خۆپیشانده‌ران بوون‌و به‌زه‌بری هێز كۆتاییان به‌خۆپیشاندانه‌كان هێناو ئه‌و بڵندگۆیه‌ی كه وتار‌و داواكاریه‌كانی تێدا پێشكه‌ش ده‌كرا سوتێنراو كۆتایی به‌خۆپیشاندانه‌كه هێنرا.
چه‌ندین رووداوی تری نه‌خوازراو له‌خۆپیشاندانه‌كاندا روویاندا كه تائێستاش له‌یاده‌وه‌ری خۆپیشانده‌راندا ماوه، له19/4/2011 خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی له‌كاتی چوونیان به‌ره‌و دادگای سلێمانی بۆ داواكردنی سه‌روه‌ری یاسا، رێگه‌یان پێگیراو زیاتر له200 خوێندكاری زانكۆی سلێمانی له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشه‌وه له‌ناوچه‌ی قوله‌ره‌یسی سلێمانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له10 كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر كران‌و ئازاری ژماره‌یه‌ك خوێندكار دراو سوكایه‌تییان پێكرا، دواتر خوێندكاران وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی‌و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی چوونه ناو زانكۆیاندا، به‌ڵام له‌لایه‌ن خوێندكاره خۆپیشانده‌ره‌كانه‌وه رێگه‌یان پێگیراو پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولادا دروستبوو كه به‌و هۆیه‌وه ئازاری چه‌ندین خوێنكاری كوڕ‌و كچ درا، به‌شداریكردنی چه‌ندین چه‌كداری حزبی‌و حكومی‌و ته‌قه‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كییانه له‌خۆپیشانده‌رانیش یه‌كێكی تر بوو له‌دیارده دزێوه‌كان.
له‌خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوباتدا هه‌رچه‌ند هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ره‌تادا بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردو له‌دوودڵی‌و گوماندا بوون سه‌ره‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كان، به‌ڵام له‌ڕۆژانی دوای 17ی شوبات‌و له‌خۆپیشاندانه‌كاندا حزبه سیاسییه‌كانیش به‌سه‌ر 2 به‌ره‌دا دابه‌شبوون‌و به‌شێكیان پشتگیریی خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌كردو به‌شه‌كه‌ی تر دژی وه‌ستانه‌وه، ئه‌وه‌بوو لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆنیان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه سوار شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان بوون‌و وه‌ك له‌دواتریشدا چه‌ندین كاردانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوو كه ئۆپۆزسیۆن ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌به‌رژوه‌ندی خۆی قۆسته‌وه‌و دواتریش تۆمه‌تباركران به‌وه‌ی كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بچنه ده‌سه‌ڵاته‌وه.
ئێستا دوای تێپه‌ڕبوونی 4 ساڵ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كاندا، كه‌سوكاری قوربانیانی 17ی شوبات‌و رۆژانی دوایی داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن‌و رۆژی 17ی شوباتی 2015ش له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدانی ئه‌و رووداوانه ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كه ده‌ستی پێكردو دواتر چوونه به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سلێمانی‌و هه‌مان ئه‌و داواكارییه‌كانی سه‌رده‌می خۆپیشاندانه‌كانیان پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان كرد.