بەرز کردنەوەی نرخی دۆلارسیاسەتێکە بانکی ناوەندی عێراق گرتویەتیە بەر تاکوبەشێک لە کورتھێنانی بودجە و مووچەی پێ پڕ بکاتەوە ئەمیش لەچوارچێوەی سیاسەت و بەرنامەی حکومەتی عێراقدایە و لەژێر گاریگەری سیاسە تی سەرمایەداری جیھانیدا بەرنامەڕێژی دەکات بۆ دەرباز بوون لەقەیرانی دارایی و ئابووری ولایەنی کەم دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان .
لێرەدا پێوویسە واقیعانە و لەڕوانگەی چینایەتیەوە خوێندنەوەیەک بکەین بۆ ئەم بڕیارە وبزانین تاچەند گاریکەری دەبێت لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک و کێشە ڕۆژانەیەکانی مووچە خۆران و کارو کاسبی خەڵکی ، تاچەند دەبێت بەڕێگەیەک بۆ چارەسەری قەیرانەکانی دەسەڵاتدارێتی عێراق ، کەڕەنگە بەشێوەیەکی( کاتی و ڕێژەیی) ببێتە ھۆی بەدەست ھێنانی ڕێژەیەکی زۆر تر لەداھات بۆ دەوڵەت لەئەنجامی ئاڵوگۆڕی دراوی( دۆلارو دینار) دا، بەڵام ئایە بانکی ناوەندی تاچەند دەتوانێ تحکوم بەم کارەوە بکات و بەردەوام بێت لەسەری تازیانەکانی قەیرانەکە کەم بکاتەوەلەسەر خۆی؟
لەلایەکی ترەوە ھەمووان دەزانینن بەشی ھەرە زۆری بازرگانی و دابین کردنی پێداوویستیە ڕۆژانەیەکانی خەڵک لەڕێگەی بازرگانی و ھاوردەکردنی دەرەکیەوەیە و ئەم پرۆسەیەش بە دراوی دۆلار ئەنجام دەدرێت لەھەلومەرجێکی وادا ڕاستەوخۆ گاریگەری دەکاتە سەر بەرزکردنەوەی نرخی ھەموو کەلوپەل و پێداوویستیەکان و سەر کڕین و فرۆشتنی ھەر کەرەستەو ئامێر وکەلوپەلێک کە بەدراوی دۆلار مامەڵەی پێوە کرا بێت .
لێرەدا بەزیانی گشتی و بەتایبەی مووچە خۆران و خەڵکی ھەژارو و کەم دەرامەت تەواو دەبێت چونکە کاتێ خاوەنکار و فرۆشیارەکان بۆکڕینی پێداویستیەکان دینار دەگۆڕنەوە بەدۆلار وەک ئەو نرخە نیە کەزیاتر لە ۱۰ ساڵە بازرگانی و کاری پێوە دەکەن و دەبێت بڕێکی زیاتر لەداھاتیان بخەنە سەر بڕو تێچوونی وەبەرھئنان ودابین کردنی کەلو پەل وکەرەستە وپێداوویستیەکان لەکاتی کڕیندا ٫ ھاوکات لەپرۆسەی فرۆشتنەوەی ھەر کاڵاوبەرھەمێکدا بەخەڵکی و کڕیاران نرخی زیاتر دەخەنە سەر کەلو پەل و پێداوویستی ڕۆژانەی خەڵک و لێرە بارگرانی زیاتر دروست دەبێت لەسەر توانای کڕین و دابین کردنی پێویستیەکانی چین و توێژە ھەژار و پەراوێزخراوەکان بەتایبەتی ئەوانەی مووچە خۆر نین وخاوەنی سەرچاوەیەکی دارایی جێگیر و باش نین ٫ بەتایبەتر بەدەیان ھەزار کرێکارو دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان کەدانەمەزراوون و ھەلی کاریان نیە لەم لاشەوە نرخی پێدوویستیەکان بەرز بێتەوە بەدڵنیاییەوە خەڵک بەرەو ھەژاری ونەبوونی زیاتر دەبات .
ھاوکات حکومەت و بانکیش ناتوانێ تاسەر بەردەوام بێت لەسەر پرۆسەی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و ئەگەر بەردەوامیش بێت کێشەیەکی تر سەرھەڵ دەدات ئەویش دابەزین و سوک بوونی بەھای دراوی نیشتمانی (عێراقی – ناوخۆییە ) کەئەمیش بۆ خۆی دەبێتە سەرچاوەیەکی تری قەیرانی دارایی و ئابووری ووڵات ٫وەک زۆرێک لەووڵاتانەی لەناوچەکەدا بەھای دراوە ناوخۆیەکانیان دابەزیووەو توانی کڕینیان لاواز بووە و بۆتە کێشەیەکی گەورە لەسەر توانای ئابووریان٫ ئەم ھەوڵانە دەسەڵاتدارانی عێراق ناچێتە خزمەتی گشتیەوە و تەنھا بازرگان و خاوەن داھاتە بەرزکان سوود مەند دەبن و ئەمیش ھەمان سیاسەتی سەرمایەداریە بۆ فراوان کردنی مەودای جیاوازی چینایەتی لەناو کۆمەڵکەدا .