پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی زانكۆ به‌ناوی حه‌سه‌ن حفوزی (40 ساڵ) بڕیاریدا له‌گه‌ڵ ژن‌و سێ منداڵه‌كه‌یدا موسڵ جێبهێڵێت، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجه ئاستهمانهی له‌سه‌ریان داندراوه وایكرد بڕیاره‌كه دوابخات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یویست سه‌ركێشی به‌ژیانی ماڵ‌و منداڵه‌كه‌یه‌وه بكات.
مه‌رجه‌كانی داعش بۆ سه‌فه‌ركردن رێگای له‌هه‌زاران موسڵی گرتووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی هه‌ڵهاتن هه‌ر به‌رده‌وامه، مه‌ترسیدارترینیشیان رێگای قاچاغه كه كه‌سه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت به‌مه‌رگ، دواجار حفوزی ئه‌م رێگایه‌ی هه‌ڵبژارد، یان ئه‌وه‌تا له‌دۆزه‌خی داعش رزگاری ده‌بێت، یان سزا ده‌درێت به‌كوشتن وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر دایكی ئه‌شره‌ف‌و كوڕه‌كه‌یدا هات.
حفوزی كه دوو رۆژه گه‌یشتووه‌ته شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا به”نیقاش”ی وت “له‌گه‌ڵ شۆفێرێكدا رێككه‌وتم كه جێی متمانه‌یه، له‌سه‌ر داوای ئه‌و شوێنی ده‌رچوونمان قه‌زای حه‌زر بوو (80كم باشووری موسڵ) له‌گه‌ڵ ماڵ‌و منداڵه‌كه‌م به‌ئۆتۆمبێلی براكه‌م چوینه ئهوێو له‌بازگه‌ی (فهتحل موبین) ترسێكی زۆرمان لێ نیشتبوو، چونكه ناوبانگێكی باشی نییه”.
ده‌شڵێت “ته‌واو په‌شۆكابووم، كه رایان گرتین دایكی ئه‌شره‌ف‌و كوڕهكهیم بیر كه‌وته‌وه كه چۆن له‌كاتی هه‌ڵاتنیان داعش له‌و بازگه‌یه گرتبوونیو دوای دوو رۆژ ته‌رمه‌كه‌یان له‌پزیشكی دادوه‌ری دۆزرایه‌وه”.
درێژه به‌قسه‌كانی دهداتو ده‌ڵێت “كه لێیان پرسین بۆ كوێ ده‌چن، وتمان ئه‌چینه گونده‌كه‌ی خۆمان له‌ناوچه‌ی حه‌زر”.
مانگی ئازاری رابردوو داعش بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد، كه به‌پێی ئه‌و بڕیاره چوونه ده‌ره‌وه له‌موسڵ بۆ چه‌ند حاڵه‌تێكی دیاریكراو ده‌بێت، یان به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی كه ئه‌ندامانی داعشی تێدایه، یان بۆ حه‌ج كردن، یاخود بۆ راپه‌ڕاندنی مامه‌ڵه‌یه‌كی فه‌رمی له‌یه‌كێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان له‌به‌غدا، وه‌ك موچه‌ی خانه‌نشینی، یاخود بۆ بازرگان له‌چوارچێوه‌ی “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی”.
مه‌رجی سه‌فه‌ركردن له‌سه‌ر كه‌سه‌كه ئه‌وه‌یه خانوو یان سه‌یاره‌یه‌ك بخاته ره‌هنه‌وه له‌لای به‌رپرسێكی داعش كه نرخه‌كه‌ی له‌بیست هه‌زار دۆلار كه‌متر نه‌بێت، هه‌روه‌ها كه‌سێكی دانیشتووی موسڵ كه‌فاله‌تی بكات كه له‌ماوه‌ی مانگێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر موڵك‌و ماڵه‌كه‌یدا دهگیرێتو كهفیلهكهشی ده‌خرێته زیندانه‌وه.
فه‌رمانبه‌ره‌كه چیرۆكه‌كه ته‌واو دهكاتو ده‌ڵێت “پێنج بازگه‌مان ببینی تا گه‌یشتینه حه‌زر، له‌وێ شۆفێره‌كه له‌شوێنی دیاریكراودا چاوه‌ڕێی ده‌كردین، سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بووین كه له‌جۆری پیكابهو جوتیارانی ناوچه‌كه زۆر به‌كاری ده‌هێنن، شۆفێره‌كه ته‌ماشای كردین بزانێت پابه‌ندبوون به‌رێنماییه‌كانه‌وه، ئه‌ویش هه‌ڵنه‌گرتنی جانتای زۆر‌و نه‌پۆشینی جلێك كه ده‌ریبخات سه‌فه‌ر ده‌كه‌ین، دوای ئه‌وه وتی: با بڕۆین”.
ده‌شڵێت “خۆشبه‌ختانه شۆفێره‌كه‌مان باش رێگاكه شاره‌زابوو خۆی پاراست له‌و بازگه‌كان تا گه‌یشتینه قه‌زای به‌عاج (110كم خۆرئاوای موسڵ) كه یه‌كێكه له‌پێگه‌كانی داعش، ده كاتژمێر به‌رێگایه‌كی پێچاو پێچدا رۆیشتین كه بۆخۆی هه‌موو رێگاكه دوو كاتژمێره”.
حفوزی ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی تووشی سه‌رسوڕمانی كردم شاری ته‌له‌عفه‌ر بوو (65 كم خۆرئاوای موسڵ) له‌وێ بینیم داعش له‌وپه‌ڕی به‌هێزی خۆیداو زۆر له‌وه‌ی موسڵ زیاتره”.
هۆكار زۆر هه‌یه كه واده‌كات مانگانه خه‌ڵكێكی زۆر رێگای قاچاغ بگرنه به‌ر بۆ ده‌رچوون لهموسڵو راكردن له‌خراپی گوزهرانو ترس له‌ئاینده‌ی نادیار، ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی پێشووی پۆلیس‌و سوپا‌و پاڵێوراوانی ههڵبژاردنهكانو راگهیاندنكارانو كارمه‌ندانی پزیشكی‌و خه‌ڵكێكی زۆری تر، له‌ده‌ست پیاوكوژه‌كانی داعش هه‌ڵدێن، چونكه به‌شوێنیاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ریان له‌لاشه‌یان بكه‌نه‌وه، ئاسانترین كار كوشتنی ئه‌مانه‌یه ئه‌گه‌ر بگیرێن وه‌ك دایكی ئه‌شره‌ف‌و كوڕه‌كه‌ی، چونكه دایكه‌كه كارمه‌ندی كۆمسیۆن‌و كوڕه‌كه‌ش پۆلیسی پێشوو بووه.
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ چیرۆكی حفوزیو خێزانه‌كه‌ی، پاش ماوه‌یه شۆفێره‌كه راده‌ستی هاوبه‌شه سورییهكهیان دهكاتو ئه‌ویش ده‌یانگه‌ێنێته شاری ره‌قه، كه گه‌یشتنه ئه‌و شاره ته‌واو ماندوو بوو بوون، هه‌م به‌هۆی سه‌ختی رێگا‌و هه‌م به‌هۆی پرسیاره زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی چه‌كدارانی داعش كه ناچاربوون له‌هه‌موو بازگه‌یه‌ك فرت‌و فێڵ بكه‌ن.
قاچاخچییه‌كه ئه‌م خێزانه‌ی بردووه‌ته خانوویه‌ك كه سێ خێزانی تری هه‌ڵهاتووی موسڵی تیا بووه، بۆ یه‌ك شه‌ویش حفوزی سه‌د دۆلاری داوه تا له‌تاكه ژوورێكدا جێی ببێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ش قاچاخچی سێهه‌م هاتووه.
حفوزی باس له‌دواهه‌مین وێستگه‌ی كۆچه‌كه‌ی دهكاتو ده‌ڵێت “شه‌و بهپاسێكی بچووك به‌ره‌و سنوری توركیا كه‌وتینه رێ، سه‌رنشینه‌كان 25 كهسبووین، ده‌بوو ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداری نێوان چه‌كدارانی داعش‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ببڕین”.
درێژه‌ی پێ دهداتو ده‌ڵێت “قاچاخچییه‌كه پێی وتین ده‌توانێت به‌سه‌لامه‌تی بمانپه‌ڕێنێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر خێزانێك له‌سه‌روو ئه‌و پاره‌یه‌ی داوێتی بڕی سه‌د دۆلاری تریش بدات، ئێمه‌ش به‌ناچاری دامان، زۆر ترساین كه گه‌یشتینه ناوچه‌یه‌كی پڕ مهترسیو له‌رێی رووناكی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ماڵی رووخاوو سه‌یاره‌ی سوتاومان بینی، له‌نزیك خاڵی سنوری توركیا دهبهزینو خێرا به‌پێ كه‌وتینه رێ، زیاتر له‌سه‌عاتێك لهتاریكو نوته‌كی شه‌ودا به‌رده‌وام بووین‌و منداڵه‌كانمان به‌كۆڵه‌وه بوو، تا دواجار گه‌یشتینه خاكی توركیا.
حفوزی به‌ختی هه‌یه كه توانیویه‌تی به‌رێگای مه‌رگدا بپه‌ڕێته‌وه‌و خۆی‌و خێزانه‌كه‌ی رزگاریان ببێت تا ئه‌و چیرۆكه بگێڕنه‌وه، له‌كاتێكدا هاوڕێ پزیشكه‌كه‌ی له‌بازگه‌ی “فهتحل موبین” له‌لایه‌ن داعشه‌وه گیراو بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك خۆی‌و ژنه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر بوون‌و دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سهروهتو سامانه‌كه‌یان لێسه‌ند، ئینجا ئازادیان كردن.
هه‌رچه‌نده حفوزی له‌توركیا ماوه‌ته‌وه‌و چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ موسڵ پاش ئازادكردنی، به‌ڵام خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن كه زۆرینه‌یان گه‌نجن به‌هیوای ئه‌وه‌ن زوو ده‌ربازیان ببێت‌و بگه‌نه ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی پاش ئه‌و ئاسانكاریانه‌ی ئه‌ڵمانیاو چه‌ند وڵاتێكی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی.
تێبینی: حفوزی ناوێكی خوازراوه‌و له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه ناوی هێنرا.
سەرچاوە: نیقاش