گێڕانه‌وه‌ی؛ خه‌ندان جه‌زا:
هه‌ڵكه‌وته‌ی فیسۆلۆجی و ده‌ركه‌وتنی پیاو بوو، نێر بوو، به‌ڵام له‌ناخدا مێینیهك هه‌بوو. هه‌ر بۆیه كه‌قسه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كرد هه‌ستت ده‌كرد مێینه‌یه‌ك له‌ناو جه‌سته‌ی نێرێكدا قسه‌ده‌كات. من هه‌وڵمدا زیاتر بیدوێنم چونكه ده‌مزانی قسه‌كردن و گێڕانه‌وه و ده‌رده‌ڵ كردن سه‌ره‌تایه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونی و (خود-ناسین) و بڕوابوون به‌خۆبوون. لێره‌وه من و ئه‌و، من و ده‌نگی ژنه‌كه‌ی ناو جه‌سته پیاوانه‌كه‌ی قسه‌مان كرد و له‌م دانیشتن‌دا زۆر شتی بۆ باسكردم.
من به‌باشی ده‌زانم خۆم هیچ شرۆڤه و په‌خشانێكی بۆ زیاد نه‌كه‌م، چونكه له‌و بڕوایه‌دام گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌م (ترانس جێنده‌ره) یاخود واباوه به (نێره‌مووك) به‌زمانه میللیه‌كه بانگیاندهكهن و ئێمه له‌دژی ئه‌و ناولێنانهین و پێمان باشه وه‌ك هه‌موو دونیا به (ترانس جێنده‌ر) بانگبكرێن. ئازاری ئه‌م توێژه ترانس جێنده‌رییه به‌شێكه له‌و ئازاره گه‌وره‌یه‌ی كه‌بازنه‌ی دواكه‌توویی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ته‌واو ده‌كات، كه‌هۆكاری داگیركردن و جه‌نگ و هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداران و زۆریتر كه‌ڵه‌كه بوون و كاریان كردۆته سه‌ر ئه‌م پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه و كاریگه‌ری قووڵی بووه بۆ سه‌ر مرۆڤه‌كان، به‌تایبه‌ت چینه هه‌ژار و نهدارهكه…له‌وه زیاتر هیچیتر ناڵێم ته‌نها دانیشتنی یه‌ك ڕۆژه ده‌نووسمه‌وه كه پێكه‌وه قسه‌مان كرد …لێره‌وه گفتوگۆی من و (ك- K) ده‌ستپێده‌كات.
(ك- K)؛ من خەم تەنها لەو کچەی دراوسێمان دەخۆم شەو نییە نەیەتەوە بەرچاوم، نەئەو گوناهی بوو نەمن، نە خاڵم !
-
باشه پێم بڵێ تۆ وه‌ك خۆت پێت وایە کێ تاوانبارە ؟
ك: ئەم کولتورە سەقەتە، ئەم خەڵکە نەزانە، ئەم میللەتە قسەزلە… ئاخ، تۆ نازانیت داخی خەڵک لەدڵی مندایە…
-
بۆ؟ وەک چی؟
ك: ئەزانی چی کەسەیری تەلەفزیۆن دەکەیت وادەزانی ئەم وڵاتە شامی شەریفە، مەکهیە خەڵک هەمووی پێغەمبەرە، هه‌موویان ئەسحابەن، كوڕه ئەنشتاینن، فەیلەسوفی گه‌وره‌ن…به‌ڵام بەس قسەی زل دەزانن، تۆ بڕۆ بۆ ناوبازاڕ، سه‌یركه ئەڵێی پیاو ژنی نەدیووە، بەئاشکرا دەست بۆ سمتت دەبەن بۆ ڕانت، کوڕە چوزانم بۆ كوێی تر…کەچی کە قسەدەکەن شتێکی ترن، فه‌یله‌سوفن و ئه‌سحابه‌ن!
-
ئەوانە په‌یوه‌ندیان چییه به بابه‌ته‌كه‌ته‌وه؟
ك: خەندە خان چۆن ڕەبتی نییە، باشە ئەگەر خەڵک لە تەلەفزیۆنەکان قسەدەکهن بەڕای تۆ ڕۆشنبیر نین ئه‌وانه بەحساب، ها پێم بڵێ؟ من پێم گووتی؛ خۆ هەزار جار ئه‌و پیاوه (ر) هاتۆتە بەرنامەی ته‌لفیزۆن، به‌حساب موهیمە و خۆی بە فەیلەسوف دەزانێ! ئێ من خۆم خەریک بووە چەقۆی لێ بدەم لەسەر ئەو مناڵەی بۆم باسکردی! ئاخر چلوورە فرۆشێکی بەدبەخت چییه تۆ تەماعی تێبکەیت ها؟ یان ..کوڕه هەر لێم گەڕێ …به‌حساب ڕۆشنبیره و دێته سه‌ر ته‌لفیزۆن و دهفڵتێنێت!
-
من دەمەوێ هەرچی خۆت پێت خۆشە باسی کەیت نەک بەزۆری من یان پرسیاری من…
ك: دەزانم منیش بۆیە زۆر حەزمکرد بێم قسەت لەگەڵدا بکەم، خۆ گه‌ر ئێستا لەئەوروپا بیت هیچ کێشە نییە، ئەچی بەسەراحەت باسی ناخی خۆت دەکەی. بەس لێرە، لەم گەوادخانەیە، تۆ بەکێ دەڵێێت؟ کێ گوێت بۆدەگرێت؟ کێ حسابی تاکێ قۆنەرەیهكت بۆدەکات ؟ یەکسەر پاسپۆرتی حیزێتی و قوندەریت ئەیەنێ…
_ کەواتە تۆ خەڵک بەتاوانبار دەبینی؟
ك: خه‌ڵک، خوا، مەلا، مزگەوت، دادگا، خەستەخانە، قوتابخانه، یاسا، باوک و دایک و براو پۆلیس و حاکم. مامۆستا…هه‌موویان، هه‌موویان بڕوام پێ بكه، ئاخر ماقوڵە مامۆستا سوارت بێت ها؟ مامۆستای قوتابخانه‌كه‌ت ده‌ستدرێژیت بكاته سه‌ر، توو ویژدانت ها؟ ئەوا گریمان من سەگ وسەگبابم، خوێڕیم قەحبەم، گان ئەیەم باشە! ئەکرێ مامۆستای مەکتەبەکەت سوارت بێت یان ڕیگای ڕاستت نیشانبدات؟
_ چۆن هه‌ر وا به‌ئاسانی؛ باشه مامۆستا بوو یان خاڵت بوو زەفەریان پێ بردی، یان ئەوکەسانەی تر كه بۆمت باستکردوون ؟
ك: باشه بۆ لە من دەپرسی بچۆ لەوان بپرسە بڵێ بۆچی وایانكردووه لێم؟ بڕۆ بڵێ گەوادی کوڕی گەواد ئەوا (ك) منداڵێكی بچوك بوو نەیدەزانی، باشه تۆچی کوڕی قەحبە لە ئاژدایی….*
جنێودانێکی زۆر و هەڵچوونێکی زۆر، ڕێگه‌م پێدا جنێوه‌كانی خۆی بدات بۆئه‌وه‌ی هێوربێته‌وه، ده‌مزانی له‌پشت ئه‌م جنێوانه‌وه برینداریه‌كی ده‌روونی پڕ سوێ وه‌ستاوه…
_ کاکی برا! جنێومەدە بێ سوودە ئارامتربە، تازه شتەکان ڕوویداوە ئێستا زەمەن ناگەڕێتەدواوە، ئەوەی گرنگە ئێستا و داهاتوو من وتۆ دەبێت چیبکەین؟ چۆن هاوکاری کەسانی وەک تۆ بکەین ؟
ك: تو سەری خۆت چەند جار گووتم مەڵێ کاک، بڵێ سوزان…
_ ببورە بیرمچۆوە، سوزان گیان، باشه بەجنێودان و توڕەبوون و بیرکردنەوە لە خۆکوشتن هیچ شتێك چارە دەبێت؟ بێگومان نا، بۆیە له تۆڵە و ڕق بگەڕێ…
ك: ڕاستەکەی، بەس وەک گووتم داخ لەدڵم…
-
باشه یەکەمجار مامۆستاکەت چۆن ده‌ستدرێژی كرده سه‌رت؟
ك: من منداڵ بووم له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بووم، بیرمدێت له‌گۆڕه‌پانه‌كه بووین و برادەرەکانم نەیاندەهێشت من یاری تۆپ تۆپێن بکەم و خۆشم زۆر شتی وام حەز لێ نەبوو، خۆم حه‌زی كوڕانه‌م نه‌بوو به‌ڵام ئیتر منداڵی. خۆم دایم دوادەکەوتم، ئیتر کەرایان دەکرد یان شتی زۆر وه‌ك شەڕە لەقە وشتی تری كوڕانه. من حەزم لێی نه‌دەکرد! من ئارامتربووم له‌وان، بەڵام ئەوان زۆردەیانشکاندم هەربە (خەجێ ژنانی) و (کچۆلە) و (حەپسەخان) و ئەنواع وئەشکال ناوناتۆرەیان لێ نابووم ، نازانم بۆ؟ ئێستا دەزانم بۆچی، به‌ڵا ئەوسا وه‌ك منداڵێك نەمدەزانی…
_ چۆن ؟
ك: من لەشولارم وه‌ك كوڕان زۆرتوندوتۆڵ نەبوو، سپیکەلانە و جوانکیلەبووم، جارێ كه چوومه سانەوی هەرپێاندەگووتم (لوسکەی حیز) بەحساب سوعبەتە. بڕوابکە ئا …بەو گۆڕەی دایکم، ته‌نانه‌ت فەڕاشی مەکتەبەکەمان سەد جار پێی گووتووم؛ ئا…لاچۆ، باسەروچاوت نەبینم لوسکە! ئاخر بڵێ تۆچ کارەبووی؟ بۆچی ڕقت لێم بوو؟ ئایە خۆم خۆمم خه‌ڵقكردووه؟ داخی ئەوە دەمکوژێ ئه‌م فه‌ڕاشه دایم بەرماڵێکی بەدەستەوەبوو….بیرمدێت ڕۆژێکیان لە پۆلی شه‌شی سەرەتای بووم لەسەر یاری ( پێنج بەردی ) شەڕیان لەگەڵ کردم و زۆر سووکایەتیان پێ کردم. منیش دەستمکرد بەگریان. ئەوسا مامۆستایەکی زەبەلاح بەدارێکەوە لەکاتی پشووه‌كاندا لە ساحەی مەکتەب ده‌وه‌ستا، بە حساب ئاگای لەمناڵ بێت، تڕحێو…سواری منداڵ دەبوو و منداڵباز بوو…کە گریام بانگیکردم زۆر قسەمانکرد و شتی پرسی و ئەوانە! پاشان گووتی؛ کە زه‌نگ لێیدا وەرە بۆ ژووری مامۆستاکان ..کاتی چووینە ژوور جەرەس بوو و من چووم بۆلای، دوو، سێ، مامۆستای تر له‌ژووره‌كه بوون. پاشان گووتی؛ بابڕۆینە حەوشەی مه‌كته‌ب پیاسە بکەین…دیسان منی بردەوە دەره‌وه و کەوتە قسە و باسێکی زۆر زۆر؛ بۆ نمونه باوکت چ کارەیە؟ دایکت چی ده‌كات ؟ چه‌ند منداڵن و هەزار شێر وڕێوی …ئاوا بەدەم قسەوە منی بردە ژوورێك، ئێمه له قوتابخانه ژوورێکمان هەبوو، بەرمیلە نەوت و شتی زیاده‌ی مەکتەبەکەی تێدا عهمباردهكرا. لەحەوشهکەدا نزێک ژووری فەڕاشەکان بوو. ئیتر بەدەم چەنەبازییەوە بردمیە ئەو ژوورە ….
(ك) بێده‌نگ بوو، ته‌مێك ده‌موچاوی داگرت و سەیری لاتەنیشتی خۆی کرد، خۆی دەخواردەوە و هێندە بەگرژییەوە شانەکانی بەرزکردبۆوە و دەستەکانی توند کردبوو له کورسییەکە، كه وه‌هام هەستمدهکرد دەیەوێت بەهەموو هێزیه‌وه هاواربکات بەڵام هه‌مووی قەتیس کردبوو له‌دڵیدا ….
_ ئێ دواتر چی ؟
ك: دواتر هەر لەخۆیەوە ووردە ووردە دەستی خستە پانتۆڵەکەم لەدواوە، هەرنزیکی دەکردمەوە لە خۆی و زۆردەترسام. منداڵ بووم ده‌ترسام، خەریک بوو لەوکاتدا ئەمردم، بەڵام نەمدەوێرا فزە بکەم. ئیتر بەرە بەرە تاوه‌كو … ئاوا ئەو مامۆستایه‌م له‌منداڵیمدا یەکەم کەس بوو تەعەدای لێکردم …
دیاره (ك ) بەجنێودانێکی زۆر و دڵەڕاوکێ و پچڕ پچڕ، پرۆسەی ده‌ستدرێژییه سێكسیه‌كه‌ی سه‌ر خۆی باسکرد و پێمگووت؛ گەر ناتەوێت باسی مەکە…
ك: با ئەمەوی باسیکەم تاهیچ لەدڵما نەمێنێت، بیست ساڵە من بەو خەمانەوە دەخەوم، هەموو گیانم بووە بە گرێ، بڕوا بكه جاری وایە حەزدەکەم بڕشێمەوە، خۆشم نازانم بۆ وا هەستدەکەم بەوە باش ده‌بم کەچی سوودی نییە!
-تۆ پێت وایە گەر ئەومامۆستایەنەبووایە تۆ تووشی ئەمە نەدەبوویت؟
ك: با خۆمن ئیتر خۆم زانیم کەمن کوڕی تەواو نیم، من نێری ته‌واو نیم. وەک گووتم بە لەشولار هیچ عەیبم نییە من پیاوم، نێرم، بەڵام هیچ هەستێکی پیاوانه‌م نییە، بۆ نمونه حەزدەکەم سوڕی مانگانه‌م هه‌بێت و عاده ببم. ئەمەوێ ماکسی لەبەر بکەم و خوا خوامە سووراو و سپیاو بکەم، ئەوەندە سنگی خۆمم گوشیووە بۆئەوی مەمکم هەبێت هەموی کۆڵەوارە. بەس ڕقەکەم ئەوەیە، ئەوێك کە مامۆستا بوو، په‌روه‌رده‌كار بوو، ده‌بوایه بۆم باسکات من چ کەسێکم، ئامۆژگاریم بکات و بڵێ بڕۆ بۆ لای دکتۆر یان قسە لەگەڵ کەسوکارم بکات…بابە تۆ چی دەڵێیت ئەها ئەوجارە لەسمینارەکەی (کارێزەوشک) باسی ئه‌وه‌ت کرد و خۆت گووتت؛ دایک وباوک دەبێت یەکەم کەس بن پاڵپشت و پەنای ئەم کەسانەبن، تا تووشی هەڵە نەبن له بیرتە، وانییه؟ ئەوە مەبەستی منە، كه‌چی دایکم بەڕەحمەت بێت ئەیگووت مارێکم بووایە و تۆم نەبووایە باوکم دەیگووت؛ کە تۆ لەسەر سفرە نانخواردنی ئیشتیهام دەگیرێت، سه‌یر سه‌یر ئەڵێی قەحبەی! ئەم بنێشتە لەدەمتایە…بە بیلا، هەزار جار باوکم لەهیچ وخۆڕایی بەئەنقەست خۆی کێشاوە بەمندا و کردوویتیە بەهانە و گووتویه‌تی بڕۆ دەره‌وه خوێری لووسکە …ئێ من باوکی خۆم وای پێده‌گووتم، ئیتر لۆمەی مامۆستا‌و فەراش و برادەرەکانم بۆبکەم ها؟…
ڕۆژیکیان دەچووین بۆسەیران، منیش حەزمنەکرد، گەرما بوو قۆنەرە وگۆرەوویی پیاوانه لەپێ بکەم، جووتێک نەعلی دایکمم کردە سەرپێم، به‌ڵام تۆزێک بچوکتر بوو بەس هەرهات بەخەیاڵمدا لەپێمکرد، کەس نەیدی. لەسەیرانەکە شتمان دادەگرت و قاچم هەڵنگووت و مەگەر خوابزانێت ئەو باوکەم چی پێکردم، هەزار جاری گوتووه؛ ئەتوار حیز، نێرەمووک، بێ غیرەت، قەحبەی ژنانی…
-
لەوانە گەڕێ، باشه چۆن خاڵی خۆت جورئەتی کرد ده‌ستدرێژی سێكسیت لێ بكات؟!
ك: باسمکرد من ئیکمال بووم و له‌وانه‌یه‌كدا كه‌وتبووم، بەحساب سەعیم پێدەکات. من دایم حەزم لەبنێشت جووینە ئەوساش لەژووری سەرەوە بووین، هاوین بوو دوو سێ جار گووتی؛ زۆر جوان بنێشت دەجووی ئەڵێی کچی چواردەساڵیت! یەک دووجاریش دەستی هێنا بەڕوومەتما. پاشان گووتی؛ هیلاک دیاریت تۆزێك بخەوە و دوای دەستپێدەکەینەوە…منیش خەومدەهات و هیلاک گەرما بوو، هاوین بوو، پاڵکەوتم لەسەر قەرەوێڵەکە… دە خوله‌كێك دەبوو ئیتر خه‌ریك بوو چاوم دەچووە خەو كه هاتەلامەوە و گووتی؛ با منیش تۆزێ پاڵکەووم. وەڵا هەر خۆی ئەنوساند پێمەوە و بەقاچی یاری بەقاچمدەکرد. بەرە، بەرە، کاتیکم زانی، ئیتر منیش هەرزەکار بووم و تەلەبەی دووی ناوه‌ندی بووم. منیش ورووژام. کاتێکم زانی تەواو…. هەر ئەو ڕۆژە سێ جار لەگەڵمدا خەوت…دوایی دایکم هاتە سەرەوە و گووتی؛ نایەن نانێ، ئاوێك بخۆن ؟ سەعی چی هەر خەریکی سێكس بووین…
(ك) زۆر داخ لەدڵانە باسی هەندێ شتی تری کرد، هەڵچوون و ڕقێکی زۆر پەنگخواردووی هه‌بوو لەهەموو ئەو کەسانەی لەهەرزەکاریدا لەگەڵی خەوتبوون. گلەیی و سەرزەنشتەکانی بێ سنوور بوون. هەستی بەبێدەسەڵاتی و شکستی خۆیدەکرد. هەزاران پرسیاری بێ وەڵامی لە خۆی دەکرد بەردەوام خۆی دەیوویست دادگایی خۆی بکات.
_ نیگەرانم بەلام پێم سەیرە خاڵت وه‌ها به‌ئاسانی و بێ ئازاری ویژدان توانیبێتی سێكست له‌گه‌ڵدا بكات، باشه ژنی هەیە ئێستا؟
ك: ئەی چۆن، دووساڵیش ژنەکەی گواستبۆوە و داوای سێكسی لێ دەکردم. ئەهات بۆلام ئێستاش خۆم بەڵگەم له‌لایە لەگەڵ دەیان منداڵی تردا خەوتووە و دەخەوێت. سەد جار گوتوومە؛ تۆژنت هەیە منداڵت هەیە دەڵێ ناتوانم چیژ ببینم ئاوانەبێت… ئێ باشه گەواد بۆژنت هێنا، ها؟ من ئێستا بۆخۆم تووش ناکەم ئا ئەو مام جەلالە هه‌موو سامانهكهیهم بداتێت من ژن ناهێنم، بۆ گیرۆدەی بکەم ها؟ من کە هیچ هەستێکم بۆ ژن نەبێت ئیتر گوناهی چییە، ها؟
-
ڕاستە تۆ کاریکی باشتکردووە و باشترە بیری لێ نەکەیتەوە. باشه دەکرێت ئێستا باسی کچەکەی دراوسێتانم بۆبکەیت، ئه‌مه چۆن ڕوویدا؟
ك: ئا ئەوە داخەگەورەکەی منە، ئائەوە منی وێرانکردووە، ئا ئەوە لەڕۆحما بۆتە دێوودرنج، ئا ئەمەیە نایەڵێت من ئیسراحەت بکەم. بەو خوایه خۆکوشتنم له‌لا زۆر ئاسانترە، لەوەی کە نازانم چۆن هاوکاری ئەو کچە بکەم؟ نازانم، نا، نازانم ئەبێت چیبکەم تاوه‌كو ئەو باش ببێته‌وه؟ ئاخر مەڵێ بۆ بیر لە خۆکوشتن دەکەیتەوە، بڵێ گەر غیرەتت هەیە بڕۆ فیشه‌کێك بنێ بەخۆتەوە، بڕۆ غیرەتی ژنێکی ئازات هه‌بێت و خۆت بسووتێنە!
-
نا ، هەرگیز ئەوە ڕاست نییە، تۆ هەوڵبدە خۆت دروستکەبكهیتەوە، کەسایەتیەکی خۆڕاگر و بەهێز بۆ خۆت بینابكهرهوه، لەبری ئەوەی ڕقت لەخۆت بێت، ڕێز لەکەسێتی خۆت بگرە. تۆ هیچت کەمتر نییە لە من و لەویتر. تۆ مرۆڤیکی ئاسایت تەنها ئارەزووەکانمان جیاوازە…
ك: لای تۆ من کەسێکی ئاسایم و دەبێت ڕێزم لێ بگیرێت، لای خوا و عەبد و داروبەرد من قێزەونم!
-
به‌ڵام ئەوە ڕاست نییە، من هەزاران کەس دەناسم، لەمن باشتر ڕێز لەم کەسانە دەگرن.
ك: کێ ؟ ئادەی پێم بڵێ كێ؟ دکتۆر؟ باشه پێکەوە نەچووین چی گووت ها؟ سارد وسڕ ئەتگووت باسی شتێکی عەجایب و غەرایب دەکەین، شتێك هەر نەیبیستبێت! کێی تر، ئاها مامۆستا، حاکم، کێ ؟ مەلا؟
-
لێ گەڕێ، بێرەوە باسی کچەکەی دراوسێتان، من ئەوەم لا مەبەستە…
ك: تۆ زۆر به‌رگری لە مافی ژنان دەکەیت بۆیە خۆشم دەوێیت، لە دایکم لەخوشکەکانم لە هەمووکەس زیاتر خۆشم دەوێت، زۆر کات دەڵێم چەند خۆشە ژن بیت و ئاوا بچی بۆلای خەندە خان و باسی شتی ژنانە بکەیت!
-
دیفاع لەپیاوی مافخوراوویش دەکەم، یان بابڵێم ڕێز لە مرۆڤەکان دەگرم بەهەموو ڕەگەز و جۆرەکانیەوە، ئینجا شتێک نییە ژنانە و پیاوانە، کێشەو گرفت هه‌ر گرفتە، جا ئه‌گه‌ر هی هەرکەس بێت ….
ك: خۆزگە خوشکم بوویتایە!
-
ئەوەنییە خوشکتم باسی خۆتم بۆدەکەیت!
ك: ئاخ تۆبڵێی کەسی تر هەبێت، وەک من داخ لەم نەخۆشیەی خۆی بخوات؟
-
کی گووتی تۆ نەخۆشیت؟
ك: وهڵان نه‌خۆشییه، گەڕییە، وەڵا گولییە، تاعونە، سیلە، بڕوات هه‌بێت، ڕێک سیلە…خەڵک قێزت لێدەکهنهوه …
دوای دەردە دڵ و گفتوگۆیەکی زۆر هاتەوه سەر باسی کچەکەی دراوسێیان…
ك: پایز بوو مانگی نۆ بۆ ده ده‌بوو، تازە جێگەمان داخستبوو، خەڵک سه‌رقاڵی جێگە داخستن بوون. خاڵە مەردەکەم .ها..ها..ها … بەو دەڵین مەرد و پیاو و بەغیرەت و بەمنیش ده‌ڵێن لووسکە و بێ غێرەت و حیز …باشه … خاڵم لەماڵمان بوو، دایکم گووتی؛ مەڕۆ من و(…) خوشکم تاوه‌كو بازاڕ دەچین کومبارێکی باریک بۆ موبهقهكهمان دەکڕین. ئەوان ڕۆیشتن من و خاڵم ماینەوە. ئێ خوا خوای بوو، ئیتر دەستی پێ‌کرد و من گووتم؛ دەرگای مەدخەلەکە کراوەتەوە و گووتی؛ نا…بابە…ئیتر لە گەرمەی کارا بووین (ت) هات بۆماڵمان، كچێك بوو وابزانم تەمەنی سیانزه ساڵ دەبوو، هاتبوو بۆشت و درواسێمان بوو. ڕێک هاتە بهسەردا و هه‌ردووكمانی به‌و جۆره بینی. حەپەساو س ترسا و ویستی ڕابکات، كه‌چی خاڵم گرتی… ئەوگەوادە بۆیە ڕقم لێیەتی بە بیلا، سوێندم خواردووە خۆم نەکوژم ئەو هەردەکوژم. بەخۆیشیم گووتووە، ئاخر هەرئەوە هۆكاری نه‌گبه‌تی من بوو. سێ ساڵ بەر لە ئێستا لاچاویم دەقاند، ئەی بۆچی نەیوێرا شکاتم لێبکات ها ؟ بۆسەری حیزکردبوو، کەخزم وکەس کۆبوونه‌وه، من ئەو داخە کوشتومی چەند ساڵە… وه‌لحاسڵ كچه‌ی فه‌قیری گرت و یەکسەر کەوتە پەلاماردانی، دەمی توند گرت و من هەرهەوڵمدا لەژیردەستی دەریبێنم گووتی؛ گەر وانەکەم باسی دەکات، ئیتر …
لەکاتی باسکردنیدا چاوەکانی پڕ بوون له‌فرمێسك و هەناسە بڕکێی بوو. بەدەم گریانەوە نینۆکەکانی خۆی دەخوارد، هێندە نینۆکی خۆی خواردبوو، بە ئاستەم نینۆکت دەدی بەسەرپەنجەکانییەوە. ئەوە بوو بووە خوو لەلای.
-
باشه (ت) سیانزه ساڵان چیکرد؟ چۆن ڕزگاری بوو؟
ك: تۆقی بوو و له‌ترسا شل بوو بۆی و خاڵم ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر… کە هەڵسا خاڵم گووتی؛ یەک وشە لەدەمت بیتەدەر منیش نەتکوژم، باوکت دەتکوژێت…هەڵبەتە ئەوسا وامدەزانی تەواو کردوویه‌تی بەژن و بەڵام کە گەورەتر بووم باشتر تێدەگەشتم، چونکە هەر پەلەقاژێی بوو له‌بنده‌ستیدا. چەن ساڵێک دوای ئه‌وه دوو و سێ جار لەخاڵم پرسیەوە دوای ئەیگووت؛ نا نەمکردووە بەژن!
ساڵ هات وساڵ ڕۆی، هەڵبەت بەو ئازارەوە بەردەوام دەتلامەوە. ڕووم نەبوو سەیری ئەو کچە بکەم. ئەوە هۆکاربوو ماڵم جێهێشت و کەوتمە ماڵە وماڵ. خزمەکانم بەئاشکرا نەیاندەویست زۆر لەماڵیاندابم ، پوورەکانم هەزارجارم دیبوو كه پسکە پسک بەکچهکانیان ده‌گووت کە نزیکم نەبن و تۆش دەڵێی ئاساییە! یەکێك گەڕوگوولی بێت، ئاواخەڵک لێیدەترسێت خەندە خان گیان؟ دوایی کە (ت) شوویکرد، من دوو سێ جار لەڕێگه‌ی دایکمه‌وه هەواڵیم دەپرسی، دایکم وەک وەڵامی دوژمنی بداتەوە، بەتوانجەوە یان ڕەق دەیگووت؛ بەتۆچی سەرژنانی چیت داوە لەو؟
-
پێتوایە خۆشبەخت بێت ئێستا، یان ئەوکارەساتە کاریگەری زۆری جێهێشتبێت لەسەری؟
ك: ئەی چۆن هەموو ڕۆژ تۆران یان شەڕو کێشەی هه‌بوو له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی؟ دەزانم نەدەگونجان، دایم ئەوکچە سەری لەکۆشیا بوو تا نەبووە قەیرە شووینەکرد. ئینجا شووەکەشی بەوپیاوە قەموورە بوو كه چوار منداڵی هەبوو، کابرا باشە. خەندە خان کچیکی جوان و خوێنەوار بۆ دادەنیشێت تاوه‌كو ببێتە قەیرەو دەیان کوڕی باشی ڕەفز کرد، هەرلەگەرەکی خۆمان کوری (…) خەیات بوو، کاسب و قۆز بوو، چووە داوای شووی پێ نەکرد. ئەو کچە وەک گوڵ شکایەوە و تاوه‌كو شووی کرد زەردەخەنەیەک، ڕوویەکی گەشم نەدی لەو کچە. ڕێكه‌وت هه‌بوو یەک دووجار لە ئاهه‌نگ و کچ یان کوڕی دراوسێ، هەم منی تیابووم هەم ئەو لەسەر کورسیەکە بەرزنەبۆتەوە…ئاوا مایەوە، مایەوە، تاشووی بەو كابرا قەموورەکرد. خۆمەعلومە بۆ!
-
هیچ کات لێت نەپرسیووە یان قسەیەکت لەسەر ئەوبابەتە بکەیت هەوڵتنەداوە هیچ باسێک شتێکی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداوه؟
ك: نه‌خێر، من زۆر بەوە من تێکشکاوم دەزانم ئەویش. من خۆم هەزار جاری تر تەعەدام لێ بکرایە بەس ئەوە بەسەر ئەو کچە داماوەدا نەهاتبایه. جارێکیان بە تەلەفۆنی بێ ژمارە تێلم بۆکرد و ویستم عووزرخوایی بۆبێنمەوە. ئا لەم یەک دووساڵەی دوایدا بوو، خێرا دایخست بەسەرما! دواتر دوو سێ ڕۆژی پێ چوو بە (مەسج) بۆمنوسی بەس دوو قسە، دەمەوێت قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکەم، کەچی ژمارەکەی داخرابوو! دیاربوو ژمارەكهی گۆڕی بوو…
-
جارێ لەم باسە بابگەرێین پرسیارێك کەی دەتوانم کاک (ش) ببینم ؟