لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ساڵى نوێى خوێندن لە ڕۆژئاواى کوردستان دەستی پێکرد

ساڵى نوێى خوێندن لە ڕۆژئاواى کوردستان دەستی پێکرد

0 تێبینییەکان 17 بینینەکان

1833555رۆژی دووشەممە، ٢٨ى ئەیلول ساڵى خوێندنى ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لە هەر سێ کانتۆنەکەى ڕۆژائاواى کوردستان دەستیپێکرد و پرتوکى نوێى خوێندنیش بە سەر خوێندکاراندا دابەش کرا و خوێندنگەش بۆ پێکهاتەى سریانى و عەرەبیش کراوەتەوە.

ئاژانسى هەواڵى هاوار بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ٢٨ى ئەیلولى ٢٠١٥ دەستەى پەروەردەى کانتۆنى جزیرە پێداویستیى خوێندن و کتێبى کوردیى بەسەر خوێندکاراندا دابەش کردوو. خوێندکاران لە پاڵ زمانى کوردیدا، زمانى ئینگلیزى و عەرەبیش دەخوێنن.

لە شارى عامودێ ١٥ هەزار و ٧٦٠ پرتوکێ نوێ بەسەر ١٠ خوێندنگەى ناوشار و ٦٠ خوێندنگەى گوندەکاندا بۆ قۆناغى سەرەتایى، ناوەندى و ئامادەیى دابەشکراوە.

لە شارى دێرکیش ١٠٩ خوێندنگە دەرگایان بە ڕووى ١٥ هەزار و ٤٤٢ خوێندکار لە هەر سێ قۆناغى خوێندنى سەرەتایى، ناوەندەى و ئامادەیى کردووەتەوە و تاوەکو ئێستاش پرتوکى نوێ بەسەر ٨٢ خوێندنگەدا دابەش کراوە.

٢٩ى ئەیلولیش لە شارى حەسەکە دابەشکردنى پرتوکى نوێ بەسەر خوێندکاراندا دەستپێدەکات.

هاوکات دەرگاى خوێندنگەى تایبەت بە ڕووى پێکهاتەکانى سریانى و عەرەب لە کانتۆنى جزیرەدا کراوەتەوە.

لە کانتۆنى عفرینیش ٣٠٠ خوێندنگە دەرگایان بە ڕووى ٤١ هەزار خوێندکار لە قۆناغەکانى سەرەتایى، ناوەندى و ئامادەیدا کردووەتەوە.

دەستەى پەروەردەى کانتۆنى عفرین ڕاگەیاند، جگە لەو ٣٠٠ خوێندنگەیە حەوت پەیمانگەش لە بوارەکانى مێژوو، زمان و ئەدەبى کوردى بەڕووى خوێندکاراندا دەکرێنەوە.

کانتۆنى جزیرە لە ٢٢ى کانونى دووەمى ٢٠١٤ و کانتۆنى کۆبانێ لە ٢٧ى کانونى دووەمى ٢٠١٤ و کانتۆنى عفرینیش لە ٢٩ى کانووى دووەمى ٢٠١٤دا دامەزراندنى خۆیان لە ڕۆژئاواى کوردستان ڕاگەیاند.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە