لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هاوڕێ مام خدر،بەشداری لە مەراسیمی رێزگرتن لە هاوڕێ خەیام دەکا

هاوڕێ مام خدر،بەشداری لە مەراسیمی رێزگرتن لە هاوڕێ خەیام دەکا

0 تێبینییەکان 25 بینینەکان

HAWRE mamxdrڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ١٠\٨\٢٠١٦، هاوڕێ مام خدر سكرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەشداری لە مەراسیمی رێزگرتن لە چلەی ماتەمینی پێشمەرگەی دێرین هاوڕێ خەیام و ئەسعەدی كوڕی كرد لە گۆڕستانی گوندی ماستاوە لە دەشتی شەمامکی شاری هەولێر .

hwre xayamلەم مەراسیمەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڕییان و دۆستان و کەس و کارەکەی ئامادەیی بوون ،هاوڕێ مام خدر ووتەیەکی پێشکەشی بە ئامادەبووان کرد کە تیایدا وێرایی گەیاندنی سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاورییانی راگەیاند و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە لەدەستدانی هاوڕێ خەیام کەلێنێکی گەورەی لە ژیان و خەباتی چینایەتی بۆ ئێمە بە جێهێشت و لەدەستدانی ئەو هاوڕێ تێکۆشەرە کە هەموو تەمەنی گەنجی لەپێناوی ژیانێکی بێ چین و چەوسانەوە تەرخانکرد خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ ئێمە و هەموو کریکاران و زەحمەتکیشان ، لەبەشێکیتری ووتارەکەیدا هاوڕێ مام خدر ووتی بە درێژەدان بە رێگای ئازادیخوازی هاورێ خەیام رێز لە هاورێ خەیام دەگرین و بەردەوام دەبین لە خەبات و تێکۆشان بۆ هێنانە کایەی کۆمەڵگایەکی بێ چین و چەوسانەوە کە ئامانجی هاوری خەیام بوو .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە