هاوسه‌رۆكی كۆماجڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) رایگه‌یاند، نازانن كێ له‌پشت ته‌قینه‌وه‌كی شه‌وی رابردووی ئه‌نقه‌ره- یه، ده‌شڵێت پێده‌چێت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه كاردانه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا بێت.
جه‌میل بایك له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیوز، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، نازانن چ كه‌س و لایه‌نێك له‌پشت ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره-ن، به‌ڵام پێده‌چێت كاردانه‌وه‌یه‌ك بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا له باكوری كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات.
بایك وتیشی، ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تێك كه گه‌نجان و لاوانی جزیره له‌باكوری كوردستان كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات مافی ئه‌وه‌ی نییه بپرسێت بۆچی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له ئه‌نقه‌ره روویداوه. وتیشی:” ته‌قینه‌وه‌كه رێژه‌ی سه‌دا یه‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه نییه كه ده‌وڵه‌تی توركیا له‌باكووری كوردستان ئه‌نجامی داون.
شه‌وی چوارشەممە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی كرده ئامانج و به‌و هۆیه‌شه‌وه 28 كه‌س كوژران و 61 كه‌سیش برینداربوون .
لەلایەکیتر هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ه‌وه، پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره ئه‌ندامی یه‌په‌گه بووه.
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده له لێدوانێكدا بۆ سكای نیوز ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئه‌نقه‌ره سه‌ر به هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل بووبێت.
ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ش له‌كاتێكدا دێت پێشتر ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا بۆی رێكخرابوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و خۆكوژه‌ی شه‌وی رابردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی ئه‌نجامداوه، له شاری حه‌سه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ 9 كه‌سی تردا هاتوونه‌ته توركیا.
داود ئۆغڵۆ وتیشی، خۆكوژه‌كه ئه‌ندامی یه‌په‌گه بووه و له‌ئێستاشدا 9 كه‌س به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیركراون.
رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق بڵاویكردبووه‌وه ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره ناوی “ساڵح نه‌جاڕ”ه‌و به ره‌گه‌ز سورییه، ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه نه‌جاڕ پێشتر په‌یوه‌ندی به هه‌ردوو رێكخراوی تیرۆریستی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌وه هه‌بووه و له‌م ماوانه‌ی دواییشدا وه‌ك په‌ناری سوری له توركیا بووه و به‌هۆی وه‌رگرتنی په‌نجه مۆره‌وه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بووه.