ماوه‌ى 45 ساڵه به‌شێک له‌جوتیارانى هه‌رێمى کوردستان، قوربانى به‌رده‌وامى بڕیارێکى رژێمی پێشوى به‌عسن، که به‌یاسا زه‌ویه کشتوکاڵیه‌کانى کردوه‌ته به‌رده‌ڵان، تائێستاش حکومه‌تى هه‌رێم به‌پێی ئه‌و یاسایه رێگره له‌وه‌ى جوتیاران زه‌ویه‌کان بچێنن.
به‌پێی یاساى ژماره 117ى ساڵى 1970 تایبه‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی‌و مافی به‌کارهێنانی زه‌وی کشتوکاڵی، روبه‌رێکى زۆری زه‌وى کشتوکاڵى له‌هه‌رێم خرانه سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی و کرانه زه‌وی به‌رده‌ڵان، له‌ئێستاشدا خاوه‌نى ئه‌و زه‌ویانه ده‌یانه‌وێت، زه‌ویه‌کانیان بخه‌نه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ‌و سه‌رچاوه‌کانى ئاو تا له‌مافه‌کانى خاوه‌ن زه‌وى کشتوکاڵى بێبه‌ش نه‌بن‌و رێگه‌یان پێبدرێت پڕۆژه له‌زه‌ویه‌کانیاندا ئه‌نجامبده‌ن.
له‌چه‌ند رۆژى رابردودا ژماره‌یه‌ک جوتیارى ده‌شتى هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى کشتوکاڵ‌و ئاژه‌ڵدارى په‌رله‌مانى کوردستان کۆبونه‌وه، بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى ئه‌و زه‌ویانه‌ى که‌خراونه‌ته‌سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى، له‌ئێستادا لیژنه‌که سه‌رقاڵى دۆزینه‌وه‌ى میکانیزمێکه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى ئه‌و خاوه‌ن زه‌ویانه.
غه‌ریب مسته‌فا، جێگری سه‌رۆکى لیژنه‌ى کشتوکاڵ‌و ئاژه‌ڵدارى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، به‌هاوڵاتی وت «له‌هه‌موو کوردستان ئه‌م کێشه‌یه هه‌یه‌و به‌شێکى زۆری زه‌وى کشتوکاڵى کراونه‌ته موڵکى وه‌زاره‌ته‌کانى دارایی و شاره‌وانى، له‌ئێستادا خاوه‌نى ئه‌و زه‌ویانه ترسیان لێنیشتوه که‌حکومه‌ت زه‌ویه‌کانیان بکات به‌پڕۆژه‌و له‌جوتیارانى بسه‌نێته‌وه«.
خاوه‌نى ئه‌و زه‌ویانه له‌ئێستادا ناتوانن هیچ پڕۆژه‌یه‌کى کشتوکاڵى ئه‌نجامبده‌ن‌و له‌هه‌موو هاوکاریه‌کانى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ بێبه‌شن، هه‌ر کاتێک حکومه‌ت بیه‌وێت ده‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر زه‌ویه‌کاندا بگرێت، به‌وپێیه‌ى زه‌ویه‌کان خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ى غه‌ریب مسته‌فا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌یه که‌کراوه، چونکه زه‌ویه‌کان کشتوکاڵین‌و جوتیاره‌کان بۆ مه‌به‌ستى کشتوکاڵى به‌کاریده‌هێنن».
له‌ئێستادا لیژنه‌ى کشتوکاڵ‌و ئاژه‌ڵدارى له‌په‌رله‌مانى کوردستان کار بۆ ئه‌وه‌ده‌کات، له‌ڕێگه‌ى بڕیارێکه‌وه کار بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و زه‌ویه کشتوکاڵیانه بکات، تا جوتیاران بتوانن به‌کاریبهێنن‌و پاڵپشتیه‌کانى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ بیانگرێته‌وه.
جێگری سه‌رۆکى لیژنه‌ى کشتوکاڵ‌و ئاژه‌ڵدارى وتى «له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ قسه‌مان کردوه، ئه‌وانیش پێیانباش بوو له‌ڕێگه‌ى بڕیارێکى په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ربکرێت».
به‌وته‌ى غه‌ریب مسته‌فا، چاره‌سه‌رێکى دیکه ئه‌وه‌یه که‌زه‌ویه‌کان، ئاڵوگۆڕ بکرێت له‌نێوان وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ‌و دارایی و شاره‌وانیدا، زه‌ویه‌کان بخرێته‌وه سه‌ر زه‌وی وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى که‌ئه‌مه‌ش ده‌بێت له‌په‌رله‌مانه‌وه بکرێت.
جوتیاره‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن نه حکومه‌ت‌و نه په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڵێنى چاره‌سه‌ریان به‌وان نه‌داوه، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن له‌دواى ده‌رچونى یاسای 1970 ژماره‌یه‌کى زۆر جوتیار زه‌ویان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د سابیر (35 ساڵ)، جوتیار له‌گوندى باخچه‌ى ده‌شتى هه‌ولێر، نزیکه‌ى 200 دۆنم زه‌وی کراوه‌ته به‌رده‌ڵان‌و ناتوانێت هیچ پڕۆژه‌یه‌کى تێدا ئه‌نجامبدات، به‌هاوڵاتی وت «نزیکه‌ى 1000 دۆنم زه‌وى له‌گونده‌که‌ى ئێمه به‌به‌رده‌ڵان نوسراوه‌و له‌کاتى خۆیدا حکومه‌تى به‌عس هه‌ڕه‌شه‌ى لێکردوین‌و به‌ناچاری رازی بوین به‌وه‌ى زه‌ویه‌کانمان له‌کشتوکاڵیه‌وه بگۆڕێت بۆ به‌رده‌ڵان، له‌کاتێکدا له‌زه‌ویه‌کاندا به‌ردى لێ نیه«.
گۆڕینى خاوه‌ندارێتى ئه‌و زه‌ویانه له‌وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ‌و سه‌رچاوه‌کانى ئاوه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى، کردنى به‌زه‌وى به‌رده‌ڵان له‌ساڵى 1970دا، له‌کاتێکدا بوو به‌پێی یاسای ساڵى 1959 چاکسازى کشتوکاڵى، روبه‌رێکى به‌رفراوانى زه‌وی کشتوکاڵى له‌هه‌رێمى کوردستان دران به‌جوتیاران‌و له‌به‌رانبه‌ردا حکومه‌ت پاره‌ى لێوه‌رگرتون.
محه‌مه‌د سابیر ده‌ڵێت «له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌دا حکومه‌ت پاره‌ى لێوه‌رگرتین‌و ئه‌مه‌شمان وه‌ک به‌ڵگه داوه‌ته وه‌زاره‌ت‌و په‌رله‌مان».
به‌پێی یاساکه‌ی ساڵی 1970 گوندی باخچه له‌سه‌دا 90ى زه‌ویه‌کانی کشتوکاڵی نیه‌و زه‌وی به‌رده‌ڵانه، به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ش، دانیشتوانی ناوچه‌که ناتوانن هیچ پڕۆژه‌یه‌ک ئه‌نجامبده‌ن‌و هیچ پاڵپشتیه‌کی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ نایانگرێته‌وه.
محه‌مه‌د سابیر ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، چه‌ندجارێک ویستویانه بیر له‌و زه‌ویانه لێبده‌ن، به‌ڵام رێگه‌یان پێنه‌داون، حکومه‌ت نه‌یهێشتوه زه‌ویه‌کان به‌کاربهێنێت‌و هیچ پڕۆژه‌یه‌کیشى تێدابکه‌ن.
به‌رپرسی به‌شی زه‌ویوزار له‌وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ‌و سه‌رچاوه‌کانى ئاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات، ئه‌گه‌ر جوتیاره‌کان گرێبه‌ستى سه‌رده‌مى حکومه‌تى عێراقیان هه‌بێت یاخود هى دواى راپه‌ڕین پێده‌چێت کێشه‌که چاره‌سه‌ربکرێت.
گه‌لاوێژ به‌هائه‌دین به‌هاوڵاتی وت «ئه‌گه‌ر ئه‌و جوتیارانه هیچ گرێبه‌ستێکیان نه‌بێت ئه‌وا ناتوانین هیچیان بۆ بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستێکیان هه‌بێت ئه‌وا له‌وه‌زاره‌ت دیراسه‌ى ده‌که‌ین».
وتیشی «ئه‌و کێشه‌یه به‌گشتى له‌زۆر ناوچه هه‌یه‌و ته‌نها له‌ناوچه‌یه‌کى دیاریکراو نیه«.
هاوڵاتی په‌یوه‌ندیکرد به‌ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى، به‌ڵام به‌پاساوى نه‌بونى زانیارى ئاماده‌نه‌بوو هیچ قسه‌یه‌ک له‌وباره‌یه‌وه بکات.
سەرجاوە : هاوڵاتی