نووسین و ئاماده‌كردنی. شوان سدیق:
ئه‌م كتێبه كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ساڵانی رابردووه، ده‌توانم بڵێم له 2009 تا 2013 سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كاری مێدیاو ژیانی رۆژنامه‌نووسان و په‌یوه‌ندی رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئاسایشپارێزه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به وه‌رگرتن و پێدانی زانیاری و كارئاسانی ده‌سه‌ڵاتداران، له‌به‌رده‌م كاری مێدیای له كوردستان، راو بۆووچوونی مێدیاكاران وه‌رگیراوه، به‌وردی ئاماژه به خاڵه گرنگه‌كان و هۆكاری پێنه‌دانی زانیاری و لێكه‌وته خراپه‌كه‌كانی كراوه.
هه‌روه‌ها جگه له چه‌ند پرسێكی تری په‌یوه‌ست به كاری مێدیاو مێدیاكاران. راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش لێره‌دا خراوه‌ته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه، دوور له هه‌ڵچوون و لایه‌نگیری قسه له‌سه‌ر كاری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌كان كراوه.
هاوكات راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سته‌وتاقمی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی لێره‌دا له‌بیرنه‌كراوه. له ساڵانی رابردوو ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له‌چاو په‌رله‌مان و حكوومه‌ت به‌ڕووی مێدیاكاندا خراپ و داخراوبووه.
په‌رله‌مانیش قسه‌ی له‌سه‌ركراوه. به‌تایبه‌تی ئێمه هاتووین باسمان له‌كاری په‌رله‌مان له خوولی سییه‌م كردوه. چونكه كتێبه‌كه باس له‌رووداوه‌كانی ساڵانی رابردوو ده‌كات و خوولی سێیه‌میش له‌وكاته‌دا بووه له‌گه‌ڵ كابینه‌ی شه‌ش و حه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێم.
گرنگترین خاڵ كه له‌م كتێبه‌دا باس كراوه. رووداوه‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایین له سنووری شاری به‌تایبه‌تی رووداوی 18ی نیسان كه ژماره‌یه‌ك له مێدیاكاران. خۆیشم یه‌كێك بووم له‌وانه ده‌ستگیركرام و ئازار و ناره‌حه‌تی زۆرم به ده‌ست هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر چه‌شت.
هه‌رچه‌نده فشارم له‌سه‌ر بوو ئه‌م یاداشتانه به‌گشتی نه‌نووسمه‌وه به‌تایبه‌تی رووداوه‌كانی هه‌ولێر كه‌به‌سه‌ر خۆم و هاوه‌ڵه‌كانمدا هاتوون. به‌ڵام سوور بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی راستییه‌كان، وه‌ك خۆی بنووسمه‌وه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیم له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سولایه‌نێك نیه‌و لایه‌نگری راستیه‌كانم كێ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، ئه‌وانه‌ن كه ئه‌و دۆخه خراپه‌یان له هه‌رێمی كوردستان خولقاندوه. یاسا ده‌رده‌كه‌ن له په‌رله‌مان، خۆیان كاری پێناكه‌ن. باسی دیموكراسی ده‌كه‌ن، وه‌ك شتێكی حه‌قیقه‌ت بروایان پێی نییه‌و كرداریشی پێناكه‌ن. ئازادی كاری مێدیای و كرانه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت له‌ناوه‌نده ئیداری و حكومییه‌كاندا، به‌پێشلكردنی مافی خۆیان ده‌زانن