ڕاگەیەندراوێک لە لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان..
لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان پشتگیری لە مافی تەواوی خەڵکی کوردستان بۆ دەڕبڕینی ڕاو و بۆچون بە هەموو شێوازەکانی کاری جەماوەری دەکات، و لەو ڕوانگەیەوە خۆپیشاندانی مامۆستایان لە دهۆک لە ڕۆژی 16ی ئایاردا بە مافێکی سروشتی دەزانێت و ناکرێ تاوانی دەستی دەرەکی بدرێتە پاڵ خۆپیشاندەران. داوا دەکەین دەسبەجێ تەواوی خۆپیشاندەران ئازاد بکرێن، و پێویستە لایەنەکانی دەسەڵات لە جیاتی خەریکبوون بە ململانێی لاوەکی، بیر لە ژیان و گوزەرانی خەڵک بکەنەوە و رێز لە مافی ڕادەڕبڕین بگرن و ڕێگا لە خۆپیشاندانی دیموکراتی و مەدەنی و ئاشتیانە نەگرن، و کارەکانی حکومەت بۆ گۆڕانکاری لە سیاسەتی ئابوری بێت بۆ ئەوەی قوڕسایی قەیرانی ئابوری نەکەوێتە ئەستۆی خەڵکی زەحمەتکێش و کەم دەرامەت.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
حزبی شیوعی کوردستان
بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
16ی ئایاری 2020