هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەڤەری کۆپەی بەسەر کردەوە و سەردانی چەندین کەسایەتی چەپ و شیوعی کرد ..
رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢\٥\٢٠١٧ ،هاوڕێ مام خدر سەرەتا سەردانی بارەگای حزبی شیوعی کوردستانی کرد و لەلایەن بەرپرسان و هاورییان بەگەرمی پێشوازی لێکرا و گفتوگۆیەکی هەمەلایەنە لەسەر کار و چالاکیەکانی کرا .
هەر لەم سەردانەدا کەسایەتی دێرین و تێکۆشەری گەلی کورد هاوڕێ کریم ئەحمەدی بەسەر کردەوە و لە دانیشتنێکی دۆستانەدا بیرەوەری خۆش و ناخۆشەکانی سەردەمی شاخ و پیشمەرگایەتیان باسکرد ، لای خۆشیەوە هاوڕی کریم ئەحمەد سوپاسی هاوڕێ مام خدری کرد کە بەردەوام لە هەواڵ و تەندورستی دەپرسێت .
هەروەها هاوڕێ مام خدر سەردانی خانەوادەی شەهیدانی رێگای ئازادی , شەهید مام هیدایەت و شەهید عزیزی کرد و خانەوادەی شکرللە حمدآمین برای شەهید ملازم رەنجدەری کرد لەلایەن خانەوادەکانیان بە گەرمی پیشوازی لێکرا ..
هاوڕێ مام خدر خانەوادەی شەهیدانی دڵنیا کردەوە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین کە رێباز و ریگای ئەو شەهیدانە هەمیشە بە زیندووی بمێنیتەوە .