لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هەولێر: شەشەمین ساڵرۆژی تیرۆری رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بەرز راگیرا

هەولێر: شەشەمین ساڵرۆژی تیرۆری رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بەرز راگیرا

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

sardasht osmanلەیادی شەش ساڵەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان) رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٥\٥\ ٢٠١٦رێكخراوی زار بۆ بەرگری لەئازادییەكان گردبوونەوەیەكی لەشوێنی رفاندنی ناوبراو رێكخست و داوا دەكەن چاكسازیەكانی بارزانی لەكەیسی سەردەشت عوسمان دەست پێبكات.

لەیاداشتێكدا خانەوادەی سەردەشت عوسمان رایانگەیاند، بەداخەوە شەش ساڵە رۆژنامەنووسان و چاڵاكان و یاساناسان بەدەنگی بەرز داوا دەكەن، كەیسی سەردەشت عوسمان دەستی بەدەستی پێنەكرێت و لێكۆڵینەوەی بێ لایەنانەی لەچوارچێوەی دادگای سەربەخۆ بۆ ئەنجام بدرێ و بكوژانی سەردەشت راپێچی دادگا بكرێن، كەچی دوای شەش ساڵ هیچ وەڵامێك بۆ داواكاریەكان نەبووە.

ئەوەش هاتووە :ئەگەر مەبەستی دەسەڵات لەبیربردنی ئەو كەیسە بێت لەبیری خەڵك و رۆژنامەنووسان و چاڵاكان بەدڵنیاییەوە پێچەوانەكەی راستە و ساڵ بەساڵ لەپێداگیری و داواكاریەكانمان گەرمتر دەبین، هەوڵی زۆریش درا سەردەشت وەك رۆژنامەنووس نەناسرێت  و دایببڕن لەم چینە و هەوڵدرا بخرێتە چوارچێوەیەكی كێشەی خێزانی، بەڵام بەپاڵپشتی و دەنگە ئازادیخوازەكان بەردەوام دەبین لەزیندوو راگرتن و بەكرانەوەو هێشتنەوەی ئەم كەیسە.

لەكۆتایشدا داوا دەكەن، چاكسازییەكانی بارزانی كە ئێستا باسی لێوەدەكرێ و دەیانەوێت بۆ مێژوو هەموو تاكێكی كورد بەچاكسازی راستەقینەی بزانن با كەیسی سەردەشت عوسمان ببێتە بنەمای چاكسازی و دورخستنەوەی دەستی حزب لەدادگا و یاساكان هەرچی زوە لەرێگەی لیژنەیەكی سەربەخۆ بەدواداچون بكەن بۆ كەیسی تیرۆركردنی سەردەست عوسمان، لەبەر ئەوەی بەرپرسیارەتی سەرەكیان دەكەوێتە ئەستۆ  و وەڵامی داخوازیەكان و چاوەڕوانی خەڵك بدەنەوە.

لای خۆشیەوە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دایكی سەردەشت عوسمان رایگەییاند، تەنها داواكاری ئەو تۆڵەی خوێنی كوڕەكەیەتی.

هاوكات باوكی سەردەشت عوسمان رایگەیاند، بڕوای بەم دەسەڵاتە نەماوە كە هیچ كارێك بكات.

2yady-sardasht-hawler2016

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە