بەرێز : مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بە بۆنەی یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوە دەكەین و هیوادارین ئەم یادە دەرفەتێکی دیکە بێ بۆ بەهێزکردنی پێگەی سیاسی و رێكخراوەیی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان و بەرەوپێشبردنی خەبات لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و حوکمڕانیەکی دادپەروەرانە.
بەرێزان:
یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە كاتێكی هەستیار تێدەپەڕێ، پەرەسەندنەكانی رەوشی جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق، کارتێکردنی لەسەر رەوشی هەرێمی کوردستان پتر بووە ، لە ئاستی نێوەخۆدا بەهۆی لێکترازانی سیاسی و بێباکی دەسەڵات لە بەدواداچوونی داخوازییەکانی خەڵک، لەلایەک بێ ئومێدبوونی خەڵك و لەلایەکی دیکەشەوە گرانی بازاڕ و مەودای هەژاریو بێكاری ڕوو لە فراوانتر بوونە ، بۆیە ئێستا هەرێمی کوردستان لە بەردەم تەحەددیاتی گەورەدایە.
لەكۆتاییدا، جەخت لە پتەوترکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان دەکەینەوە و ئارەزووی خۆمان بۆ پەرەپێدانی كاری هاوبەش لە چوارچێوەی لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی کوردستان نوێ دەکەینەوە .
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
25 ی ئابی 2022