٢٦ی٥ی ١٩٩٣ ساڵیادی شه‌هیدی سه‌ركرده ره‌ئوف ئاكره‌ییه ، ئه‌و مرۆڤه‌ی له‌كۆتایی شه‌سته‌كان تا سالی ١٩٩٣ هه‌موو ژیانی بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی ته‌رخان كرد ، هه‌موو ژیانی هیوای دروستبونی حوكمرانیه‌تكی كوردی بوو وه‌لێ بوه یه‌كێ له‌قوربانیه سه‌ره‌تایه‌كانی زیندان دواتر تیرۆری سیاسیی
ره‌ئوف كامیل كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره بوو ،بەڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی ) تێكۆشانی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان خاوه‌ن ئیمكانیه‌تكی گه‌وره نه‌بوو بۆیه ده‌نگو ره‌نگی به‌قه‌باره‌ی خۆی بلاو نه‌بۆته‌وه …… گه‌رنا ئه‌و دامه‌زرێنه‌ری یه‌كتی خوێندكارانی شۆرشگیری كوردستانه و سه‌ره‌تای ئه‌لقه ماركسی و لینیه كوردستانیه‌كان بوو به‌تایبه‌تی له‌كۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا ..
ڕەئوف ئاکرێی
رۆژنامەنوس و کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان و دانیشتوی قەزای ئاکرێ بوو. لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تیرۆرکرا لەبەرواری ٢٦-٥-١٩٩٣