مەرگی بەکۆمەڵی نزیک بە ٥٠ پەنابەر لەنیو ڤانێکی مریشک هەڵگردا لە خوارووی ڤینا لەسەر هیلی سەریعی A4 لە ولاتی نەمسا جارێکی تر ویژدانی کۆمەڵگای ئینسانی ڕاچلەکاند و ڕیزێک لە ناوەندەکانی ڕاگەیاندن هەوالی ئەم مەرگەساتەیان بلاو کردەوەو وەزیری ناوخۆی نەمساش لای خۆیەوە ئەمرۆژەی بەرۆژێکی ڕەش بۆ ولاتی نەمسا ناوزەدکرد.
تراژیدیای خنکانی ئەو پەنابەرانە لە کاتێکدایە کە تەواوی ولاتانی ئەوروپا و بەلقان وحکومەتەکانیان سەرگەرمی کۆبوونەوە ونەخشەدانانن بەرامبەر بەقەیرانی پەنابەری وئەو شەپۆلە گەورەیە لە پەنابەران کە بێوێنەیە لەمیژووی دەولەتانی ئەوروپادا، بەتایبەتی بەداوی شەری دووەمی جیهانیەوە، بەم شیوەیە سەری هەلدابێت. بەپێ ئەو داتایانەی کە تا ئێستا ڕاگەیەنراوە زیاتر لە ٢هەزار و٣٠٠ پەنابەر تەنها لەریگای دەریایی بە کۆمەڵ گیانیان سپاردوە وتەنها شەمەی رابردو لاشەی ٤٠پەنابەر لەسنورەکانی لیبیا لەدەریای سپی ناوەرستدا دەرهێنراوە، لەکۆی ٣٦٠پەنابەری ژێر ئاوکەوتوو کە لەکەشتیەکی کونو دارزیودا، ڕیگای نەهامەتیان گرتۆتەبەر. ئەمە جگە لە خنکان وگیان لەدەستدانی دەیان پەنابەری تر لە دەریای ئیجەو وگیان لەدەستدانی ٩پەنابەری دیکە لە تونیڵی نێوان بەریتانیاو فەرەنسا..
سەرەڕای ئەم هەموو قوربانیو تراژیدایە، بەڵام تا دێت ئامارەکانی ڕووهێنانی بەکۆمەڵی پەنابەران لە ولاتەکانی سوریاو ئەفغانستان وعێراق باکوری ئەفریقاوە روو لە هەڵکشانەو تەنانەت حکومەتەکانی ولاتانی بەلقانی ناچارکردوە هانا بۆ یەکیتی ئەورویا بهێنن بۆ هەنگاو هەڵگرتنی خێرا بەرامبەر بەم قەیرانەی بەرۆکی پێگرتوون. ئەمە جگە لە بەرفراوانبوونەوەی هێرشی راسیزمی وفاشیستی نۆی لە ئەلمانیای شەرقی ودانیمارک بۆ سەرپەنابەران بە سوتاندنی هایم وشۆینە ئامادەکراوەکان کە ئەمنیتوئاسایشی ژیانی رۆژانەی دەیان پەنابەری خستۆ ژێر هەڕەشەی مەرگەوە .
دەوڵەتانی ئه وروپا بەرامبەر بە قەیرانی پەنابەری وشەپۆلی هاتنی پەنابەران نەک ڕێگا چارەیەکی واقعی ناخەنە بەردەم کۆمەڵگای بەشەریەوە، بگرە هۆکاری سەرەکین لەو کارەساتە سامناکانەی رووبەرووی ژیان و داهاتووی پەنابەران دەبێتەوە.
ئەم دەوڵەتانە کەبەخاتری سازدانەوەی بازاری کارو سەرمایەو قازانجی کۆمپانیاکانیانەوە وبۆ دابەشکردنەوەی دونیاو ناوچەکانی نفوزیان کەوتونەتە بەرامبەر بەیەکەوەو سیاسەتی جەنگ و کاوڵکاری وتیرۆر وئینسان کوژی وگەماروی ئابوری وتوندکردنەوەی کۆنەپەرستیان بەسەر کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەلاتو ئەفریقایادا داسەپاندووە، ژیانیان لەملیۆنەها ئینسان تاڵکردووەو ئەمانایان ناچار بۆ کۆچ وگرتنەبەری ڕیگای پەنابەری کردووە. کاتێکێش ئەم ئینسانانە بۆ دۆزینەوەی ساوپەنایەکی ئارام روو لەئەوروپا دەکەن، یاساو پۆلیس وپەلامارە ڕاسیستیەکان دەکەنە پشتێنەی ڕاگرتنی کۆچی بەناچاری پەنابەران. هەربۆیە ئەم دەوڵەتانە لەهەردوو سەرەوە بەرپرسیاری یەکەمن لەژیانی ئەم پەنابەرانە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری ئەوپەری هاوخەمی لەگەل کەسوکاری قوربانیەکانی شاحینەکەی نەمسا، حکومەتەکانی ئەوروپا بەرپرس دەکات لەو تراژیدیا خەمناکو ترسناکانەی کە ڕۆژانە گیانی پەنابەران بە مەرگ دەسپێرێ و ەپێچەوانە بە بەها ئینسانیەکانو ڕێزگرتن لەمافەکانی ئینسانی دەزانیت. هەڵسوکەوتی ئەم دەوڵەتانە بەرامبەر پەنابەران پێچەوانیە لەگەڵ هەموو ئەو پێوانە نیو دەولەتیانەی که خودی هەرئەم دەولەتانە بەرامبەر بەمافەکانی ئینسان ئیمزایان کردوە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دەوڵەتانی ئەوروپاو نەتەوە یەکگرتوەکان بەرپرس دەکات بەرامبەربەگرتنەبەری ڕێگا چارەیەکی دەست بەجێ و واقعی وکارساز وئینسانی بەرامبەر بەقەیرانی پەنابەری وژیانی ئەم شەپۆلەی پەنابەران کە بەناچار ژیانی پەنابەرییان گرتۆتە بەر.هاوکات فیدراسیۆن داوا لە تەواوی رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی و هەڵسوراوانی داکۆ کیکار لەمافەکانی پەنابەران ویەکیتی کریکاریی وچەپ وکۆمۆنیست وئازادیخوازان دەکات جارێکی تر پشتیوانی لەداواکاریەکانی ئەم ناڕەزایەتی نامەیە بکەن وفشارەکانیان بۆ بە کردەوە دەرهێنانی ئەم داواکاریانە توند بکەنەوە:
1. ڕاگرتنی به لیشاوی دیارده ی ئاواره یی و کۆچکردن، پیش هه رشتێک به نده به کۆتاییهێنان به جه نگ وڕاگرتنی ده خاڵه تی سه ربازی و میلیتاریزمی ئه مریکاو غه رب له لایه ک وروسیاو چین و حکومه ت و ئه وهیزو ده سه لاتانه ی به سه ر ئه م دوو به ره یه دا دابه ش بوون. پێویستە ده وڵه تانی ئه وروپا و غه رب ناچاربکرێن بە ده سته هەڵگرن له سیاسه تی ده خاله ت و پشتیوانی له ده سته وتاقم و حکومه ته سه رکوتگه ره کان که خه ڵکی ئه و کۆمه ڵگایانه یان له گه ڵ جه نگ و پشێوی کۆمه ڵایه تی و نائارامی و برسێتی به ره و رووکردۆته وه.
2. ئەو ووڵاتانەی کە هاوکاری داعشیان کردووە، بەتایبەتی حکومەتی تورکیا وسعودیه نەک هەر ئەبێ سەرکۆنە بکرێن، بگرە ئەبێ بەرپرس بکرێن بۆ ئەو هاوکاریە سەربازی و داراییەی کە پێشکەش بە داعشیان کردووە و لێپرسینه وه یان لێبكرێت له و بارەویه وە
ڕێکخراوی نه ته وه یه کگرتووکان بۆ کاروباری په نابه ران له و وولاتانه ی له ئیستادا له گه ل جه نگ و کێشمه کێشی سیاسی و کۆمه لایه تی به ره و ڕون، چالاک بکرێن بۆ به هاناوه چوونی ئاواره کان وپه نا به ران وله وڕێگایه وه حکومه ته کانی ئه وروپا ناجار بکرێن بۆ داننان به مافه کانی په نابه ران وهاوکاری ئاواره کان..
4. هەنگاوی خێرا بگیرێتە بەر بۆ یارمەتیدانی ته ندروستیی وخۆراک و پۆشاک وشۆینی نیشته جی بونی گونجاو و سه لامه تی ژیانیان. بۆ هەموو ئەو ئاوارەو و بێخانەولانانەی بە بۆنەی جەنگی داعش و هیزه میلیشایاکان وقاعیده وه.. لەشۆین و ژیانی خۆیان هەڵکەنراون بە جیا لە دین و ڕەگەزیان، له ڕێگای رێکخراوه کانی کۆمه ڵگای مه ده نی وریکخراوه په نابه ریه کانه وه.
5. پاراستنی هه موو ئه وانه ی به ڕێگای ده ریایی وزەمینی ده گه نه سنوره کانی ولاتانی ئه وروپاو کردنه وه ی ده رگا به رووی قوربانیاکاندا وپاراستنیان لە هەردەستدریژیەکی نەژاد پەرستانە وفاشیستانە.
6. دابینکردنی ئیمکانیات و پێداویستی گونجاو به شێوه یه کی پلاندارێژراوو به مه به ستی هه رچی زووتر جێکه وتنی په نابه ر وکۆچبه ران له نیو ئه و کۆمه ڵگایانه ی هانای بۆ ده به ن و به هره مەند بوونیا ن وله هەمووپیداویستیه کی فه ردی و کۆمه ڵایه تی وئابووری به شیوه یەکی یه کسان .
7. به ره سمیه ت ناسینی مافی په نابه ری بۆ هه موو ئه وانه ی که وه ک په نابه ری سیاسی به هۆی جه نگ وده عوای قه ومی و مهزهه بی وه یان بەدەلیلی جنسی له شۆێنی ژیانی خۆیان هه ڵکه نراون وهاوکاریان بۆ ده ستپیکردنه وه ی ژیانی ئاساییان.
8. پشتیوانیکردن له و رێکخراو وکۆمه ڵانه ی کار بۆ دامه زراندنی سیسته مێکی سکولار وئازایخوازانه ده که ن له وڵاتەکانی خۆرهه ڵاتی ناوەراستدا کەمافەکانی ئینسان و مافە فەردی و مەدەنیەکانی تیا پارێزراو بێت.
9. حکومه ته کانی ئه وروپا ناچاربکرێن بۆ چه سپاندن و ڕێز گرتن له م ماف داواکاریانه و ودانپیدانان و په یره ویکردنی به شیوه کی جیهانی له نیو خودی ئه م ده وله تانه.
.
فیدراسیۆنی سه راسه ری په نابه رانی عێراقی
٢٩-٨-٢٠١٥