لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ئەمنستی ئینتەرناشناڵ: حكومەتی هەرێم دوو ساڵە ژنێكی ئێزیدی دەستگیركردووە

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ: حكومەتی هەرێم دوو ساڵە ژنێكی ئێزیدی دەستگیركردووە

0 تێبینییەکان 22 بینینەکان

sjnرێكخراوی لێبوردی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیركردنی ژنێكی ئێزیدی‌و منداڵێكی ساوای بڵاوكردەوە‌و ئاشكرای دەكات كە ئەو ژنە ئێزیدییە بێ‌ هۆ لەگەڵ كچە ساواكەیدا زیندانی كراوە.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) راگەیەندراوێكی لەبارەی پرسی دەستگیركردنی ژنێكی ئێزیدی لەگەڵ كچە ساواكەیدا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بڵاوكردەوە‌و بەپێی راگەیەندراوەكە ئەو ژنە‌و منداڵەكەی بێ‌ هۆ ماوەی دو ساڵە لەزینداندان.
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لەراگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات كە هەواڵی ئەوەیان دراوەتێ‌ كە سەرەڕای زیندانیكردنی ئەو ژنە ئێزیدییە ئەشكەنجەش دراوە.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە: ناوی تەواوی ئەو ژنە باسمە دەروێش خدر مورادە و تەمەنی 34 ساڵە، لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2014 بە تۆمەتی یارمەتیدانی رێكخراوی داعش دەستگیركراوە.
هەروەها هاتووە: ئەو ژنە لەگەڵ كچە ساواكەیدا (نور حسێن) ماوەی دو ساڵە بێ‌ هۆ لەگرتوخانەی ژنان‌و نەوجەوانانی هەولێر زیندانی كراوە.
ئەمنستی ئاماژە بەوە دەكات كە بەپێی چەند راپۆرتێك كە بەدەستیان گەیشتووە لەسەرەتای دەستگیركردنی ئەو ژنەدا كە لەدژە تیرۆری هەولێر زیندانی كراوە ئەشكەنجە دراوە‌و بەكێبڵ لێیدراوە.
خانەوادەی ئەو ژنە ئێزیدییەش ئەمنستی ئینتەرناشناڵ-یان راگەیاندووە: لە مانگی ئابدا یەك جار بەبێ پارێزەرەكەی، لەبەردەم دادگادا ئامادەبووە و چوار نوسراوی بەزۆر واژۆكردوە، كەبەكوردی بون‌و لەناوەڕۆكی نوسراوەكە نەگەیشتون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە