رێكه‌وتی ١٨\٧\٢٠١٦، له‌مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان كۆبوونه‌ویه‌ك له نێوان بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له دكتۆر كاوه مه‌حمود جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی و مام خدر سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به ئاماده‌بوونی شاندی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا كه پێكهاتبوون له باباعه‌لی جه‌باری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هاژه سلێمان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌حمه‌د شێروانی سكرتێری كۆمیته‌ی پارێزگای هه‌ولێر و هاوتاره‌سول ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان له حزبی شیوعی كوردستان و خه‌لیل مه‌حمود و نه‌هرۆ جه‌لال ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و هاشم مه‌لا عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ناوه‌ندی كه‌ركوك له بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، تیایدا هه‌ڵوه‌سته‌كرا له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌كان.
هه‌ردوولا تێڕوانینیان له‌مه‌ڕ پرسی قه‌یرانه سیاسییه‌كان ئاڵوگۆڕ كرد‌و پێیانوابوو كه دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاستێكه پێویستی به لێكتێگه‌یشتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه بۆ ده‌ربازبوون له‌چه‌قبه‌ستوویی.
هه‌روه‌ك بابه‌تی رێفراندۆم و مه‌سه‌له‌چاره‌نووس سازه‌كانی گه‌لی كوردستان
له‌باره‌ی پرسی مافی چاره‌نووسه‌وه گفت‌و گۆیان لێوه‌كرا.
له‌دیداره‌كه‌دا باس له هه‌رچی زووتری چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی سیاسی و ئابووری و ره‌وشی گوزه‌رانی هاووڵاتیان خرایه به‌ر باس.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له‌كاركردن و هه‌ماهه‌نگی نێوان حزبی شیوعی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كورستان له‌وه‌ها دۆخێك‌دا هه‌وڵه‌كانیان به‌ئاراسته‌ی یه‌كخستنی تێڕوانینه‌كان بخه‌نه‌روو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێكهێندرا بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا كاری هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ئاسته جیاجیاكاندا به‌ره‌وپێش ببه‌ن.