هێزە ئەمنییەكانی هەولێر گەنجێكی شاری هەولێر لەسەر دەربڕینی نیگەرانی خۆی لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان دەستگیر دەكەن، پۆلیسی هەولێریش روونكردنەوە لەسەر ئەو دەستگیركردنە دەدات.
لەچەند رۆژی رابردوو گەنجێكی شاری هەولێر لەسەر نەبوونی موچەو بەنزینو قەیرانەكانی ئێستای هەرێم توڕەیی خۆی لەرێی پەیامێكی ڤیدیۆیی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكردەوە، دواتر ئەو گەنجە دیار نامێنێتو بە وتەی كەسوكاری بەپێ مۆڵەتی دادگا دەستگیر كراوە.
لەوبارەیەوەش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو لە رونكردنەوەكەدا هاتووە:”دوای ئەوەی لە لایەن بەرێوەبەرایەتیەكەی ئەنجومەنی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێكهات، بەپێی بڕیاری سەرۆكی ئەنجومەنەكە بە پێی مادە (٤۳۳) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە ۱۱ لە ساڵی ۱۹٦٨ دەستگیركرا و دواتر رەوانەی گرتووخانەی ناوەندی هەولێركرا و ئێستاش بەندكراوە.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە كە شیڤان ئازاد بەپێی بڕیاری سەرۆكی ئەنجومەنەكە بە پێی ماددە (٤۳۳) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە ۱۱ لە ساڵی ۱۹٦٨ دەستگیركرا و ۆدواتر رەوانەی گرتووخانەی ناوەندی هەولێركرا و ئێستاش بەندكراوە.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت”بەداخەوە چەند دەنگۆیەك بڵاوكراوەتەوە كەوا ناوبراو رفێندراوە یاخود لێیدراوە یان ئۆتۆمبێلەكەی بردراوە، ئێمە وەكو پۆلیسی هەولێر تەواوی ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە و رایدەگەێنین كەوا ناوبراو لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی لێكۆڵینەوەی فەرمانگەكەی خۆی دەستگیركراوە”.
لە رونكردنەوەكەدا پۆلیسی هەولێر ئەوە خراوەتەڕوو كە چەند كەسانێك بۆ خۆدەرخستن لەسەر ئەم كەیسە كە مەبەستیان دڵسۆزی و خەمخۆری نیە، بەپێی رونكردنەوەكە تەنها ئامانجیان تێكدانی ئارامی شاری هەولێرە، چەند دەنگۆیەكی نادروست بڵاودەكەنەوە.