لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هەڵوێستی نوێی حكومەتی عێراق لەسەر كێشەكانی هەرێم‌و بەغدا

هەڵوێستی نوێی حكومەتی عێراق لەسەر كێشەكانی هەرێم‌و بەغدا

0 تێبینییەکان 24 بینینەکان

logoجێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت كە ناكۆكییەكانی نێوان ھەرێم و بەغداد ھونەرییە نەك سیاسیی‌و جەختیش لەوە دەكاتەوە كە پێویستە رێگە بەچەند بەرپرسێكی ئەم وڵاتە نەدرێت بابەتەكە لەڕووی سیاسییەوە بقۆزنەوە.

لە راگەیاندراوێكدا بەھا ئەعرەجی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” كێشەو ناكۆكییەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا ھونەرییە بەتایبەت لەبواری ھەناردەكردنی نەوت و شێوازی پێدانی بودجەی ھەرێم لەلایەن بەغدادوەوە، ھەر لەو روانگەیەشەوە”.

ئەعرەجی ئاماژەی بەوەش كردوە كە پێویستە رێگە بەچەند بەرپرسێكی ئەم وڵاتە نەدرێت بابەتەكە لەڕووی سیاسییەوە بقۆزنەوە، بەوپێیەی ئەم جۆرە ھەنگاوە لەبەرژەوەندی ھیچ لایەكدا نییە.

جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا: بارودۆخی ئێستای عێراق پێویستی بە یەكڕیزیی سەرجەم لایەن و پێكھاتەكان ھەیە و سەرھەڵدانی قەیران و ناكۆكیی نوێی نێوان لایەنەكان لەبەرژەوەندی دوژمنانی ئەم وڵاتەدایە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە