0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

Logoبه‌رێز / كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان تێكۆشه‌ر

به‌رێز / كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

به‌رێزان /ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان

به‌بۆنه‌ی 69 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و ته‌واوی ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین .. به‌رێزان/ له‌ هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا جه‌ختمان له‌سه‌ر یه‌ك ریزی و یه‌ك گوتاری لایه‌نه‌ كوردستانی و نیشتمانییه‌كان كردۆته‌وه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا كه‌ 69 ساڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان یاد ده‌كه‌ینه‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌ر كاتێك پێویستیمان به‌ یه‌كریزی و یه‌ك گوتاری هه‌یه‌ به‌كرده‌وه‌ .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستانمان رووبه‌رووی مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره‌ بۆته‌وه‌و له‌شه‌رێكی به‌مانا گراندایه‌ ئه‌وه‌تا.دوژمنانمان هه‌میشه‌ له‌ بۆته‌ی ئه‌وه‌دان كه‌ گه‌له‌كه‌مان دووچاری شكست و ماڵوێرانی بكه‌نه‌وه‌ كه‌ (خه‌یاڵ خاون) به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشی و سه‌ربه‌رزی گه‌له‌كه‌مانه‌ هه‌موو كات كوردستانیان ئاماده‌ن له‌ پێناو وڵاته‌كه‌یاندا رووبه‌رووی هه‌ر دوژمنێك ببنه‌وه‌ به‌هه‌ر ئایدیا و شوناسێك . لێره‌وه‌ش رایده‌گه‌یه‌نین له‌و بارودۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا هه‌مووان گفتوگۆو سازانی نیشتیمانی بكه‌نه‌ ئامانج بۆ ده‌ربازبوون له‌و پێشهاته‌ی هاتۆته‌ ئارا سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كان به‌ تایبه‌ت پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم , نكۆڵی ناكرێت میلله‌ته‌كه‌مان له‌وه‌ زیاتر به‌رگه‌ی قه‌یرانی دیكه‌ ناگرێت . بۆیه‌ له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته‌ به‌ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی نیشتیمانی و كوردستانیانه‌ ڕوو له‌ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ بین. هه‌لبه‌ته‌ له‌ ئێستادا كه‌ یادی ( 69 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ و پارتیش له‌ دیرۆكی گه‌له‌كه‌ماندا به‌سه‌رۆكایه‌تی (بارزانی نه‌مر ) تێكۆشان و شه‌هیدی بی شوماری هه‌ن و شێلگیرانه‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیانه‌ی خۆی درێژه‌ پێداوه‌ ده‌خوازین به‌ هه‌مان گیانی شۆرشگێرانه‌ی خۆی ئه‌ركی گرانی ئه‌م دۆخه‌ش بگرێته‌ ئه‌ستۆ و به‌ هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان هۆكاری تێپه‌رانی ئه‌م باره‌ش بێت. جارێكی دیكه‌ پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و جه‌خت له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولامان ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌رشاد بن..        

         مه‌كته‌بی سیاسی

بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە