رۆژنامه‌نووس عه‌دنان ره‌شیدی، سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ری له 11ی ئازار له ماڵه‌كه‌ی، به لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی رۆژنامه‌نووسانی وتووه “ماوه‌ی 8 ساڵ له ئێران زیندان بووم به‌هۆی كاره‌كه‌م، به‌تووندی ئهشكهنجهدراوم. به‌ڵام تائێستا ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی ئێران ئه‌وه‌نده‌یان پێنه‌كردووم وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره پێم‌كرا.”
وتووشیه‌تی، زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌ندامانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان و چالاكوانانی دیكه له رۆژههوڵاتی كوردستان كاتێك داوه‌ته ده‌ست ئه‌و هێرشكاره دهمامكدارانهی خۆیان به‌هێزه‌كانی ئاسایش ناساندووه، كه زانیویه‌تی ژنه‌كه‌ی و كچه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ژنه‌كه‌یان ناچاركردووه جله‌كانی دابكه‌نێت تا به رووتی وێنه‌ی بگرن.
ئه‌شكه‌نجه‌دانی وه‌حشیانه‌ی عه‌دنان ره‌شیدی رۆژنامه‌نووسی ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له پێنجوێن و، وێنه‌گرتنی هاوژینه‌كه‌ی به رووتی به‌و مه‌به‌سته‌ی زانیاری له‌ناوبراو ده‌ربهێنن و ناچاری بكه‌ن دواتر هێرشی وه‌حشیانه‌ی ده‌مامكداره‌كان باس نه‌كات، درێژه به راستی ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كه،
1- هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و پارێزراونییه بۆ رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی تا به ئازادی پیاده‌ی كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن.
2- هه‌رێم نه‌بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی پڕ له ئاسایش بۆ په‌نابه‌رانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و باكووری كوردستان؛ به‌و به‌ڵگانه‌ی پێشتریش ئیقبال مورادی چالاكوانی سیاسی له‌ساڵی 2018 له پێنجوێن تیرۆركرا له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌سایه‌تی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵات له هه‌ولێر و كۆیه و سلێمانی، هاوكات ئابلوقه‌ی سه‌پێندراو به‌سه‌ر كه‌مپی مه‌خمور و به ئامانجكردنی سیاسه‌تمه‌دارانی باكوور به‌شێكی دیكه‌ن له‌و راستییه.
3- لایه‌نی به‌رپرسیار له‌م دۆسیه‌یه ئه‌گه‌ر خودی ئاسایشه، ئه‌وا چۆن كارێكی نا ئه‌خلاقی و وه‌حشیانه‌ی وا ئه‌نجام ده‌دات و كێ له‌و ده‌زگایه به‌رپرسیاره و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كێ كراوه؟
ئه‌گه‌ر ئیتڵاعات و هێزه شاراوهكانن له كوردستان، ئه‌وا چۆن ده‌كرێ ئه‌م هێزانه وا به ئاسانی ببنه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردانی رۆژهه‌ڵات؟
ئه‌گه‌ر ئاسایش و ئیتڵاعاتیش به‌یه‌كه‌وه ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامداوه، چۆن ده‌كرێ هێزی حیزبی یان حكومه‌تی وڵاتێك ببێته پایه بۆ ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی وڵاتێكی دیكه دژ به سه‌لامه‌تی دانیشتوان و په‌نابه‌رانی؟
بۆیه ده‌بێت به زووترین كات:
1- بكه‌رانی ئه‌و تاوانه وه‌حشییه بدۆزێنه‌وه و سزای یاسایی بدرێن و بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێن.
2- زامنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی و ده‌روونی ره‌شیدی و هاوژین و منداڵی بكرێت و، به بیانووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مته‌رخه‌می له چاره‌سه‌ریان نه‌كرێت.
3- له‌پێناو پارێزراوی خۆی و خێزانه‌كه‌ی ئاسایشیان بۆ ده‌ستبه‌ربكرێت له شوێنی خۆیان یان به گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی دیكه.
4- به‌هاوكاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و خودی عه‌دنان ره‌شیدی، ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاگاداربكرێنه‌وه كه به‌هۆی بهزۆرداماڵینی زانیاری له رێگای ئه‌شكه‌نجه‌وه ناچار به‌ناوهێنانیان كراوه.
عه‌دنان ره‌شیدی یه‌كه‌م جاری نییه له هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و رفاندن و زیندان ببێته‌وه، له 3ی حوزه‌یرانی ساڵی 2017 هێزی ئاسایشی یه‌كێتی نیشتیمانی له پێنجوێن له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیریان كرد و پاش شوێنبزبوونی ده‌ركه‌وت ناوبراو براوه‌ته ئاسایشی سلێمانی، به‌و هۆكاره‌ش ره‌شیدی له‌به‌ر “مه‌ترسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی به كۆماری ئیسلامی ئێران و، ئه‌شكه‌نجه‌دانی” ده‌ستی به مانگرتن كرد و دواتر ئازادكرا، لەهەمان كات بۆ پشتیوانی كردنی كوردانی دیكەی رۆژهەڵات لە سلێمانی مانیانگرت.
ئه‌وكات كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان نامه‌یه‌كی ئه‌و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له 2017/6/19 بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ناردبوو و تیایدا باسی له‌وه كردبوو كه پێشتریش چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتی له پێنجوێن ده‌ستگیركراوه و پێیان راگه‌یاندووه “ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبیت له درێژه‌دان به چالاكییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌وا دیپۆرت دهكرێییتهوه بۆ ئێران.”
عه‌دنان ره‌شیدی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، به‌هۆی فشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌جێهێشتووه و وه‌ك په‌نابه‌ر له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێم تۆماركراوه و، له پێنجوێن له‌گه‌ڵ منداڵ و هاوژینه‌كه‌ی نیشته‌جێبووه. دوای 8ساڵ زیندانیكردن به “بارمته‌ی تاپۆی خانووی ماڵی باوكی بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ئازادكرا، كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی ناو زیندان به‌شێكی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی له جووڵه كه‌وتن”، دوای ئه‌وه‌ش چه‌ندین جار خانه‌واده‌كه‌ی له مه‌ریوان له‌لایه‌ن ده‌زگای ئیتڵاعاتی ئێران رووبه‌ڕووی هه‌راسانكردن بوونه‌ته‌وه به‌هۆی كوڕه‌كه‌یان.
نیاز عه‌بدوڵڵا: