433
بەم هۆیەوە هاوڕێ مام خدر پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت:
بۆ خانەوادەکەی هاوڕێمان ئەحمەد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
بۆ: هاوڕێ «هەندرێن»، و تەواوی خانەوادەکەی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی.
هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ «ئەحمەد عەبدوڵڵا» لە دڵەوە نیگەرانی کردین. هاوڕێ ئەحمەد هەموو تەمەنی لە پێناوی ئازادی و یەکسانیدا بەڕێکرد، ئامانجێکی گەورەی هەبوو لە وەستانەوە بەرامبەر ستەمکاری و و ڕۆڵی کاریگەری لەنێو جووڵانەوەی جووتیاراندا هەبووە، لەگەڵ ئێمەدا ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و ئەندامیکی دەستەی دامەرینەری ئەو پارتە تێکۆشەرە بوو، لەدەستدانی هاوڕێ ئەحمەد هاوسەنگەرێکی لەدەستداین و جێگای خالی دەبێت بۆ هەمیشە
بەناوی خۆم و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە ئێوە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی و هەموو ئینسانیکی دڵپڕ لە هیوا، دەکەین .
بەهیواین ئەوە دوا کۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت و رێبواری رێگاکەی هاوڕێ ئەحمەد دەبین بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نەمانی ستەم و چەوسانەوە .
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٢٧\٧\٢٠٢٦
٢٧\٧\٢٠٢٦