لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ئەمەریکاو ئەوروپا جەخت لەسەر پرۆسەی چارەسەری دەکەنەوە

ئەمەریکاو ئەوروپا جەخت لەسەر پرۆسەی چارەسەری دەکەنەوە

0 تێبینییەکان 17 بینینەکان

pkkلە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە، ویلایه‌ته‌ یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو یەکێتی ئەوروپا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پێویستە (لایەنەکان) پابەندی پرۆسەری چارەسەری “کێشەی کورد” بن.

 ماڵپەڕی رادیکال: یاریدەدەری راوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ماکگۆرک لە لێدوانێکدا لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە بڵاوی کردۆتەوە داوا دەکات “پابەند بوون بە پرۆسەی چارەسەرییەوە بەردەوام بێت”. هەروەها فێدریکۆ مۆگەریندی نوێنەری کاروباری دەرەوەی ئەوروپا داوای “خۆ بەدوور گرتن لەو رەفتارانە” دەکات کە “پرۆسەی چارەسەری دەخەنە مەترسییەوە”.

برێت ماگکۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆک ئۆباما بۆ کاروباری داعش، لە لێدوانێکدا لەسەر تویتەر رایگەیاند “هێرشە تیرۆریستییەکانی پەکەکە بەتوندی مەحکوم دەکەین. رێزی تەواومان بۆ مافی داکۆکی لەخۆکردنی تورکیای هاوپەیمانمان هەیە”.

ماکگۆرک کە لەهەمانکاتدا یاریدەدەری راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەیە رایگەیاندووە، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکەو هاوکاری نێوان ئەمەریکاو تورکیا دژی داعش هیچ پەیوەندییەکیان بەیەکەوە نیەو “لەپێناوی بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردوامدا، پێویستە هەردوولا گرژی کەم بکەنەوەو پابەندی ‘پرۆسەی چارەسەری’ بن”.

لەلایەکی ترەوە، فێدریکۆ مۆگەرینی نوێنەری باڵای کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلوی وەزیری دەرەوەی تورکیادا، وێڕای جەختکردنەوە لە پشتیوانی کردنی تورکیا دژی داعش‌و هەموو جۆرە تیرۆرێک جەختی لەوە کردۆتەوە کە “دەبێ پرۆسەی چارەسەری لەگەڵ گەلی کوردا بە زیندوویی بهێڵرێتەوەو بەلارێدا نەبرێت. نابێت رێگەبدرێت گرووپە تیرۆریستەکان پرۆسەکە لەباربەرن‌و دەبێ ئاگربەست بپارێزرێت”.

داواشی کردووە هیچ هەنگاوێک نەنرێت کە پرۆسەی چارەسەری‌و ئاگربەست دەخەنە مەترسییەوە. مۆگەرینی بە وەزیری دەرەوەی راگەیاندووە “لەم ساڵانەی دواییدا حکومەتی تورکیا لەپێناوی بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی تورکیادا پرۆسەی چارەسەری سیاسیی دەستپێکرد، کە تاکە رێگای چارەسەرێکی هەمیشەییە بۆ کێشەی کورد. یەکێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لەسەر پشتیوانیکردنی حکومەت لەسەر ئەم رێگەیە”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە