به‌ڕێز: كاك غه‌فور مه‌خموری
سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێز / مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان
بابه‌ت / پیرۆزبایی
دوای سڵاو و رێز …
به‌بۆنه‌ی یادی 27 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان ، به‌گه‌رمی پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و ته‌واوی ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین .
به‌رێزان .. یادی 27 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان هاوكاته له‌گه‌ڵ بۆنه و یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز به‌خۆشی و ناخۆشیه‌كانیه‌وه هه‌روه‌ها ناوچه‌كه به گشتی و عێراق و كوردستان به تایبه‌تی له دۆخێَكی هه‌ستیاردایه ،بێگومان به یه‌كریزی ده‌توانین ئامانجه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بهێنینه دی و به‌رپه‌رچی هه‌ر پێشهاتێك بده‌ینه‌وه كه مه‌ترسیه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، رابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه یه‌ككبوون و پته‌وی نێوماڵی كورد بنه‌مای هێنانه‌كایه‌ی مافه‌كان بووه كه راپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991 ئه‌مه‌ی دووپاتكرده‌وه . هه‌رله‌م یاده‌دا پێویسته ئه‌وه بڵێین پێوسته ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان به‌جددی داخوازیه‌كانی هاوڵاتی له‌به‌رچاو بگرن له پێناو ده‌سته‌به‌ری خۆشگوزه‌رانی و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان .
جـارێكــی دیكـه وێـــرای جه‌ختكــردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دێـرینـی نێوانمــان
(بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان)
پیرۆزبایی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه .
هه‌رشاد بن ….
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان