به‌رێزان / بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو هاورێ نه‌جمه‌دین مامۆ به‌رێزان
هاورێیان و هاوسه‌نگه‌رانی تێكۆشه‌ر نه‌جمه‌دین مامۆ
به‌داخ و دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و بنه‌ماڵه و هاورێ و هاوسه‌نگه‌رانی كۆچكردوو ده‌كه‌م ، هاورێ كۆچكردوو نه‌جمه‌دین مامۆ یه‌كێك له تێكۆشه‌رو خه‌باتگێره له خۆبووردوه‌كانی كاروانی نه‌پساوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و عه‌داله‌تخوازی بوو ، جگه له‌وه‌ی هاورێ ی كۆچكردوو فه‌رمانده‌یه‌كی چاونه‌ترس و بوێربوو له رێگای تێكۆشان و شۆرشگێریه‌وه خاوه‌نی قوربانی زۆریشه له‌م رێگه‌یه‌دا وه‌ك كه‌مئه‌ندام بوونی و شه‌هیدبوونی (فرسه‌ت ) ی كوره گه‌وره‌ی و ده‌ربه‌ده‌ری و روبه‌رووبونه‌وه‌ی ده‌یان هه‌وراز و نشێوی رێگه سه‌خته‌كانی خه‌بات . جارێكی دیكه سه‌ره‌خۆشی خۆم دووباره ده‌كه‌مه‌وه‌و داوای سه‌بووری بۆ هه‌موولایه‌كمان ..
هاورێتان:
مام خدر
سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
هه‌ولێر 16/8/2015