ئه‌ڵمانیا ببووه “به‌هه‌شته به‌ڵێنپێدراوه‌كه”ی په‌نابه‌ران، به‌ڵام یاسا نوێیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته كه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌رلینه‌وه په‌سه‌ندكرا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌رله‌مانیش شه‌رعییه‌تی پێ بدات، له‌وانه‌یه كۆتایی به “سه‌رده‌می زێڕین”ی په‌نابه‌ران بهێنێت.
سایتی هه‌فنینگتن پۆست بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و یاسا نوێیه‌ی ئه‌ڵمانیا چه‌ند خاڵێكی بۆ په‌نابه‌ران دیاریكردووه كه ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریی له‌و وڵاته قورس‌تر كردووه و كۆتوبه‌ندی خستووه‌ته به‌رده‌م، گرنگترینی ئه‌و خاڵانه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێـ په‌نابه‌ر زۆر به‌باشی فێری زمانی ئه‌ڵمانی بێت، واته ئاسته‌كه بگاته ئاستێكی پێشكه‌وتووی وا كه چۆن داوا له خوێندكارێك ده‌كرێت بچێته زانكۆ ده‌بێت زمانه‌كه‌ی زۆر به‌هێز بێت، په‌نابه‌ریش ده‌بێت له‌و ئاسته‌دا زمانی ئه‌ڵمانی فێر بێ و بیزانێت.
خاڵێكی دیكه كه له یاساكه‌دا باسكراوه، تایبه‌ته به ئاستی تێكه‌ڵبوونی په‌نابه‌ران به كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن، ژیان له ئه‌ڵمانیا، له‌و خاڵه‌دا باس له‌وه ده‌كرێت كه پێویسته ماوه‌ی تێكه‌ڵبوونی په‌نابه‌ران له 60 كاتژمێره‌وه بۆ 100 به‌رزبكرێته‌وه.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ردوو هاوپه‌یمانیی مه‌سحی و پارتی سۆسیالستی دیموكراتی گه‌یشتنه رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به چۆنێتی تێكه‌ڵكردنی سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی كه ساڵی 2015 گه‌یشتنه ئه‌و وڵاته، ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا یاسایه‌كه‌ی به (بازدانێكی جۆری) له‌قه‌ڵه‌مدا و زیگمار گابرێیل-ی جێ”ریشی به هه‌نگاوی یه‌كه‌می دانا بۆ داڕشتنی یاسایه‌كی گشتگیر سه‌باره‌ت به كۆچی په‌نابه‌ران.
هاوكات تۆماس دی میزیر-ی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه تێكه‌ڵكردنی په‌نابه‌ران پرۆسه‌یه‌كی یه‌ك ئاراسته نییه، باشترین رێگه‌ش بۆ تێكه‌ڵكردنیان ئه‌وه‌یه بخرێنه‌سه‌ر كار، بۆئه‌وه‌ش په‌نابه‌ران كار بكه‌ن، پێویسته زمان فێر ببن.”
یاسا نوێیه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ په‌نابه‌ران قورس كردووه و تیایدا هاتووه: “ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره ئاستی زمانی ئه‌ڵمانیی لاواز بێت، له‌وانه‌یه دوای پێنج ساڵ مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پێ بدرێت، ئه‌گه‌ر ئاستیشی وه‌ك ئه‌وه پێشكه‌وتوو بوو كه له خوێندكاری زانكۆ داوا ده‌كرێت، ئه‌وا دوای سێ ساڵ مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پێ ده‌به‌خشرێت، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا پێویسته ئه‌و په‌نابه‌ره خۆی بژێویی ژیانی خۆی دابین بكات.”
یاساكه په‌نابه‌رانی ناچار كردووه كه پێویسته به‌شداری له خولی تێكه‌ڵبوون به كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی بكه‌ن و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته فێر ببن و كاته‌كانی ئه‌و خوله‌شی له 60 كاتژمێره‌وه بۆ 100 زیادكردووه، ده‌بێت ئه‌وانه‌ش به‌شداری بكه‌ن كه زمانێكی كه‌م و ساده‌ی ئه‌ڵمانی ده‌زانن و ماوه‌ی چاوه‌ڕوانكردنیشی بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كه له سێ مانگه‌وه بۆ شه‌ش هه‌فته كه‌مكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له یاساكه‌دا ئاماژه به سزای دارایی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه دراوه كه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه بچنه ئه‌و خوله یان ده‌چن و به‌بێ هیچ بیانوویه‌ك وازی لێ ده‌هێنن و له‌پای ئه‌وه‌ش هاوكارییه داراییه‌كانیان كه‌م ده‌كرێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی یاساكه، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی 100 هه‌زار هه‌لی كاری بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه دابینكردووه كه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی داوای مافی مانه‌وه‌ن تا ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بێت بۆ چونه‌ناو بازاڕی كاركردنی ئه‌ڵمانیا، پێشنیازێكیش هه‌یه كه باس له‌وه ده‌كات هه‌ر كاتژمێرێك كاركردن به یه‌ك یۆرۆ بێت، به‌ڵام پێگه‌ی برلینه‌ر مۆرگن پۆست ئاشكرایكردووه كه بڕه پاره‌كه یه‌ك یۆرۆ نییه، به‌ڵكو ته‌نها 80 سه‌نته.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی یاساكه‌دا باس له‌وه كراوه كه هاوڵاتیی ئه‌ڵمانی و ئه‌وروپی له پێشه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاریان پێ بدرێت، به‌ڵام یاساكه ئه‌و پرسه‌ی خستووه‌ته ده‌سه‌ڵاتی ولایه‌ته‌كانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێداون كه چۆن كار به‌و بڕگه‌یه بكه‌ن.
یاساكه دڵنیایی ئه‌وه‌شی داوه‌ته په‌نابه‌ران كه له ماوه‌ی سێ ساڵی به‌شداریكردن له خوێندنی مه‌شق و راهێنانی پیشه‌یی، به‌هیچ جۆرێك سنورداش ناكرێنه‌وه و ئه‌گه‌ر به‌شداربوو دواتر كاری ده‌ستكه‌وت، ئه‌وا مافی مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ پێده‌درێت، هاوكات مه‌رجی ته‌مه‌ن له یاساكه‌دا لابراوه كه پێشتر ده‌بوو ئه‌و په‌نابه‌ره ته‌نها ته‌مه‌نی 21 ساڵ بێت.
له یاساكه‌دا ده‌ستی ولایه‌ته‌كانی ئه‌ڵمانیا واڵاكراوه و سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ره بێ كاره‌كان دوو بژارده‌یان پێداون: یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ولایه‌ته‌كه خۆی شوێێنك بۆ نیشته‌جێبوونی ئه‌و په‌نابه‌ره بێكاره دیاری بكات كه تیایدا بژی، ئه‌وی دیكه‌شیان ئه‌وه‌یه كه رێگه نه‌دات په‌نابه‌ره بێكاره‌كه، له‌و ولایه‌ته‌وه بچێته شوێنێكی دیكه كه له بنه‌ڕه‌تدا كاری لێ ده‌ستناكه‌وێت.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه ساتی ته‌له‌فزیۆنی ئێن تی ڤی ئه‌ڵمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م بڕگه‌یه له یاساكه‌دا خوێندكاری زانكۆ و ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه به‌شداری له مه‌شق و راهێنانی پیشه‌یی ده‌كه‌ن و سه‌ربه یه‌ك خێزانن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه له‌یه‌ك دانه‌بڕێن، چونكه پێشتر ره‌خنه‌یه‌كی زۆر گیرابوو كه گوایه ئه‌و بڕگه‌یه ده‌بێته‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی یه‌ك خێزان له یه‌كتری.