ببەمەبەستی گەیاندنی سەرەخۆشی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەهۆی گیانلەدەستدانی هاوڕێ جلیل گادانی تێکۆشەری گەورەی گەلی کورد، وەفدێکی بزووتنەوەکەمان سەردانی نوێنەرایەتی هەولێری حزبی دیومکراتی کوردستانیان کرد.
رۆژی شەممە ڕێکەوتی (٨\٨\٢٠٢٠) وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ خلیل محموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ هەژار هەورامی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیییەکان سەردانی هەرێمی هەولێری حزبی دیموکراتی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕێیان خالید وەنەوشەو و کاک حسن بەرپرس لە نوێنەرایەتی هەولێر بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
هاوڕێیانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان وێڕایی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەو تیکۆشەرە دێرینە،لەهەمانکاتیشدا ڕایانگەیاند نەبوونی هاوڕێ جلیل گادانی لە داهاتوودا ئەرکی هێزە سیاسیە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان قوڕستر دەبێ چونکە هاوڕێ جلیل سەروەتێکی نیشتیمانی بوو بۆ هەموو گەلی کوردستان و لەهەموو باردۆخێکدا ووزەیەکی پۆڵاین بوو بۆ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان،لەکۆتاییدا حزبی دیموکراتی کوردستان ستایشتی رۆڵی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد کە هەمیشە هاوپشتی و پشتیوانی لایەنە نیشتیمانیەکان بووە و لەبارودۆخە ناخۆش و هەستیارەکان هەڵوێستی جدی نیشانداوە بۆ یەکریزی .